ناسنامهی من ” گەلاوێژه”
من: هەڵۆی شاباڵی” ژاوەرەۆ”م و،
گوڵه مێخەکەی ” هەورامان”م،
لەسەر قەتارەی فیشکدانی ،
سەر شانم داوە!
پرووسکی ئاگرە سوورەم،
ئاگرە سوورەی نەورۆزم
بۆکڕووز دەخەمە دڵی داگیرکەر!
من: پێشمەرگەم،
مەشغەڵیی ڕووناکیم
ڕێ نیشاندەریی ڕێبوارانی ڕەگیی هیوام و،
تریفەی ” گەلاوێژم” لە لوتکەی،
قەڵای خۆڕاگر،
چۆک به دوژمندادەدەم!
ناسنامهی من ” کۆساڵانه” و” نییەر” و،
شاریی یازدە ئەستێرەم !
من: نامهی خۆشەویستم له ” شنۆ”
به خوێن نووسیی بۆ،
مەڵبەندی ئەشق!
ئەشقی من لە تریفەی،
” گەلاوێژ”دا:
بۆ تروپکی ئازادی خوڵقا و ،
”مەهاباد”ی رووناک کردەوە!
من: پێشمەرگەم،
ناسنامهی من ” کۆساڵانه” و ئاربەبا”
من: پێشمەرگەم، له ئامێزی،
”گەلاوێژ”ی پڕشندار
ئاسۆم ڕوونه، ڕووناکیی دەبەخشم،
بۆ ژیان.
20 گەلاوێژ، 2716

فازیل س،، فینلاند