بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری کامیاران، کاتژمێر ٩ی ئەمشەو سێ شەممە 19ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس، جاشێکی نیشتمانفرۆشی ئەم دەڤەرەیان بە سزای خیانەتەکانی بە گەل و نیشتمان گەیاند.
جاش و سیخوڕ، شاهۆ کەریمی کوڕی محەممەد کەریمی و خەڵکی ئاوایی پاڵنگان و دانیشتووی شاری کامیاران لە لایەن هەڵۆ تیژ باڵەکانی بەڵێندەر بە نیشتمان و ئازادی بە سزای خیانەتە دژی گەلییەکانی خۆی گەیشت. لە کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، کۆمەڵێکی زۆر لە جل شەخسییەکانی ئیتلاعات لە شوێنی کوژرانی ئەو جاشە کۆبوونەتەوە. شاهۆ کەریمی، سیخوڕێکی چەکدار بوو و دەستی لە ئازار و ئەزیەت دانی بەردەوامی خەڵکی ناوچە و کاسبکاران و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خۆرهەڵاتی نیشتماندا بوو.
شایانی باسە کە ناوبراو سەرەڕای وریا کردنەوەی و هۆشداری پێدانی پێشتر لە لایەن هەڵۆکانەوە و لە چەند ڕێگاوە، دیسانەوە نەک وازی لە گەل فرۆشی و خیانەت نەهێنا، بەڵکوو سوورتر لە جاران درێژەی بە خیانەتەکانی بە زێد و خەبات دەدا، هەر بۆیەش بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت. هەڵۆکانی زاگرۆس، بەوپەڕی دڵنیاییەوە بەڵێن بە خاک و نیشتمان دەدەن، تا کۆتایی هاتن بە جاش و خۆفرۆشان، بەردەوام دەبن لەسەر خەباتیان.
