Hoppa till innehåll
Hem » عەلی داوید سونبولی 18 ساڵە، جینایەتەکەی دوێنێی ئاڵمانی خولقاندند

عەلی داوید سونبولی 18 ساڵە، جینایەتەکەی دوێنێی ئاڵمانی خولقاندند

پێشمەرگەکان: ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ هه‌ینی‌، عەلی داوید سونبولی 18 ساڵە، کە هەر لە شاری München ئاڵمان لە دایک بووە و باوک و دایکی ئێرانین و خۆشی رەگەزنامەی ئێرانی و ئاڵمانی هەبووە Ali_David_Sonboly-qatl_20160722-0

بە دەمانچە هێرشی کردە سەر بازاڕی (Olympia Einkaufszentrum) ئەم شارە و 9 کەسی کوشت کە 7 کەسیان خارجین کە تەمەنی قوربانیەکان لە نێوان 14 بۆ 21 ساڵە لە گەڵ ژنێکی 45 ساڵە ، 2 کچ و 6 کوڕ و 27 کەسیش بریندارن کە حاڵی چەند کەسیان خراپە.

عەلی قاتڵیش دوای ئەم روداوە کە روبەڕوی چەند پۆلیسی شەخسی دەبێتەوە، خۆی دەکوژێ و لە کۆڵەپشتیەکەی دا 300 فیشەکی تری پێ بووە.

دەڵێن ئەم قاتڵە هیچ پەیوەندی بە گروپە ترۆریستەکانەوە نەبووە و هەوڵی داوە وەک قاتڵەکەی نۆروێژی بە ناوی Anders Behring Breiviks بکات کە 5 ساڵ لەمەوبەر لە شاری ئوسلۆ و جەزیرەی Utøya نۆروێژ 77 لاوی کوشت.

بەڵام ژنێکی دەڵێ: لە تواڵیت دا پشتی لە من بووە کە من خەریکی گۆڕینی منداڵەکەم بووم، ئەو فیشەکی هاویشتۆتەوە سەر دەمانچەکەی و بە ئەڵاوئەکبەڕ لە مناڵانی داوە کە لە ماکدۆنالدس نەیان توانیوە هەڵبێن. هەروەک باسمان کرد زۆربەی ئەوانەی بوونەتە قوربانی مناڵ و لاو بوونە.

وێنە:عەلی داوید سونبولی


بۆ زانیاری بە زمانی سویدی سەردانی Expressen.se بکەن