"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: لە بەرنامەی “نگاه یک” کاناڵی یەکی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم، موحسێن رەزایی کە سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیمی ئێرانە وەک سەردار پاسدار سەلامیmuhsen-rezayi

هەڕەشەی لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ئەویش هەرێمی کوردستانی بە شیمالی عێڕاق ناو برد و دەڵێ: عەرەبستانی سعوودی  2 پادگانی نیزامی لە مەرز بۆ کردوونەتەوە، هەڕەشە لە کاک مەسعود بارزانی دەکا و دەڵێ: ئەگەر پێش بە جموجۆڵەکان نەگیرێت ئۆپەڕاسیۆنی لەنێوبردنی کوردستانی عێراق دەست پێدەکەین.

هەروەها هەڕەشەی لە ناو بردنی ئال سعودیش دەکا.

 

ڤیدیۆ

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی بەرپرسێکی باڵای ئێران دەداتەوە

رووداو- هەولێر

 حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی ئەمینداری ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەداتەوە و رایدەگەیێنێت: “سەرتاپای ئەو زانیاری و لێكدانەوانەی بەڕێز موحسنی رەزایی هەڵەن و هیچ بنەمایەكیان نییە“.

 

 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا کە رۆژی دووشەممە 18-7-2016 بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: “ئەگەر یەك بەڵگە هەبێت لەسەر راستیی قسەكانی بەڕێز رەزایی، با كۆمیتەی هاوبەشی ئەمنی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەدواداچوونی بۆ بكات. لەگەڵ ئەوەیشدا هەر لایەنێك دەبێ خۆیشی بتوانێ هۆكاری گرفتەكان بدۆزێتەوە و كار بۆ چارەسەركردنی بكات.”

 

 موحسن رەزایی ، ئەمینداری ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی یەکی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران سەبارەت بە رووداوەکانی سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، حیزبەکانی کۆمەڵە و دیموکراتی تۆمەتبار کرد بەوەی” بەپارەی سعودیە چالاکی لە دژی ئێران دەکەن” و هۆشداریی دایە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

 

 موحسن رەزایی لە قسەکانیدا گوتی: “سعودیە کۆمەڵە و دیموکراتیان لە هەولێر چالاک کردووە، کۆنسوڵخانەی سعودیە بنکەیەکی راهێنانی سەربازی لە هەولێر بۆ کردوونەتەوە و دوو بنکەشیان لە نزیک سنووری ئێمە کردووەتەوە. ئەگەر حکومەتی بەڕێز بارزانی چارەسەری نەکات بەزوویی ئۆپەراسیۆن لە دژیان دەستپێدەکەین و ئۆباڵەکەیشی لە ئەستۆی بەڕێز بارزانییە“.

 

 ئەمینداری ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: “ئەوان لە نزیک سنوور بە هەرکەس دەگەن پارەی دەدەنێ و پێی دەڵێن بڕۆ و لە نێوخۆی ئێران کردەوەیەک ئەنجام بدە، لەکوێ گرینگ نییە تەنیا دەمانەوێت ئێران ئاسایشی تێک بچێت، گەیشتنە هەرکوێ بۆمبێک دابنێن، دەمانەوێت دەنگی ببیستین و کە هاتنەوە ئەو پارەیەی کە ماوە پێتان دەدەین“.

 

 حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چەند خاڵێک وەڵامی ئەو بەرپرسەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی داوەتەوە و رایدەگەیێنێت

 

 یەكەم: سەرتاپای ئەو زانیاری و لێكدانەوانەی بەڕێز موحسنی رەزایی لەبارەی رووداوە سنوورییەكانی ئەم دواییه‌وە كە لە چاوپێكەوتنەكەدا باسی كردووە هەڵەن و هیچ بنەمایەكی نییە.

 دووەم: كۆمیتەیەكی هاوبەشی ئەمنی لەنێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستاندا هەیە. هەر گرفت و كێشەیەك هەبێت لەو كۆمیتەیەدا باس دەكرێ و چارەسەر دەكرێ. ئەگەر یەك بەڵگە هەبێت لەسەر راستیی قسەكانی بەڕێز رەزایی، با كۆمیتەی هاوبەشی ئەمنی بەدواداچوونی بۆ بكات.

 سێیەم: بەلای هەرێمی كوردستانەوە ئاسایش و سەقامگیریی كۆماری ئیسلامیی ئێران گرنگە و بایەخی هەیە و بە ئاسایشی ئێران ئاسایشی ناوچەكەیش پارێزراو دەبێت. لەگەڵ ئەوەیشدا هەر لایەنێك دەبێ خۆیشی بتوانێ هۆكاری گرفتەكان بدۆزێتەوە و كار بۆ چارەسەركردنی بكات.

 چوارەم: پەرۆشین بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكان و كاری هاوبەش و دۆستایەتیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستان.

 

 ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.

 18/7/2016

بابەتی پەیوەندی دار

کۆماری ئیسلامی دوبارە هەڕەشەی لێدانی حیزبی دێمۆکڕاتی کرد

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و ڕاگەیەنە گشتییەکان نارد

حكوومەتی هەرێمی كوردستان: بە هیچ شێوەیەك هەڕەشە قبووڵ ناكەین

هەڕەفشەكانی ئێران رێبوار كەریم وەلی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی