"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان: بە پێی  وتەی نازام دەباغ  نوێنەری حکومەتی هەڕێمی کوردستان و شەمخانی بەرپرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی نیشتیمانی ئێران، رێککەوتوون کە  جموجۆڵه‌كانی سه‌رسنوری نێوان باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کورستانkerim-senajri-sheaxani-0

کە بە ئاژاواگێڕی ناویان بردووە راگرن و دەڵێن: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌چالاكی ئاژاوه‌گێڕی له‌سنوركانی نێوانمان ناده‌ین“. شایانی باسە کە كۆماری ئیسلامی ئێران، بەپاساوی بوونی بنكەی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لە هەندێ‌ ناوچەی سنووری دوو جار بۆردوومانی چەند ناوچەیەكی سنووری  باشووی کوردستانی (هەرێمی كوردستان) كرد.

تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، هەڵوێستی خۆی نیشان نەداوە و روون نیە کە حیزبی دێمۆکڕات چالاکی خۆی رادەگرێ یان نا.

kerim-senajri-sheaxani-1

دەقی هەواڵ، وەرگیراو لە روداو، خەندان و ماڵپەرێ خبرگزاری تسنیم، کوردستان مێدیا

عەلی شەمخانی: بەرهەڵستی چالاکیی حیزبە کلاسیکەکانی کوردستانی ئێران دەبینەوە

کوردستان میدیا: سکرتێری شوورای باڵای ئەمنیەتی ڕێژیم، لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستان‌دا، جەختی لەسەر هەوڵە سەرکوتکارانەکانی ڕێژیم لە کوردستان کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، عەلی شەمخانی، سکرتێری شوورای باڵای ئەمنیەتی ڕێژیم، لە دیدار لەگەڵ کەریم سنجاری وەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستان‌دا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە؛ ئەمنیەت لە سنوورەکان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هێڵی سوورە، و هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەکانیان، بەتوندی ڕووبەڕووی چالاکییەکانی حیزبە کلاسیکەکانی کوردستانی ئێران دەبنەوە.

ناوبراو، نیگەرانیی خۆی لە چالاکییەکانی ئەم دوایانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە قووڵایی خاکی ئێران دەربڕی، و گوتی: “جووڵەکانی “دژە شۆڕش”ە کلاسیکەکان، لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان، بە پشتیوانیی تۆڕە سیخوڕییە ناوچەیی و سەروو ناوچەییەکانەوە بەڕێوە دەچێت”.

هەروەها لەم دیدارەدا، کەریم سنجاری، وەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر هەستیاریی تایبەتی هەرێمی کوردستان، لەمەڕ پاراستنی ئەمنییەت و سەقامگیری لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران کردەوە و، گوتی: “ئیزنی ئاژاوەگێڕی بە هیچ گرووپێک لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران نادەین”.

وەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستان گوتوویە کە؛ “بە کۆکردنەوە و ڕیكخستنی کۆمەڵێک توانای نیزامی و ئەمنیەتیی خۆمان، بەرەوڕووی ئاژاوەگێڕان دەبینەوە”.

لەو پێوەندییەدا، کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە لێدوانێکی کورتدا، بە هەواڵنێری کوردستان میدیای ڕاگەیاند: “پرسی کورد لە کوردستانی ئێران، پرسی ئەمنیەت و تەناهیی سنوورەکان نیە، و پرسی داواکاریی ١٠ میلیۆن کوردە، کە لە سەرەتایی‌ترین مافەکانی خۆیان بێبەشن و بە شێوەی سیستماتیک، لە لایەن ڕێژیمەوە سەرکوت کراون.

ئەم ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات گوتیشی: “پشتیوانی سەرەکیی ڕاسان و خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات، خەڵکی کوردستانن و هەرچەشنە بانگەشەیەک، بریتی لە پشتیوانیی تۆڕە سیخوڕییەکان لەم خەباتە، بە توندی ڕەت دەکەینەوە. هەرچەند پێشوازی لە پشتگیریی وڵاتان و ناوەندە نێونەتەوەییەکان، لە خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران و لەوانە، نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران دەکەین، و بە ئەرکێکی مرۆیی و جیهانگیری دەزانین”.


ئێران و هەرێمی كوردستان رێككەوتن: نە چالاكی چەكداری نە تۆپباران

رووداو – هەولێر

ئەو شاندە باڵا ئەمنیەی لە دوو رۆژی رابردوو سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردبوو، گەڕایەوە هەرێمی كوردستان ‌و نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە تاران دەڵێت “جەخت لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنێك كرایەوە، نە چالاكی چەكداری دەمێنێت‌، نە تۆپباران”.

رۆژی یەكشەممە 14-8-2016، شاندە باڵا ئەمنیەكەی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و نوێنەری خامنەیی كۆبوونەتەوە.

نازم عومەر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “لە‌و كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر رێككەوتنێكی پێشووتر كرایەوە، كە سنوورەكانی هەردوولا ئارام بن ‌و هیچ جۆرە پێكدادانێك روونەدات، هاوكات هەردوولا جەختیان لەوەش كردەوە پێویستە نە چالاكی چەكداری دژی ئێران بمێنێت ‌و نە تۆپبارانی ئێرانیش”.

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران باسی لەوەشكرد، دوای دیدارەكەیان لەگەڵ عەلی شەمخانی شاندە ئەمنیەكەی كوردستان، گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان.

دوو رۆژ پێش ئێستا لەسەر داوای فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران شاندێكی ئەمنی هەرێمی كوردستان سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.

ئەندامانی شاندەكە پێكهاتبوون لە كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی شاند. خەسرۆ گوڵ محەممەد، جێگری راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش. عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی. وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی. عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی تاران و هەولێر.

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، كۆماری ئیسلامی ئێران، بەپاساوی بوونی بنكە و بارەگای پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لە هەندێ‌ ناوچەی سنووری دوو جار بۆردوومانی چەند ناوچەیەكی سنووری هەرێمی كوردستانی كرد.

هەرێمی كوردستان و ئێران، كە سنوورێكی 600 كیلۆمەتریان پێكەوە هەیە، لەبەشێكی سنوورەكاندا ‌پێشمەرگەی حیزبی دیموكرات و گەریلاكانی  پژاك و پەكەكە جێگیربوون.


نازم ده‌باغ بۆ خه‌ندان: تاران‌و هه‌ولێر پابه‌ندن كه‌ ڕێنه‌ده‌ن خاكیان بۆ دژایه‌تی یه‌كتر به‌كاربهێنرێت

خه‌ندان- هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فده‌ ئه‌منییه‌ باڵاكه‌ی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی نیشتیمانی ئێران هه‌ردوولا پابه‌ندن به‌وه‌ی‌ “رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌زرو خاكیان به‌كاربهێنرێت بۆ دژایه‌تی یه‌كتر”، هه‌روه‌ها جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌منی‌و سیاسی‌و ئابورییه‌كانی نێوانیان.

دوێنێ شه‌ممه‌ وه‌فدێكی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تارانیانكرد، له‌یه‌كه‌م دیداریاندا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی نیشتیمانی ئێران كۆبوونه‌وه‌‌و تاوتوێی جموجۆڵی ناوچه‌ سنوررییه‌كانی هه‌ردولاو شه‌ڕی داعش كرا.

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران به‌خه‌ندان-ی وت “له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی وه‌فدی ئه‌منی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێراندا جه‌خت له‌پاراستنی یه‌كپارچه‌یی هه‌رێم‌و ئێران كراوه‌ته‌وه‌و رێككه‌وتون كه‌ئیتر هیچ كامێك زه‌وی خۆی به‌كارنه‌هێنێت‌و رێگه‌نه‌دات ببێته‌ بنكه‌یه‌ك بۆ په‌لارو هێرشی لایه‌كه‌ی تر…”.

ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاران دێت له‌سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوانیان، كه‌ هه‌رێم فراوانترین روبه‌ڕی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.

نازم ده‌باغ وتی “له‌ئێستادا به‌رده‌وامی به‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌درێت، مه‌رجه‌ ئه‌ساسییه‌كان هه‌رێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌یه‌ك ئه‌منیه‌ت حسابده‌كرێت‌و هه‌ردوولاش رێككه‌وتوون كه‌ڕێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌زرو خاكیان به‌كاربهێنرێت بۆ دژایه‌تی یه‌كترو هیچ بنكه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر هیچكامێكیان له‌وڵاته‌كه‌ی ئه‌ویتریان نه‌بێت”.

وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم پێكهاتوون له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، خه‌سره‌و گول محه‌مه‌د جێگری راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌رێم، وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی.

هاوكات هه‌ریه‌كه‌ له‌ نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران‌و عه‌بدوڵا ئاكره‌یی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران‌و هه‌ولێر ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی نیشتیمانی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌”دۆستی راسته‌قینه‌و راستگۆی گه‌لی كورد” ناوبردووه‌و له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی سه‌رسنوری نێوان هه‌رێم‌و ئێران وتویه‌تی “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌چالاكی ئاژاوه‌گێڕی له‌سنوركانی نێوانمان ناده‌ین”.

له‌ماوه‌ی ڕابردوو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران‌و چه‌كدارانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌شاره‌ سنوریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویداو به‌هۆیه‌وه‌ تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماوی رابردوودا چه‌ند جارێك سنوره‌كانی هه‌رێمیان بۆردومان كردووه‌.

سنجاری، هه‌روه‌ها سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌ كه‌ له‌شه‌ڕی داعشدا به‌رده‌وام هاوكاری هه‌رێمی كردووه‌و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌شه‌ڕه‌كاندا هه‌بووه‌.

عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی نیشتیمانی ئێران-یش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هاوكاری ئێران بۆ هه‌رێم له‌ “چوارچێوه‌ی عیراقدا” كرده‌وه‌و وتویه‌تی “پشتیوانی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌رده‌وام ده‌بێت”، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌.

له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی‌ كه‌ ئاسایشی سنوره‌كانی ئێران هێڵی سووره‌و “هه‌ردوولا ده‌بێت به‌توندی ڕوبه‌ڕوی ئه‌و گروپانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ به‌نیازی تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بن”.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌و شه‌ڕی داعش-ه‌وه‌ وتی “هه‌ردوولا پێیانوایه‌ داعش ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ نیه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ سه‌ر هه‌رێم‌و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌یه‌و پێویسته‌ روبه‌ڕوی ببینه‌وه‌”.

…..


شمخانی: امنیت پایدار عراق صرفاً با تقویت یکپارچگی آن قابل تامین است/ سنجاری: ایران نقش محوری در مقابله با تروریسم داشته است


دبیر شورای عالی امنیت ملی گفت: تجربیات سال‌های اخیر و ظهور و ایفای نقش تروریسم تکفیری به عنوان تهدید مشترک همه اقوام و ادیان در عراق نشان داد که امنیت پایدار در این کشور صرفاً با تقویت عراق یکپارچه و متحد قابل تامین است.

به گزارش گروه سیاست خارجی خبرگزاری تسنیم، کریم سنجاری وزیر داخلی و عضو دفتر سیاسی حزب دموکرات اقلیم کردستان عراق صبح امروز با علی شمخانی نماینده مقام معظم رهبری و دبیر شورای عالی امنیت ملی دیدار و گفت‌وگو کرد.

شمخانی در این دیدار با اشاره به تاریخچه روابط برادرانه و سازنده جمهوری اسلامی ایران و گروه‌های کردی در عراق اظهار داشت: روند پشتیبانی و حمایت ایران از اقلیم کردستان در چارچوب راهبردهای دولت مرکزی عراق مسیری غیر قابل تغییر بوده که همواره، بویژه در شرایط سخت و بحرانی متوقف نشده است.

وی با قدردانی از نقش ارزنده مسعود بارزانی رئیس اقلیم کردستان در ایجاد و توسعه روابط میان ایران و اقلیم کردستان، از وی به عنوان سیاستمداری هوشمند و مبارزی خستگی ناپذیر یاد کرد.

دبیر شورای عالی امنیت ملی اتخاذ مواضع مشترک و مبتنی بر اتحاد و انسجام بین گروه‌های مختلف کردی در چارچوب عراق متحد را ضامن تقویت ساختار سیاسی و اقتصادی اقلیم کردستان عنوان کرد و افزود: تجربیات سالهای اخیر و ظهور و ایفای نقش تروریسم تکفیری به عنوان تهدید مشترک همه اقوام و ادیان در عراق نشان داد که امنیت پایدار در این کشور صرفاً با تقویت عراق یکپارچه و متحد قابل تامین است.

شمخانی با اظهار نگرانی در خصوص افزایش برخی تحرکات ضد انقلاب سنتی در مرزهای مشترک ایران و اقلیم کردستان که با حمایت و پشتیبانی سرویس‌های جاسوسی منطقه‌ای و فرا منطقه‌ای انجام می‌شود، افزود: امنیت پایدار در مرزها، خط قرمز جمهوری اسلامی بوده و نیروهای نظامی و امنیتی کشور با هرگونه تحرکی که تهدید کننده مرزهای کشور باشد به‌شدت برخورد خواهند کرد.

وی بحران امنیتی جاری در عراق را مانع اصلی رشد و توسعه اقتصادی به عنوان مهمترین نیاز مردم مظلوم این کشور عنوان کرد و اظهار داشت: ارتقای شرایط امنیتی در اقلیم کردستان و همکاری مشترک برای حراست از آرامش در مناطق مرزی امکان توسعه همکاری‌های اقتصادی مشترک را فراهم خواهد کرد.

نماینده مقام معظم رهبری گفت: بدخواهان و دشمنان عراق با پشتیبانی آشکار و پنهان از جریان تروریسم تلاش می‌کنند ضمن درگیر کردن منابع مالی و انسانی عراق در مبارزه با تروریسم، امکان بازیابی نقش سیاسی، امنیتی و اقتصادی این کشور به عنوان قدرتی منطقه‌ای را محدود کنند.

دبیر شورای عالی امنیت ملی موفقیت‌های چشمگیر دولت و مردم عراق در سرکوب جریان تروریسم را نشان روشنی از ظرفیت‌های کم نظیر این کشور در مقابله با تهدیدهای عظیم امنیتی دانست و افزود: بهره گیری هوشمندانه از ساختارهای سیاسی و قانونی به منظور غلبه بر چالش‌های سیاسی، اقتصادی و امنیتی تنها مسیر حفظ و تقویت عراق متحد و یکپارچه است.

کریم سنجاری وزیر داخلی و عضو دفتر سیاسی حزب دموکرات اقلیم کردستان عراق نیز در این ملاقات با تشکر از حمایتهای مستمر جمهوری اسلامی ایران از اقلیم کردستان در زمینه‌های امنیتی، سیاسی و اقتصادی تاکید کرد: ایران در طول تاریخ، دوستی مطمئن و صادق برای ما بوده و تداوم مودت و برادری با این کشور اولویت غیر قابل تغییر ماست.

وی با تاکید بر حساسیت ویژه اقلیم کردستان برای حفظ امنیت و ثبات در مرزهای مشترک با ایران افزود: به هیچ گروهی اجازه شرارت در مناطق مرزی ایران را نخواهیم داد و با بسیج مجموعه توانمندی‌های نظامی و امنیتی خود با اخلالگران در مرزهای مشترک مقابله می‌کنیم.

سنجاری مهمترین اولویت اقلیم کردستان عراق را مبارزه قاطع با تروریسم تکفیری و ریشه‌های آن عنوان کرد و اظهار داشت: جمهوری اسلامی ایران به عنوان همپیمان استراتژیک عراق تاکنون نقش محوری در هماهنگ سازی ظرفیت‌های بومی برای مقابله با تروریسم داشته و تداوم ایفای این مسئولیت در پاکسازی کامل عراق از فتنه تروریسم تکفیری بسیار تعیین کننده است.

بابەتی پەیوەندی دار

هەواڵی چوونی شاندەکە

ڤیدیۆ  وتووێژ لە گەڵ کاک حەسەن شرەفی

شاندێكی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان لە ئێرانە

shandi-hukumeti-herem-bo-iran

رووداو – هەولێر

شاندێکی باڵای ئەمنی باشووری کوردستان سەردانی تارانیان کرد و، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و ئەمن و سوپای پاسداران کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەسەردانەکەدا باسی تۆپبارانەکانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و شاندەکە دوای راگرتنی تۆپباران دەکەن.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران رایگەیاند، ئەو تۆپبارانە یەکێک دەبێت لە مەلەفەکانی گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی تاران.

ئەندامانی شاندەكە، کە زیاتر لەبەرپرسانی ئەمنی پێکهاتووە:

کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی شاند.

خەسرۆ گوڵ محەممەد، جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش.

عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی.

وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر.

سەردانی شاندەکە لەسەر داوای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە. ئەوەش دوای دوو رۆژ لە سەردانی شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دێت، بەسەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی یەکێتی لەگەڵ بەشێکی زۆری بەرپرسانی ئەمنی ئێران کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، شاندەکەی یەكێتی لەبارەی چەند پرسێکی ئەمنی و ئابووریییەوە گفتوگۆیان کردووە و بەرپرسانی باڵای ئێران داواکاریان لە هەرێمی کوردستان کردووە سنوورەکان بپارێزن.

ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە “ئێران پابەندە بە پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەمان چاوەڕوانیشی لە برایانی عێراقی و کوردی خۆی هەیە، کە پابەندی پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات بن”.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە سەردانی شاندی حکومەتداك کە بەرپرسانی یەکێتی و پارتی تێددا بەشدارن، ئێران دەیەوێت بە رێكکەوتنی ئەمنیدا بچێتەوە و لە رێککەوتنێکی نوێدا هاوئاهەنگی زیاتری لەگەڵ هەولێر هەبێت بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان. هاوکات رێگریی لە جموجوڵی چەکداریی لەسەر سنوورەکان بكات. لەبەرامبەریشدا ئێران بەڵێنی پاراستنی سنوورەکانی دەدات و تۆپبارانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناکات.

هەرێمی کوردستان و ئێران، کە سنوورێکی 600 کیلۆمەتریان پێکەوە هەیە، لەبەشێکی سنوورەکاندا ‌پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات و گەریلاکانی  پژاک و پەکەکە جێگیربوون.

لەماوەی رابردوودا چەند پێکدادانێک لەنێوان حیزبی دیموکرات و سوپای پاسداران روویدا و ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی دەستپێکرد، بەڵام بەهۆی رێککەوتنی درێژخایەنی نێوان ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە شەڕ درێژەی نەخایاند و کۆتایی بە شەڕ هات.

كۆماری ئیسلامی ئێران ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەو رێککەوتنەدا دڵنیایی دەدەنە یەکدی، کە شەڕی سەر سنوورەکان دەستپێناکانەوە، لەبەرامبەریشدا ئێران ناوچەکانی باشووری کوردستان تۆپباران نەکات.

ڤیدیۆ 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی