"an independent online kurdish website

ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان ڕای گەیاند، تەنیا لە ماوەی پێنج مانگدا، 53 كۆڵبەری كورد لە سنوورەكانی کوردستانی رۆژهەلات بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی سوپای پاسداران گیانیان لەدەست داوە.kolberi-00

بەپێی ڕاپۆرتێكی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان كە ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/8/2016)،  وێنەیەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، ھاتووە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 53 كۆڵبەری كورد لەسەر سنوورەكان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژراون، ئەوە لە كاتێك دایە كە تا ئێستا ھیچ ناوەندێكی دادوەری ئێران چ سەر بەسوپای پاسداران و چ ھێزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە بەرپرسیاریەتی ئەو ئامارەی وەئەستۆ نەگرتووە.

ھەرچەندە نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی ئێران چەندین جار ناڕەزایەتییان بەرامبەر كوشتنی كۆڵبەرانی كورد دەربڕیوە، بەڵام حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە نییە ڕێی لە كوژرانی كۆڵبەرانی كورد بگرێت.

ئەو كۆڵبەرانە لەپێناو بەدەستھێنانی بژێوی ژیان بەھۆی ھەژاری و بێكاری ناوچەكە ناچارن كۆڵبەری بكەن، بەڵام دەكەونە بە ھێرشی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران و دەبنە قوربانی.

ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە لە كاتێك دایە كە بەشێكی زۆر لە قوربانییەكان ناوەكانیان لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی سەرسنوور تۆمار ناكرێت، بۆیە ئامارەكە لەوش زیاترە.

ھاوكات بنەماڵەی كۆڵبەرانی قوربانی لە ئەگەری ھەر سكاڵایەك دەستبەسەر دەكرێن، یان ناچار بە پێبژاردن دەكرێن و دەبێت پارەی ئەو گوللەیە بە سوپای پاسداران بدەن كە كەسەكەی پێ كوژراوە.

ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستان ناوی ئەو كۆڵبەرانەی بڵاو كردووەتەوە كە ڕاستەوخۆ بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان لەدەست داوە و بریتینە لە:

مادح پەرتەوەی، تەمەن 22 ساڵ، خەڵكی سەردەشت. تەییب خۆرەند تەمەن 24 ساڵ، خەڵكی مەریوان. عیزەت تارامن، تەمەن 28 ساڵ، خەڵكی ورمێ. عەباس ئاتەشبەریك، تەمەن 28 ساڵ، خەڵكی لاجان. ئەمیر عەبدوڵازادە، تەمەن 23 ساڵ، خەڵكی بۆكان ڕەحمان سەعیدی، تەمەن 41 ساڵ، خەڵكی مەریوان. نەجمەدین قادرپور، تەمەن 48 ساڵ، خەڵكی پیرانشار ڕەسووڵ دەروێشیان، تەمەن 21 ساڵ، خەڵكی سەردەشت  لەتیف عەلیخواە، تەمەن 26 ساڵ، خەڵكی سەردەشت ڕەئووف عەلیخواە، تەمەن 22 ساڵ ، خەڵكی سەردەشت محەمەد شەریف یوسف، 23 ساڵ، خەڵكی ورمێ مستەفا میھرپۆر، 36 ساڵ، خەڵكی ماكۆ بورھان حەلیم ھولی تەمەن 29 ساڵ، خەڵكی ماكۆ ڕەسوول قولدۆزی تەمەن 33 ساڵ، خەڵكی ماكۆ دەروێش عادوی، خەڵكی ورمێ، ساڵح ئەرمەنتی تەمەن 30 ساڵ، خەڵكی سەڵماس، ڕەحمان گلیاری تەمەن 26 ساڵ، خەڵكی پیرانشار عزیز سەداقەت تەمەن 35 ساڵ، خەڵكی سەردەشت سلام حافزی خەڵكی سەردەشت سۆران ئەحمەد، تەمەن 26 ساڵ، خەڵكی سەردەشت سۆران ئەحمەدپوور، تەمەن 23 ساڵ خەڵكی سەردەشت عەلی فەتاحیپوور، تەمەن 26 ساڵ، خەڵكی ماكۆ كامەران شێخەنژاد، تەمەن 25 ساڵ خەڵكی سەردەشت ئاكام مەولانا، تەمەن 20 ساڵ، خەڵكی ڕەبەت شوان عەبدوڵا تەمەن 19 ساڵ، خەڵكی سەردەشت ڕێباز مەسگەری، تەمەن 21 ساڵ، خەڵكی بانە ئازاد حەسەن زادە، خەڵكی بانە جەمیل بایزیدی تەمەن 29 ساڵ، خەڵكی ماكۆ ساردۆخ مەلایی، تەمەن 20 ساڵ، خەڵكی ماكۆ ھێدی ئیسمائێل، تەمەن 17 ساڵ، خەڵكی سەردەشت عەمەر جەوانمەرد، تەمەن 41 ساڵ خەڵكی بانە محەمەد ئەمینی تەمەن 27 ساڵ خەڵكی سەردەشت  ئەحمەد قادریان، تەمەن 36 ساڵ خەڵكی پیرانشار مەجید وەیسی، تەمەن 43 ساڵ، خەڵكی بانە ڕەسووڵ ڕەسووڵی تەمەن 24 ساڵ، خەڵكی سەردەشت عەبدوڵا ڕەسووڵی، تەمەن 28 ساڵ، خەڵكی سەردەشت ساڵح وەیسی، تەمەن 31 ساڵ، خەڵكی سەردەشت یوسف سەداقەت، تەمەن 53 ساڵ، خەڵكی سەردەشت عوسمان ئەمینی، تەمەن 26 ساڵ خەڵكی بانە ئەحمەد عەزیزپوور، تەمەن 26 ساڵ، خەڵكی بانە ئەیووب زاھیری، تەمەن 34 ساڵ خەڵكی بانە.

لە ڕاپۆرتەكەی ناوەندی چالاكانی مافی مرۆڤی كوردستاندا ھاتووە، سەعید ئەبسەت، ئەسعەد كەریمی، محەمەد باخە، عەدنان كەریمی كە كۆڵبەر بوون لە ڕووداوی ھاتوچۆدا گیانیان لەدەست داوە و ھەشت كەسی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.

زۆربەی ئەو كاڵایانەی كە كۆڵبەران لە نێوان سنووری كوردستانی ڕۆژھەڵات و ھەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕی دەكەن، تەلەفزیۆن، فێنككەرەوە، سۆبە، جگەرە، جلوبەرگ و تایەی ئۆتۆمبیلە.

زۆربەی ئاماری ئەو كۆڵبەرانەی كە گوللەی ھێزەكانی سوپای پاسداران پێكاونی خەڵكی شارەكانی مەریوان، سەردەشت، شنۆ، بانە، پیرانشار و نۆسوودی سەر بە پارێزگای كرماشانن.

سەرچاوە: باس نیوز

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی