بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری ح. د. ک. ا، لە توێی وتووێژ لەگەڵ بی بی سی دا دەسپێکردنی شەڕی چەکدارانەی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند.
بەداخەوە ناوەرۆکی وتووێژەکە بە ڕاشکاوی لە ئاستی سەرۆکی حیزبێکی سیاسی بە پێشینەی حەفتا ساڵانەدا نەبوو و تەنیا دمەتەقەی خویندکارەکانی زانکۆی تاران لە سەر شەری چەکدارانە بە بیری کرچ و کاڵی ساڵەکانی هەفتاکانی زایینیەوەی وەبیر هێنامەوە. بۆ کاتێک کاک مستەفام وەبیر هاتەوە کە گەنج بوو و لایەنگری توند و تۆڵی چریکە فیداییەکان. بەلام سەری سپی و دانیشتنی لە بەرامبەر کامێرا وەک سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان وشیاری کردمەوە.
ڕاگەیاندنی شەری چەکدارانە، مەسەلەیەکی سوک و سان نییە. لە هیچ حیزب و دەستەیەکی سیاسی بێجگە لە تاقمە دو سی کەسیەکانی خویندکاری و ویشکەرۆ، بەو ووشانە کایە ناکرێ. بۆ بریاردان لەسەر شەری چەکدارانە و یان وتووێژ و یان بەرگری چەکدارانە لەخۆ، لە حیزبی سیاسیدا کۆنگرەیە کە برێاردەدا نەک سکرتێر بە تەنیا. بەڵام لەلایەن بەڕێز کاک مستەفاوە لە مانگی ڕابردوودا ئەو سێ ستراتێژییە جیاواز و دژ بە یەکانە یەک بە دوای یەک ڕاگەیەندراون و لە مێدیاکانی کوردیدا و فارسیدا بڵاوکراونەوە. ئەوەندەی کە من لەو یەک مانگەدا ئاگادار بم حدکا کۆنگرەی نەبووە. دیارە بەڕێزیان بە تەنیا ئەو مافە بۆ خۆی دادەنێ کە لە جیاتی حیزبەکەی بڕیار بدا و یان حیزبەکەی ئەو مافەی داوەتێ. (ئەوەش مەسەلەیەکە کە پێوەندی بە خۆی و حیزبەکەیەوە هەیە. ) هەر بۆیەش بەڕیزیان لە لایەک ڕالایەنگری لە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکات. لە لایەکیش را ڕایدەگەێەنێ کە ئێمە پێشمەرگە بۆ ئەوەی دەنێرینەوە کە لەناو کۆمەڵی خۆماندا ”حوزور” مان هەبێ. واتە پێوەندیان بە خەلکەوە ڕابگرن. ئیستاش دەفەرموێ شەڕی چەکدارانە دەکەین!
شەری چەکدارانە بە هەرپێوانە و ئیدیۆلۆژیەکەوە کە بکری، پێویستی بە سازکردنی بواری تایبەتی خۆی هەیە. ڕیکخراوەی بەهێز هەم لە لانی سیاسیەوە و هەم لە ئاستی چەکدارییەوە، پێشمەرگەی کارا و بە ئەزمون، پاڵپشتی و پشت بەرەی قایم و پتەو و بڕوا پێکراو، دەرەتانی داراییی و تێکنیکی بۆ بەردەوامبوون لە شەردا، دەزگای مێدیایی چالاک بۆ ناساندنی رەوا بوون و حەقخوازانەبوونی شەرەکە و پێشوازی فراوانی گەڵ لە چالاکیەکان.
ئەمانە بەشێکن لە سەدان وردەکاری کە لە ڕێکخراوەیەکدا دەبێ بۆ بەڕیوەبردنی شەڕێکی چەکدارانە ئامادەکاریان بۆ کرابێ و سەرەڕای ئەمەش دەبێ کۆمەڵگایەکی کە ئەو شەڕەی تێدادەکرێ لەباری زەینی و عەینیەوە گەیشتبێتە قوناخی ڕەچاو کردنی ئەو تاکتیکە. بێجگەلەمانە دەبێ گونجاویی ڕەچاوکردنی تاکتیکێکی ئەوتۆ لەگەڵ بارودۆخی ناوچە و جیهانیش هەلبسەنگێندری.
شاراوە نییە کە حدکا بەشێکە لەحیزبی دێمۆکرات نەک هەمووی. ئەوەش شاراوە نییە کە حیزبی دێمۆکرات بەگشتی لەئەنجامی خەوی داسەپاو و مل پێدراوی بیست ساڵە، کە دۆستەکانی کۆماری پەت و سێدارە لە باشوردا تێوەیان گلاند ئیتر ئەو حیزبە نەماوە کە سەردەمێک زۆربەی خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەگەڵ بوو و خەڵکەکەش وەچەیەکی تازەی تێدایە کە زۆربەن و ناکری بە سەنگ و پێوانەی سەردەمی بەڕێوەبەرایەتی شەهید دوکتور قاسملو پێناسەیان بکەی.
شاراوەش نییە کە سەدان تێکۆشەری رووناکبیر و تێگەیشتووش بە هۆی ئەو ملدانانە و کێشەکانی ناوخۆی لەسەر کورسی و دەیان لاوازی ناوخۆیی ڕێکخراوەیی ریزەکانی ئەو حیزبەیان بەجێهێشتووە و گۆشەنشینن. ناردنەوەی پێشمەرگە بۆ ناوەوە و لە کەمین کەوتنیانیش وێڕای گەلێک ئاکاری تیرۆریستی شۆڤارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناو مقەرەکانی حیزب لە باشور پێشاندەدری ئەو ڕاستیەشە کە ڕێکخراوەیەکی پتەو و ئامادەی شەڕی چەکدارانە لەگۆڕێدا نییە. پشت بەرەیەکی پتەوی ئەوتۆش وەبەرچاو نایە و تەنانەت مەترسی وەی هەیە ڕیکخراوەکانی باشوری سەر بەئێران دیسان پاسدار بهیننەوە سەر مقری ناوەندیان. ئامادەکارییەکی وەک قەندیلێکیشیان نەکردووە. سەدان کون و کەلێنی سیاسیان هەیە کە بۆیان پڕناکرێتەوە و تەنانەت پاش ئەو هەموو هەول و تێکۆشانەی دلسوزانی ناوخۆ و دەرەوەیان نەیانتوانیوە دوو باڵی حیزب لێک گرێدەنەوە و وردەهەنگاوێکی خێریش بە قازانجی یەکێتی ماڵی کورد لەناو هێزەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتدا هەڵبگرن. کەوابوو چۆن دەتوانن بە بڕیاریکی کە لە گازی ناو گەدەوە سەرچاوەی گرتووە چەند سەت پێشمەرگە و هەزاران تێکۆشەری سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیی و سەر بەحیزبەکانیتر بەرەو قەسابخانەی داعەشی شیعە بەڕێکەن؟
من لەو ڕایەدام کە بەڕیز مستەفا هیجری کوردستان تەنیا بە پێوانەی هەلسوکەوتی ئەندام و کادیڕەکانی حدکا لە ئاست خۆی لێکدەداتەوە نەک بە پێوانە ڕاستەقینەکانی کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن. بەڵی بەڕێزیان سکرتێری حیزبێکن و ئەندام و لایەنگرەکانی ئەو حیزبە لە وتەکانیان بە دڵیشیان نەبێ داکۆکی لێدەکەن. بەلام لەو کۆمەڵگایەی کە ئێستا هەیە کۆماری پەت و سێدارە بە هەزاران فڕ و فێل و پارە و کار و ماددەی بێهۆشکەر و بڵاو کردنەوەی ئەلکۆڵ و بەرپایی فەساد، پێگەیەکی زۆر بەرفراوانتری لە چەندسەت ماڵباتی جاشی مەنگور و یەک دوو هەزار موسڵمانی ویشکەڕۆی موفتیزادەیی بۆخۆی پێکهێناوە. هەڵبژاردنەکانی ناو ڕۆژهەڵات و ژمارەی کاندیداکان و رکەبەرایەتی هەڵبژاردن و هەزاران مەلای مفتەخۆر و پەیدایی شێخ و خەلیفەی جۆراوجۆر و سەدان میلیۆنێر و میلیاردێری سەر بە دەستەڵات و هەزاران گەنجی بێکارە کە مانگانە لە بەسیج وەردەگرن، ئەو ڕاستیانەن کە حاشایان لێناکری.
بێجگە لە حدکا، حدک و کۆمەڵەکان و پژاک و پاک و خەباتیش هەن کە هەموویان حیزبی خەباتکاری رۆژهەڵاتین و تەنانەت هێزی حدکا پتر لە هیچکام لەوانەش بێجگە لە خەبات نییە. سەرەڕای ئەوانە هەزاران خەباتکاری چالاکی کۆمەڵایەتی و نووسەر و شاعیر و مافزان هەن کە لە ناوخۆدا چالاکن و ڕاوبۆچوونیان لەگەڵ حدکا یەک ناگرێتەوە.
ئەوانەی کە لەناوخۆی وڵاتدا بە نێوی چالاکی کۆمەڵایەتی خەبات دەکەن زۆر باش دەزانن کە چەندە دژوارە بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو خۆتێخزاندنەی دەزگا سیخوریەکانی کۆماری پەت و سێدارە و چەندە خەبات پێویستە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کارە ڕژدانەی ڕژێم.
لەباری مێدیاییەوە ئاشکرایە کە حدکا توانای ئامادەکاریی ئەوتۆی نییە کە بتوانێ لە ئاستی ناوخۆ و ناوچە و جیهاندا کاراکتێڕی حەقخوازانەی شەرێکی چەکدارانە لە پێناو ئازادی و مافە نەتەوایەتیەکانی بسەلمێنێ. تەنانەت شێوازی وتوێژکردنی بەرێز کاک مستەفاش پێشاندەری ئەو لاوازێیەیە کە لە ئاستی مێدیاییەوە ئەو حیزبە هەیەتی.
لە لانی پشتگری ماڵی و لۆجیستیکی دیارە بەبێ پشتیوانی دارایی پارتی حدکا ناتوانیە مقەرێکیش بەڕێوە بەرێ. چ بگا بە شەڕێکی چەکداری.
لە باری جیهانیشەوە شەری پارتیزانی وەک سەدەی پێشوو باوی نەماوە و جیهان لە قۆناخێکی تر دایە. رووخاندنی هەرسیستێمێک بە بێ هاودەنگێکی نێو نەتەوەیی نایەتەدی. سوریا وێنەی بەرچاومانە.
سکرتێری حیزبێکی سیاسی دەبێ توانای لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی قسە و جوڵانەوەکانی خۆی هەبێ و خۆ لەوە بپارێزی کە هەرچی بە دەمی داهات دەری بڕێ و یان ئاواتەکانی خۆی بکاتە بنەمای قسەکانی. ئەو کەسە بەرپرسی ژیان و بوونی حیزبێکە و بەرپرسە لە ئاست پاراستنی ژیانی هەر ئینسانێکی کە لەپێناو ئەو حیزبەیدا خەبات دەکا.
من دڵنیام کە بەڕیز مستەفا هیجری لەکاتی وتوێژ لەگەڵ بی بی سی دا تۆزکالێکیش بیری لە کاردانەوەی قسەکانی نەکردۆتەوە. تەنانەت هێنانەوەی ئەو دەلیلە کە کۆماری ئیسلامی هێرشمان دەکاتە سەر و ناهێڵێ پێشمەرگەکانمان بچنە ناو خەڵک پتر لە شەرە قسەی زارۆکان لەسەر جادە دەچێ هەتا قسەی سکرتێری حیزبێک.
لە کۆێ جیهان دەستەڵاتێک (ئەویش دەستەڵاتی فاشیستی ئایینی!) ئیزن دەدا بە حیزبی ڕزگاریخوازی نەتەوەی بندەست کە پێشمەرگەکانی لەناو گەلەکەیان جەولە بکەن؟ ئایا سیاسەت و سیاسەتمەداری دەڕبرینی ئەو قسەیە کە کابرای مۆدێراتۆر واقی وڕ بمێنێ و ناباوەڕانە بڕوانێتە سەرو گۆێلاکی قسەکەر!!!
کاردانەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو وتوێژە لە گەڵ بی بی سی کە بە ئاشکرا داکۆکی لە مەلاکانی دز و جەردەی ئێران دەکا، زیانێکی زۆر بۆ سەرجەم بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدی دێنی و سەرئێشەیەکی زۆر بۆ بەڕیوەبەرانی حیزبەکانی تریش دروست دەکا.
ئەوە ڕاستە کە بەشێوازی باوی سەد ساڵەی پێشوو پێشمەرگە داکۆکیان لە بوونی ڕێکخراو کردووە و کورد چەکی داکۆکی کردنی لەخۆی هەڵگرتووە. بەڵام شەهید دوکتور قاسملو کە لە هەموو سکرتێرەکانی دوایی حیزبەکەی تواناتر و زاناتر بوو و بە هەزاران پێشمەرگەی لەژێر فەرمان دابوو قەت نەیکوت کە شەری چەکدارانە هەڵدەبژێرین و هەمیشە لەسەر ئەوە سوور بوو کە بە چەک داکۆکی لەخۆمان دەکەین. جیاوازی لە نێوان شەری چەکدارانە و داکۆکی لەخۆ زۆرە.
هیوادارم حدکا بتوانی پێشی زیانەکانی وتووێژەکانی بەرێز مستەفا هیجری لە مێدیاکان بگرێ و لە جیاتی ناردنەوەی پێشمەرگە و شەهیدبوونیان بیر لە کەم و کۆڕیەکانی ناو خۆ و یەکگرتنەوە بکاتەوە و چارەیان بۆ بدۆزێتەوە.
٢١.٠٩.٢٠١٦
پێشمەرگەکان: ئەمە بۆچوونی نووسەرە و بۆچوونی بەڕێوەبەرانی سایت نیە.
دەقی وتووێژی کاک مستەفا کە بە زمانی فارسی کراوە
حزب دمکرات کردستان ایران: با جمهوری اسلامی وارد جنگ مسلحانه شدهایم
مصطفی هجری، دبیر کل حزب دمکرات کردستان ایران به بیبیسی گفت که پیشمرگههای حزب او در کردستان ایران با نیروهای دولتی وارد جنگ مسلحانه شدهاند.
آقای هجری پیشتر اعلام کرده بود که حزب او ”مرحله نوینی” از مبارزه را در کردستان آغاز کرده است.
او گفته بود که منظور از مرحله نوین مبارزه، حضور پیشمرگههای مسلح حزب در میان مردم کردستان است که هدف آن دادن آگاهیِ سیاسی و امید به مردم و تشویق آنها به مبارزه برای حقوق ملی خود است.
او حالا میگوید که اعضای حزب دموکرات کردستان ایران در یک جنگ مسلحانه با نیروهای دولتی درگیر شدهاند.
نیروهای مسلح حزب دمکرات کردستان ایران و سایر حزبها و سازمانهای کردی سالها برای به دست آوردن خودمختاری در امور فرهنگی و اجتماعی کردها درگیر مبارزه مسلحانه با نیروهای دولتی بودند. ولی از حدود بیست سال پیش بیشتر آنها که در کردستان عراق مستقرند، دست از مبارزه مسلحانه کشیده بودند.
مصطفی هجری ، دبیرکل حزب دموکرات کردستان ایران به برنامه ”به عبارت دیگر” تلویزیون فارسی بیبیسی گفته است که حزب او قصد آغاز دور جدید مبارزه مسلحانه در کردستان نداشته ولی چون نیروهای دولتی از رفت و آمد مسلحانه پیشمرگههایش جلوگیری میکنند، درگیری نظامی به آنها تحمیل شده است.
بعضی از سازمانهای سیاسی و شماری از فعالان مدنی در کردستان ایران از تاکتیک جدید این حزب انتقاد کردهاند و آن را بهانهای برای امنیتی کردن بیشتر فضای سیاسی و اجتماعی کردستان و جلوگیری از هرنوع فعالیت مدنی میدانند.
مقامات نظامی و سیاسی ایران هم حزب دمکرات کردستان ایران را به دریافت کمک مالی از عربستان سعودی متهم میکنند و حضور نظامی پیشمرگههای این حزب را تحرکاتی خواندهاند که به نیابت از عربستان سعودی صورت میگیرد.
مصطفی هجری در این گفت و گو این اتهام ها را رد میکند. او منکر نیست که حزب او در گذشته و حال از کشورهای خارجی تقاضای کمک کرده است، ولی میگوید که تا به حال پاسخ مثبتی به تقاضاهایش دادنه نشده است.
آقای هجری به پرسشهای دیگری هم پاسخ میدهد از جمله مصاحبه اخیرش با روزنامه اسرائیلی جروزالم پست که در آن گفته بود همانطور که جمهوری اسلامی ایران به دشمنان اسرائیل مثل حماس و حزب الله کمک میکند، اسرائیل هم باید به سازمانهای ایرانی مخالف جمهوری اسلامی کمک کند.
آقای هجری در برنامه ”به عبارت دیگر” همچنین به صحبتهای یکی از اعضای شناخته شده حزبش در جریان مراسم حج امسال در یکی از کانالهای تلویزیونی وابسته به عربستان سعودی که جنجال آفرین شده بود واکنش نشان داده است.
برنامه به عبارت دیگر با مصطفی هجری روز سه شنبه ۳۰ شهریور در ساعت ۲ بعد از ظهر به وقت گرینویچ، ۱۸:۳۰ به وقت ایران از تلویزیون فارسی بیبیسی