یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، خاوەنی هەزارن شەهید و هەزاران کادر و پێشمەرگەی لە خۆبردوویە و باشووری کوردستانیش دەیان حیزبی کوردی لێ یە کە دەتواننن، 
ئەگەر بیان هەوێ کێشەکانی خۆیان و یەکیەتی چارەسەر بکەن، ئەم جۆرە درزانەی دەکەونە ناو حیزبە کوردیەکان، لەم کاتە حەساسەدا، هێندەی تر کورد بەرەوە دواوە دەبا و ناهێڵێ کورد بە ئاواتی خۆی کە سەربەخۆییە بگات. بەداخەوە کادر و پێشمەرگەی یەکیەتیش بێدەنگ دانیشتوون و حیزبە کوردیەکانیش لە وان خراپتر.
هەموویان چاویان لە لوتفی دوژمنی ئەسلی خۆیان، لە پێش هەمان یەکیەتی نیشتمانی کوردستانە کە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکا. کۆماری ئیسلامی ئێران قەت کارێک ناکات کە زەرەدی تێدا بکات و بە ئاشکراش رایگەیاندووە کە دژی سەربەخۆیی باشووری کوردستانە. ئێستا وەک ئەوە شاری سولەیمانی بەشێک بێت لە خاکی ژێر دەسەڵاتی ئێران، ئەم وەفدە کە هەمویان دەستیان بە خوێنی کورد سوورە ، هاتوون و رمبازێنی تێدا دەکەن، دەبا ئێستا هەموو خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی هاتبانە سەر شەقام و ئیزنی ئەم بێ حورمەتیەیان نەدابا.
بەرپرسانی یەکیەتیش بووخچەی دڵی خۆیانیان بۆ دەکەنەوە و هێرش دەکەنە سەر هاوخوێن و هاوسەنگەرانی خۆیان.
ئەم رێگە پێدانە عەیب و شوورەیە بۆ هەموو کورد، کە ئەم جۆرە بەرپرسانە چۆن دوای ئەم هەموو شۆڕش و خەباتە ئەوا مەزلومانە دەسەڵاتی خۆیان دەدەنە دەست داگیرکەڕیک.
نموونەی ئەم هەواڵانەی خوارەوە چاو لێ بکەن کە لە ماڵپەڕەکانی باشووری کوردستان بڵاو دەبنەوە، حەتتا ناوی کەسانی ناو وەفدەکەش نازانن یان ناوێرن ناویان بڵێن، سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بە خوێنی هەزاران کورد سوورە و ئێستا یەکیەتی دەی هەوێ وەک دۆست کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکا.
خەندان: ههر دوێنێ ههینی، ئهندامێكی ژووری كوردستان لهسوپای پاسداران جهختیكردهوه لهوهی دووشت بۆ ئێران گرنگهو ”هێڵی سووره”، یهكهم یهكگرتوی نێوماڵی یهكێتی دووهم، پاڵپشتی به قودسیهتی مام جهلال بكرێت.
لهبارهی كۆنگرهی حزبهكهوه وهفدهكهی ئێران لهكۆبوونهوهكهدا پێی باش بووه كه پهلهنهكرێت لهكۆنگرهی یهكێتی، تاكاتێكی گونجاو كه رهزامهندی ههرسێ سهركردهكهی تێدابێت.
ئەندامێكی وەفدەكەی ئێران بەخەندان-ی وت”ئێران لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێیان باش بووە ناوبراو لەكێشەی نێوان هەردوو ئاڕاستە ناكۆكەكەی ناو یەكێتی-دا پشتگیری هیچ لایەنێكیان نەكات لەدژی لایەنەكەی ترو بێلایەن بێت”.
ههروهها داوایان كردووه ”مام جهلال وهكو رهمزی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان بمێنێتهوهو كارو بڕیارهكانی یهكێتیش لهلایهن كۆسرهت رهسوڵو بهرههم ساڵحو هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهدهوه بهڕێوهبچێت”، ئهوهش ههر بهپێی وتهی ئهندامی وهفدهكهی ئێران بۆ خهندان.
روداو: لە رۆژی هەینی 2-9-2016، شاندێكی ئێران كە شاندێكی سەربازییە و لە سێ پلەداری سوپای پاسداران پێكهاتووە، بۆ چارەسەركردنی كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی و لێكنزیكردنەوەی باڵەكان گەیشتووەتە سلێمانی، شاندەكە لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح كۆبووەتەوە، هەروەها چاویشان بە نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كەوتووە.
پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند شاندەکە لە ئاستێکی سەربازیدایە، بۆ چارەسەری کێشەکان داوایان لە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح کردووە لە هیچ بڕیارێکدا پەلە نەکەن . شاندی کۆماری ئیسلامی ئیران پێشتریش لە گەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبونەوە.
هێشتا ئاسمانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، تەم و مژی ناتەبایی بەسەریەوە نەڕەویوەتەوە، ئێستا ترسێك لەدەرەوەی ئەو حیزبە درووست بووە كە كێشەكان سەر بۆ دژواریی بكێشن، هەر بۆیە شاندێكی سووپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوەندگیرییەكانیان بەردەوامن، ئێرانییەكان پێیان باشە هەر سێ سەركردە پێكنەهاتووەكە كۆمیتەیەكی هاوەبەشی سەركردایەتی پێك بهێنن تا كاتی بەستنی كۆنگرە، بەڵام ئەم پیاوە دەڵێت ئێرانییەكان بێلایەن نەبوون
ئاخرین هەواڵ:
ئەم هەمووە هات و هاوارە و باس لە هاتنی شاندی ئێرانی هتد … کامیان راستە
ئەمڕۆ 2016/09/04 كونسوڵی ئێران (سەعدوڵڵا مەسعودیان) بەفەرمی هەواڵی سەبارەت بە هاتنی وەفدێك لەئێرانەوە بۆ نێوەندگیریی باڵەكانی یەكێتی، رەتكردوەو وتی”بە هیچ شێوەیەك وەفدی رەسمی لەلایەن ئێرانەوە نەهاتوە یاخود ئێران هیچ لیژنەیەكی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێو یەكێتی پێكنەهێناوە بەڵام لەهەر كاتێكدا ئێران هەستیكرد كێشەكان تەشەنەدەسەنن، ئەوكاتە رۆڵی زیاتر دەبینێت”.
لێرەدا رێواس فایق دەڵێ وەفدەکە هاتوون و گەڕاونەتەوە! قسەی کنسولی ئێران راستە یان هی رێواس فایق
ڕێواس فایەق، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”بەپێی زانیارییەکانی من، شاندەکەی ئێران هاتوون، نازانم لە لای هێرۆ خان چییان گوتووە، بەڵام لای ناوەندی بڕیار گوێیان گرتووە و گوتوویانە کێشەکە چییە؟ برادەرانی ناوەندی بڕیاریش کێشەکانیان بۆ باس کردوون، ئیتر ئەوان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن”. شاندەکە بێ ئومێد بووبن و کێشەکە چارەسەر نەبووە و گەڕاونەتەوە
دوبارە جێگەی داخە بۆ کورد کە رێبەری وای هەیە کە ناتوانن بێ دەست تێوەردانی دوژمن رێک کەون. ئینسان ناتوانێ هەرچی بە بیریشی دادێ بیخاتە سەر کاغەز، مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێ: تف بۆ حەوا هەڵباوێی وەرووی خۆت دەکەوێتەوە.
بابەتی پەیوەندی دار
زۆرینەی مەكتەبی سیاسی وەڵامی ناوەندی بڕیاری یەكێتی دەدەنەوە