Hoppa till innehåll
Hem » ئایا کۆنسێرتەکەی بەڕێز عەدنان کەریم کاتەکەی ڕەوابوو؟‎، خالید خورینجی

ئایا کۆنسێرتەکەی بەڕێز عەدنان کەریم کاتەکەی ڕەوابوو؟‎، خالید خورینجی

دیارە هونەر مەند هەقی خۆێەتی لە کوێ و لە چکاتێکدا و بۆ کێ کۆنسێرتدەکات، بەڵام ئەوەی هونەرمەندێکی ڕاستەقینە و دڵسۆزو گەل و نیشتمانپەروەر نابێ بیکات xalid_xurinji

ئەمانەن،یەکەم: هەرگیز نابێ بەئارەزو پیلانی داڕێژراوی دوژمنانی گەل و وڵاتەکەی بەرنامەی کۆنسێرت قبوڵبکات. دووهەم: نابێ لە ڕۆژە ناخۆشەکانی گەل وەک ساڵڕۆژی تێکشکانی شۆڕشێک ، یان ڕاپەڕینێک ، یان شەهید بونی سەرکردەیەکی ناودار،یان تیرۆری ڕابەرێکی گەل و وڵات،یان وێرانی شارو کیمیابارانی شارو شار باژێڕێک کۆنسێرتی شادی بگێڕێ و پیلانی دوژمنانی گەل جێبەجێ بکاو بەو کارەی دڵی زامداری بنەماڵەو کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان زامدارتر بکاو هەر بەو هەنگاوەشی دەست خۆشی لە دوژمنانی گەلبکات بۆ ئەنجامدانی تاوانە کەیان، بەڕێز عەدنان کەریم باشدەی زانی کاتە کەی گونجاونیا بۆ سازدانی کۆنسێرتەکەی، لە بەر ئەوەی یەکەم 27ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری مەزنی حیزب و گەل کاک دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملووی مەزن و بلیمەت بوو بە دەستی تیرۆریستانی ئاخوندەکەللە وشکەکانی زاڵ بە سەر ئێراندا ودووهەم:هەر لەو ماوەیەی دا 12 ڕۆڵەی تری حیزب و گەلە کەمان لە خەبات و ڕاسانەوەی ئەمجارە دا بە دەستی چڵکاو خۆرانی شەوپەرستانی جەماران شەهید کراون، بۆیە نیزامە گەندەڵەکەی ئێران دەیانویست ساڵڕۆژی سەرکەوتنی پیلانە چەپەڵە کەیان ئاهەنگێک لە شارێکی ناو داری ڕۆژ هەڵاتی کوردستان بگێڕن بە خەیاڵی خۆیان بۆ ناشیرین کردنی ناو و ناو بانگی شارەکە و هونەر مەندێکیش بانگهێشت بکەن کە تاڕاددەیەک لە ناو کۆمەڵانی کوردستاندا خاوەنی وەزن و قەدرو قیمەتەو بەدناوی بکەن، دیارە بەو کارە یان بەدڵنیایەوە  ناتوانن لە گەورەیی و دڵسۆزی و پاکی شارەکە و خەڵکە خۆڕاگرەکەی کەم کەنەوە، چونکە شارە کە لە ژێر دەسەڵاتی جەللادانی ڕێژیمدایەو تفەنگ و سەر نێزە باڵادەستن و یاسای مرۆڤایەتی ژێر گڵ خراوە، بەڵام ئەوە کاری گەری دەکاتە سەر مەحبوبییەتی عەدنان کەریم یاننا شتێکی ترە!! چونکە یەکەم کاک عەدنان سەر بەو وڵاتەو بە یاساو ڕێساو نیزام و دەسەڵاتە کانی ئەو وڵاتەی نیا و دەیتوانی داواکەیان ڕەتکاتەوەو خۆی نەخاتە ئەم گێژاو ڕیسوایەوە،یان داوای گۆڕینی کاتەکەی لێ کردبان بە دەیان بیانوی جۆراو جۆر!!!!!!! بەڵام  بۆ ئەنجامی داو ڕاست لە کات و شوێنی دیاری کراو دا ئامادە بوو ،دیارە ئەوە لە چەند خاڵێک دا دەکرێ دەست نیشانبکرێن.

یەکەم :

یان عەدنان کەریم هیچ سفەت و هەڵسوکەوتێکی هونەر مەندانەی تێدانیاو لۆتی و چاوەشە، کە پارە لە کوێ بێ ئەویش لە وێدەبێ و بە لالێوێک گۆرانی شادی بۆ خاوەن شادی دەڵێت و بە لالێوێکیش لایە لایە و گۆرانی هەی ڕۆ هەی ڕۆ بۆ خاوەن شین دەڵێتەوە، یان دەخوازێ بەو کارەی گەورەی و پاکی گشت هونەر مەندان بخاتە ژێر پرسیارەوە.

 

دووهەم:

یان عەدنان کەریم بە داخەوە لە مێژە لە لایەن ڕێژیمی جیناتکاری ئاخوندەکانەوە دەستە مۆکراوەو ئێستاش ناتوانێ جوابی نا بە داوا کانیانبداتەوە.

 

سێهەم:

یان عەدنان کەریم کەسێکی چاوکراوە و وشیارو نیشتمانپەروەر نیاو کاری بەوەی نیا کێ و کەی گەلەکەی قەتڵوعامکردواو دەیکا و خوشکو براکانی زیندە بە چاڵدەکا و شاروگوندەکانیان وێران و کیمیاباراندەکات!!! هەر کاتێک داوای لێ بکەن و بڵێن وەرە ساڵڕۆژی ئەم تاوانە مان شادی مان بۆ بگێڕە ئامادە دەبێ، ( رەنگە ئەگەر ڕۆژێک سەددام حوسێن  وعەلی حەسەن مەجیدیش زیندوو ببنەوەو بڵێن عەدنان وەرە ساڵڕۆژی لە ناوبردنی هەڵەبجەمان بۆ بکە بە جێژن )ئامادەی خۆی دەرببڕێت و ئەو کەسا‌نەش تەکلیفی شەرعی و یاسایان لە سەر نیاو ئازادن چدەڵێن و چدەکەن.

 

خالید خورینجی.7-17-2016