پێشمەرگەکان: رۆژی یەکشەممە 14-8-2016 ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی چەند گوندێک لە میحوەرەکانی خازر و گوێڕ دەستی پێکرد،
پەیامنێرانی رووداو و مێدیاکانی تری دەرەوە و باشووری کوردستان شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕن و راستەخۆ راپۆرتی شەڕەکە بڵاو دەکەنەوە.
دەستی خۆشی لە هێزەکانی پێشمەرگە ، تۆڕی میدیایی روداو و کوردستان تی ڤی و کوردستان 24 و سەرجەم میدیاکانی تر دەکەین و پرسەی خۆمان پێشکەشی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکان و بنەماڵەی و هاوکارانی مێدیاکاری کوردستان تیڤی دەکەین و داوای چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەکەین.
چەند هەواڵێک لەم بارەوە
لە میحوەرەكانی خازر و گوێڕ- مەخموور پێشمەرگە نۆ گوندی كۆنترۆڵكردەوە
بەڤیدیۆ؛ شەڕی دەستەویەخەی پێشمەرگە و داعش
ئەم ڤیدیۆیە شەڕی دەستەویەخەی پێشمەرگەیە لەگەڵ چەکدارانی داعش لە گوندی ئەبزەخ، لەبەردەم كامێرای رووداو پێشمەرگەیەك لە شەڕەكەدا بریندار دەبێت لەگەڵ رۆژنامەڤانێكی بیانی، چەكدارێكی داعشیش كاتێك دەیەوێت بە ماتۆڕسكیل رابكات، لەلایەن چەند پێشمەرگەیەك تەقەی لێدەكرێت و دەپێكرێت.
لەنێو گوندی ئەبزەخ چەند قەنناس بەدەستێكی داعش بۆسەیان لە پێشمەرگە داناوەتەوە و تەقە لە پێشمەرگە دەكەن و لە بەرگریدان، لە چەند لایەكیشەوە پێشمەرگە گوللەبارانیان دەكەن و بە ئۆتۆمبێلی گوللەنەبڕ لە خانووەكان نزیك دەبنەوە.
لە کاژێر 5:30 خولەکی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 14-8-2016، ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە لە میحوەرەكانی خازر و گوێڕ بۆ سەر داعش دەستیپێکردووە و تاوەكو ئێستا پێنج گوند کۆنترۆڵكراونەتەوە و پێشمەرگە بە قوڵایی 15 كیلۆمەتر چووەتە پێش، تاوەكو ئێستا داعش بۆ رێگریكردن لە پێشڕەوی پێشمەرگە هەوڵیداوە 5 ئۆتۆمبێل بە پێشمەرگەدا بتەقێنێتەوە، بەڵام سەرجەمیان تەقێندراونەتەوە.
میدیاكارێك لە میحوەری خازر شەهیدبوو
لەلایەن سیروان عەباس

میدیاكار مستەفا سەعید
رووداو – هەولێر
لەکاتی رووماڵکردنی دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی گوندەکانی سنووری نەینەوا لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، میدیاكارێکی تەلەڤزیۆنی کوردستان تیڤی، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کوژرا و پەیامنێرێکێشیان بریندار بووە.
کوردستان تیڤی رایگەیاند:”ئەمڕۆ یەکشەممە 14-8-2016، لە میحوەری خازر، کامێرامان مستەفا سەعید شەهید بووە و هەروەها پەیامنێر هێمن نانەکەلی بریندار بووە”.
هەر ئەمڕۆ تیمیی رووماڵی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرەکانی شەڕ لە میحوەری خازر، كەوتە بۆسەیەکی داعشەوە و تەقەیان لێکرا، بەڵام لەلایەن هێزێکی پێشمەرگەوە رزگاركران. هاوكات رۆژنامەنووسێكی بیانیش لە هەمان میحوەر برینداربوو.
سێ پەیامنێری رووداو لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ: ئەمە جیاوازی شەڕەکەیە
رووداو – میحوەری خازر
رۆژی یەکشەممە 14-8-2016 ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی چەند گوندێک لە میحوەرەکانی خازر و گوێڕ دەستی پێکرد، پەیامنێرانی رووداو شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕن و، بەیەکەوە لە گوندی ستیح لە میحوەری خازر باسی شەڕەکە دەکەن.
هەرسێ پەیامنێری رووداو: هێڤیدار ئەحمەد، فەرهاد دۆڵەمەڕی و نێچیرڤان حوسێن لە هەرسێ قۆڵەوە لە میحوەری گوێڕ خازر لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بوون، رووماڵی شەڕ دەکەن و باس لەوە دەکەن ئەوان لەماوەی رووماڵکردنی شەڕەکانی پێشمەرگە و داعشدا شەڕی هاوشێوەیان نەبینیوە و ئەم شەڕە زۆر جیاوازە.
گوتەی پەیامنێرانمان لەبارەی شەڕەکەوە:
– هێڤیدار ئەحمەد: لەو شوێنەی لێی وەستاوین هێزەکانی پێشمەرگە ئۆتۆمبێلێکی سووری داعشیان تەقاندەوە.
– فەرهاد دۆڵەمەڕی: لە زووەوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەین و رووماڵی شەڕەکە دەکەین، ئەو ئۆتۆمبێلەی داعشیش نەیتوانی زیان بە هێزەکانی پێشمەرگە بگەیەنێت، بەڵام شوانێک بەهۆییەوە بریندار بووکە دواتر گیانی لەدەستدا.
– نێچیرڤان حوسێن: ئەوەی پێشمەرگە لێرە کردی تەنیا لە فیلم دەکرێت، بەڕاستی هێزەکانی پێشمەرگە زۆر ئازا و بەهێزن و لەم شەڕەشدا زۆر مەعنەویاتیان بەرزە.
– فەرهاد دۆڵەمەڕی: جیاوازی ئەم شەڕە ئەوەیە داعش هیچ توانایەکی بەرگریکردنی نەماوە، تەنیا لە گوندی شنەف نەبێت کە ویستیان بەهۆی قەناسبەدەستەکانەوە پێشڕەوی بکەن، بەڵام لەمەشدا سەرکەوتوو نەبوون. پلانەکەی پێشمەرگە بەڕێژەی لەسەتا 40 جێبەجێ بووە.
– نێچیرڤان حوسێن: لەشەڕەکانی دیکەدا دەمانبینی داعش بەرگریان دەکرد، بەڵام ئەمجارە هیچ بەرگریان نەمابوو.
– هێڤیدار ئەحمەد: رووماڵی زۆربەی هەرە زۆری شەڕەکانی داعشمان کردووە، بەڵام ئەم شەڕەیان زۆر جیاوازە.
…….
خهندان-دانا رهزگهیی
هێزهكانی پێشمهرگه له ئۆپهراسیۆنهكهی ئهمڕۆدا 20 كیلۆمهتر له میحوهری گوێڕ پێشڕهویان كردووه، لهگهڵ ههشت كیلۆمهتر له میحوهری خازر.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی گوێڕو خازر دەستیپێكرد، بە ئامانجی رزگاركردنی ژمارەیەك گوند كە لەژێر دەستی داعشدان.
ئاراس حهسۆ میرخان جێگری سهرپهرشتیاری میحوهری گوێڕ-مهخمور لهبهرهی شهڕهوه بهخهندانی وت “تائێستا گوندهكانی كهنعهش و ئهبزاخ و تل حهمید و حومێران و عامریە له میحوهری گوێڕ كۆنتڕۆڵكراونهتهوه به قوڵایی 20 كیلۆمهتر”.
وتیشی “پێشمهرگه شههیدو برینداری ههیه، بهڵام هێشتا ئامارهكان نازانین، داعشیش تهرمێكی زۆری لێ بهجێماوه”.
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، هێزەكانی زێڕەڤانی و دژە تیرۆر و گوڵان و فەرماندەی كاوە و ئاسایش، فەرماندەی یەك بەشدارن.
امانج لە ئۆپەراسیۆنەكە كۆنتڕۆڵكردنەوەی دە گوندە لە نێوان هەردوو میحورەی گوێر و خازر، فرۆكەكانی هاوپەیمانانیش هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن لە ئۆپەراسیۆنەكەداو بۆردومانی پێگەكانی داعش دەكەن.
كاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە، پێشمەرگە بەچەكی قورس تۆپبارانی داعشی كرد، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش بە چڕی بۆردمانیان دەستپێكرد.
میقداد زێباری فهرماندهی تیمی ئهندازه له هێزهكانی پشتیوانی یهك بهخهندانی وت “تائێستا ههشت كیلۆمهتر پێشڕهویمان كردووه له سنوری خازره”.
وتیشی “تائێستا چوار شههیدو ژمارهیهك بریندارمان ههیه”.
زێباری ئاماژهی بهوهكرد، سێ گوند ماوه بۆ ئهوهی پێشمهرگه لهههردوو میحوهری گوێڕو خازر بهیهك بگهنهوه.
لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەیان لە میحوەری گوێڕ ئەنجامداو توانیان بەدرێژایی هەشت كیلۆمەتر پێشڕەوی بكەن.
