دكتۆر سلێمان دوای چوار رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی رۆژی 30 -10-2016 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.
K24 – هه‌ولێر Thursday, 27 October 2016: دكتۆر سلێمان، كوردێكی زازایی باكووری كوردستانه، تەمەنی 68 ساڵە, له كاتی په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه،
خۆشگوزەرانی وڵاتی ئەڵمانیا و خێزانی جێده‌هێڵێت و روو له هه‌رێمی كوردستان هدهكات.
دكتۆر سلێمان، شاره‌زایی له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی ته‌قه‌مه‌نیدا هه‌یه و ماوه‌ی 26 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كات، به كاركردنی له تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی، گیانی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی پاراستووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب بریندار ده‌بێت.
تا ئێستا دكتۆر سلێمان، زیاتر له 5 هه‌زار بۆمب و مینی چێندراوی تیرۆریستانی داعشی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و دكتۆر پێشتر كه به‌شداری له به‌رنامه‌ی “سه‌ربازی ون”ی كوردستان 24دا گوتی: “كاتێك داعش په‌لاماری كوردستانیدا، من نه‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرم له ئه‌ڵمانیا بمێنمه‌وه و وه‌ك خۆ به‌خشێك گه‌ڕامه‌وه كوردستان”.
دكتۆر له شنگال، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، كه نزیكه‌ی 5 تۆن مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه، بۆیه بڕیارده‌دات هه‌ر هه‌مان ئۆتۆمبێل له دژی داعش به‌كاربهێنێت.
پێشمەرگەکان:
بەداخەوە هاوکات لەگەل شەهید بوونی رەسوڵ محەممەد زادە کادری حدکا، دوێنێ 2016/10/26 و لە کاتی پووچەڵ کردنەوە بۆمبەکانی داعش، بەداخەوە دوکتۆر سولەیمانیش بە سەختی بریندار بوو و لە نوێترین هەواڵدا، لە روداو بڵاو کرایەوە کە لە خەستەخانەیەکی ئالـمانیایە و باری تەندروستی باش نیە.
دوکتۆر سولەیمان خەلکی باکوری کوردستانە و لە ئەلمانیا را چووتەوە بۆ هاوکاری پێشمەرگە و تا ئێستا زیاتر لە دەیان هەزار مین و تەقینەوەی داعشی پووچەڵ کردۆتەوە. ئەمڕۆ لە کاتی ئەرکدا بریندار بوو و هیوادارین زوو چاک بێتەوەو بتوانێ درێژە بە ئەرکی پیرۆزی خۆی کە پاراستنی گیانی پێشمەرگە و خەڵکە بدات.
دوکتۆر سولەیمان خۆبەشێکی نیشتیمانپەروەر و یەکێک بوو لە ئەندامانی تیمی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەبەرەی جەنگی دژە تیرۆر لە نیزیک مووسڵ.
دوکتۆر سلێمان، سەربازی ون کوردستان 24
دوکتۆر سلێمان، نیشان دانی تونێل، روداو
ئاخرین هەواڵ، بەداخەوە دوکتۆر سولەیمان چووە ریزی کاروانی شەهیدان
سه‌ربازه ونه‌كه شه‌هید بوو
2016-10-30
کوردستان 24
شه‌وی رابردوو سه‌عید چروكایا ناسراو به دكتۆر سلێمان ، پسپۆڕی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی، له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كۆبڵنز له ئه‌ڵمانیا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی وورد به‌ڵام گیانی له ده‌ستدا و شه‌هید بوو.
ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دكتۆر سلێمان، تایبه‌ت بۆ سایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دكتۆر سلێمان پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا مابووه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام كاتژمێر 2:00 شه‌وی رابردوو گیانی له ده‌ستداوه و شه‌هید بووه.
برایه‌كی ناوبراویش له‌سه‌ر واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی شه‌هید بوونی د.سلێمان چرۆكایای پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
دكتۆر سلێمان چروكایا، رۆژی چوارشەممە 26-10-2016، لەكاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێكی چێندراوی داعشدا، لەنێو تونێلێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێ پێشمەرگەكانی، لە گوندی تیسخرابی گەورەی میحوەری باشیک برینداربوو، ئەوكات بە هەلیکۆپتەرێکی تایبەت خێرا گەیه‌ندرایە نەخۆشخانەی هەولێر و دواتر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا.
دکتۆر سلێمان کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەڵمانیا دەژیا، لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کرد، لە زۆربەی میحوەره‌کانی جەنگی دژ بە داعشدا زۆرترین رۆڵی بینیوە لە پووچەڵکردنەوەی مین و تی ئێن تی و بۆمبەکانی داعشدا.
پێشتر له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی “سه‌ربازی ون”ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، نه‌یتوانیوه له ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه و له دووره‌وه سه‌یری دیمه‌نه‌كه بكات.
بۆیه بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك خۆبه‌خش له ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دژی داعش بجه‌نگێت، به‌هۆی شاره‌زاییه‌كه‌ی له بواری پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب، له تیمی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی و پووچهڵهكردنهوهی بۆمب ده‌ستبه‌كاربوو.
پێشمەرگەکان: نامەی رێزلێنانی حیزب دێمۆکڕات کە پێشتر درابوو بە شەهید سولەیمان
ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی کوردستان
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦ی زایینی، پێشمەرگەی گیانباز، سەعید چوروکایا ناسراو بە دوکتور سولەیمان، لە نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی ئاڵمان گیانی پێشکەشی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کرد و شەهید بوو.
دوکتور سولەیمان لە باکووری نیشتمان لەدایک بوو، و لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا لە پێناوی ڕزگاریی خاکی کوردستان و بەختەوەریی نەتەوەکەیدا گیانبازیی کرد و پێشمەرگەیەکی ڕاستەقینەی کوردستان بوو.
هاوڕێی شەهید سەعید چوروکایا، وێڕای خوێندن لە ئاستی بەرز و لە زانستگاکانی دەرەوەدا و وێڕای ژیانی ئاسوودە لە وڵاتێکی پێشکەوتووی وەکوو ئاڵمان، ئەمجارەش دەستی لە ئاسوودەیی هەڵگرت و گەڕایەوە بۆ نێو کاروانی خەباتی ئازادیخوازی، و دژ بە تیرۆریزم و هێرشبەرانی سەر کوردستان خەباتی کرد.
دوکتور سولەیمان یەکەم جاریش خوێندنی بەجێهێشتبوو و لە کاروانی ڕزگاریخوازیی کوردستان لە باکووری نیشتماندا بەشداریی کردبوو، ئەمجارە لە باشووری نیشتمان بە دژی تیرۆریستان وەستایەوە و لەو ماوەیەشدا لەگەڵ ڕاسانی ڕۆژهەڵاتدا هاوسۆزی ڕاسان بوو و لەگەڵ ڕێبازی ئازادیخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەکەی هاوسۆزی و هاوکاریی کرد.
دوکتور سولەیمان، ڕاهێنەر و شارەزایەکی باشی بواری دژە تەقینەوە و دژە مین بوو و سەدان پێشمەرگەی کوردستانی لەوبارەوە پێگەیاندبوو و هەزاران مینی پووچەڵ کردەوە و گیانی هەزاران پێشمەرگەی لە تەڵەکانی تیرۆریستان پاراست.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای ئەوەی شانازی بە کەسانی نیشتمانپەروەر و خەباتکاری وەک سەعید چوروکایا، ناسراو بە دوکتور سولەیمان دەکا، و وێڕای وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە مێژووی ڕزگاریخوازیی کورددا نموونەی ئەوجۆرە هاوپێوەندی و بەشدارییەی کوردان لە خەباتی بەشەکانی دیکەدا زۆربوون، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهید سەعید چوروکایا دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ، چوونکە لەدەستدانی دوکتور سولەیمان خەسارێک بوو لە هەموو کوردستان کەوت.
ڕۆحی ئەو شەهیدە سەربەرزە شاد بێت و ڕێگای پڕ سەروەریی پڕ ڕێبوار بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٥
٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٦