"an independent online kurdish website

ململانەی سیاسی لەسەر شێوەی باڵادەستی و فراوانخوازی نێوان هێزە تێکۆشەرەکانی کورد بەدڵنیایەوە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێكدانیە و خەریکە زیان بە دەسکەوتەکانی حوکمڕانی و ئیدارەکردنی کوردستان دەگەیەنێتmuhamad-suleimani

و هەتا مەترسی لەسەر ستڕاتیژی خەباتی هاوبەشی نەتەوەی دروستکردوە و هێڵەگشتییەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد زۆری نەماوە بکەوێتە ژێر ئایدئۆلۆژیایەك کە هاوکاری و کۆدەنگی نیشتیمانی لێك دووردەخاتەوە. گەلی کورد و هێزە سیاسیەکانی، هەڵگری هەر جۆرە پەیام و بیرکردنەوەكی سیاسی و نەتەوەیبن، مەحکوومەن بەیارمەتی و پشتگیریکردن لە یەکدی. سەردانی ڕێزدار ” سەلاحەدین دەمیرتاش”  بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ  گەورە بەرپرسانی سیاسی و حکوومەتی لە باشوور، بەدڵنیایەوە جەختکردنەوەیە لەسەر ‌هێڵە گشتیەکانی خەباتی هاوبەشی نەتەوەی لەهەرچواربەشی کوردستاندا. خەڵکی کوردستان دەبێت ئەو ڕاستیەی لەلاروون بێت کە لە ئێستادا مەترسی زۆری لەسەرەو ئەگەر بە وشیارییەوە بارودۆخی سیاسی ناوچە و پیلانی هاوبەشی دوژمنانی کورد تێنەگەیشتبین و لە دەوری یەکدیدا کۆنەبینەوە، هەموو لایەك بەشیخۆی بەرپرسیارەتی دەکەوێتەسەرشان، لە کاتی لە دەستدانی دەرفەتی سیاسی و مێژووییەی کەبۆ کورد هاتۆتە ئاراوە لە ئاستی ناوچەکەدا. کورد ئەگەربێت و لە نێوخۆیدا کۆك و یەکگرتووبێ، دۆست و هاوپەیمانی کاریگەرتر دۆستایەتی لەگەڵ دەکات و، بایخی زیاتر بە مەسەلەی کورد دەدرێت،  چوونکی نەتەوەی کورد گەورەترین نەتەوەی بێ وڵاتی ناوچەکەیە و لە بواری سیاسی و مێژووی و جوگڕافیاویدا، کوردستان گرینگی و قورسای خۆی هەیە. قەیران و ئاڵۆزییەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەراست کە هۆی سیاسی و مێژووی و نەتەوایەتی هەیە، خەریکە بەشێکیان توشی دابەشبوون دێن کە کورد بەدڵنیایەوە میحوەرێکی گەورەی پرسەکەیە و ئەگەر ئەزموونی ڕابردوو بەسەرخۆیدا دووبارەنەکاتەوە، ئەوجار دەتوانێت مافی خۆی بەتەواوی وەربگرێ.  بەداخەوە بە هۆی کێشە و پرسە پچووکەکانی وەك دەسەڵات ودەسەڵاتخوازی لە کوردستاندا،  هەر بەدرێژای مێژوو زیانی بە خەباتی ڕەوای کورد گەیاندوەو هەمیشە توشی لێك  ترازان و دژایەتی یەکدی کردوونەتەوە. ئەگەر بێت و کورد بە یەكگرتووی درێژە بەخەباتی سیاسی و دیپڵۆماسی بدات، ساناتر دەتوانێ بەئامانجەکانیبگات. ئەمڕۆ کولتوریكی زۆر هەڵە و ناروون بەسەر کەش و هەوای سیاسی کوردستاندا زاڵبووە و هێزەکوردییەکان و هەتا ڕۆشنبیرانی کوردیش، لە لێدان و کەمڕەنگ کردنەوەی قورسای سیاسی کەسایەتیەکاندا بێ تەسیرنین و، لە ئێستادا زۆرێك لە هێزەکان و تاکی کوردی بۆ ناشیرین کردن و ناوزراندنی سەرکردەکانیخۆی کاردەکات. بەشێك هەن بەتەواوی کەوتوونەتە دژایەتی ویلایەتی سیاسی و خەباتی نەتەوەی ڕێزدار” مسعوود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە دیوەکەی تریشدا بەشێك کارلەسەر ئەوەی دەکەن “پەکەکە” بە ڕیکخراوێکی تێکدەر و تیرۆریست بناسێنن. دیارە هەردووك پێوانەکە نادروست و  جێگای خۆیدانیە. بارزانی  هەوڵدەدات بۆ ئەوەی پاش ڕەخساندنی هەلومەرجی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی نێوخۆی، بڕیار لەسەر شێوەی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ گەلی کورد بدرێت کە خەونی هەموو تاکێکی کوردە و پەکەکە ش وەك زۆر لە تورکە ڕەگەزپەرستەکانی ئەو وڵاتە و پاشماوەکانیان لە کوردستان لەسەر پەکەکە باسی دەکەن باسێکی بەتەواوی هەڵە و پووچە و ئەو هێزە کوردییە میلیۆنان لە خەڵکی باکور پشتگیری لێدەکەن و وەك هێزێکی تیکۆشەری کوردی سەیر دەکرێت.

کوردستان جێگاو شوێنی هەموو کوردێکە، بەهەر بیروباوەڕ و فیکرێکی سیاسی کەهەیەتی، خەڵکی بەشەکانی تری کوردستان لەئێستادا ئەزموونی باشووری کوردستان و حوکمڕانیەکەی بە هی خۆیان دەزانن و ئەگەر مەترسی بکەوێتە سەر ئەو بەشەی کوردستان، هەر تاکێکی کوردستان ئامادەیە بەدژی دوژمنانی، بەخوێن بەرگری لێبکات. کاتێك داعش پەلاماری بۆ سەر کوردستان دەست پێکرد، هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی هەر چوار بەشی کوردستان لە سەنگەرێكدا کۆبوونەوە و بۆ پاراستنی کوردستان و حکوومەتی هەرێم. دیارە جیاوازی بیروباوەڕ و خوێندنەوەی سیاسی سەبارەت بەرووداوەکان بابەتێکی بەتەواوی سروشتی و ئاسایە، بەمەرجێك زیان بەدەسکەوت و بەرژەوەندیە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد نەگەیەنێت.

محمد سلێمانی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی