"an independent online kurdish website

کاکی خۆم شەهیدی قارەمان و نەمر ئیمە زۆر پێکەوە نەبووین بەڵام قەت لە بیرم ناچێ ئەو کاتەی بۆ چارەسەری زگ ئێشە هینابوویانی بۆ نەخۆشخانە ئازادی لە بۆلێ لە قەندیل.mansur-rehimi-0

رێگاکان هەموویان گیرابوون و بۆ هیچ شوینێک دەربازبوون نەبوو. نە دکتوورمان نە جەڕڕاح هەبوو. حیزب لە گەڵ AMIوMDM بریاریاندا بوو ئەو کادرە دەرمانیانە لە رشتەیەک شارەزایان هەیە دابنێ تا لە کاتی پێویست هێندێک عەمەلی چووکە بکەن. من و کاک محێدین ریحانی و کاک سیاوەش گوودەرزی و کاک لوقمان زەهرایی و کاک خەسرەو لە دەورەکە بەشداربووین. من هاوینەکەی لەگەڵ پێشمەرگە چوومەوە ناوچە و دەورەکەم هەموو نەدیت. کورد دەڵێ کە مەلا نەبوو بە کەڵەباب دەڵێن بوڵقاسم. ئیمەش بوڵقاسم بووین. کاتێک پێیان وتم پێشمەرگەیەکیان هیناوە زۆر نەخۆشە،  جەنابت بوو. پاش ویزیت (معاینە) و تاقیکردنەوەی میز و خوێن بۆم دەرکەوت کە ریخۆڵە کوێرەت ماسیوە (ئاپاندیست) هەیە. بە دەفتەرمان راگەیاند کە پێویستت بە عەمەل هەیە، شەهیدی نەمر کاک دکتوور سەعید فەرموو بووی کە بۆ هیچ شوینیک رێگا نییە و ناتوانین بۆ عێراقی بنێرین, با کادرەکان چییان لەدەست دێ با بیکەن. هاتم بۆلات و بە نیگەرانیەوە وەزعەکەم پێ وتی. زۆر بەورەو نەترسانە وەڵامت دامەوە: کاک قادر هیچ دڵ لە دڵ مەدە و نارەحت مەبە ئەگەر مردم ئەوە کوردستان و پێشمەرگەکان خۆش، ئەگەر زیندوش مام دەستی ئیوە خۆش.

بە ماپەرەو کورەکانی ترم گووت کە عەمەلی دەکەین. هیچمان دەخۆمان را نەدیت. من دەورەکەم تەواو نەکردبوو چوبوومەوە ناوچە و دەش ترسام بمرێ و گیڕەی بنەماڵەکەتم پاش مردنت لەبەر چاو بوو. دیسان زۆر مێرانە و بە ورە گووتت: کاک قادر عەمەلم بکەن ئیشاڵا چ نابێ. کورد دەڵێ کار تا دەستت پێ نەکردووە شێرە، کە دەستت پێکرد دەبێتە رێوی. بە ماپەرەم گووت کەلو پەلی عەمەل ئامادە کا و بە کاک حوسین خاڵخاڵم گووت کاکە گیان باشی بنوێنە با عەمەلی کەین. من دەمزانێ عەمەلی ئاپاندیس رەنگە زۆرر ئاسان ۱۰ خوولەک یان زۆر چەتوون و بە ساعەت درێژ بی. کاک حوسێن دەستی خۆش بێ چاکی نواندبوو. زۆری خەریک بووم و نیوەی ریخۆڵەی چووکەم هینابۆوە دەر و تێمڕۆ کردبۆوە بەڵام بێ حاسڵ بوو. ئەو برادەرانەی تریش هەوڵیان دا هەر نەمان دەدۆزیەوە،  تا نۆرەی کاک خەسرەو کاشانی هات. وتی بامنیش دەستێکی تێوەردەم. کە قامکی تێوەردەدا گووتی وەڵا هەست بە شتێک دەکەم دەڵێی هەوە. وتم تا ون نەبووە بیهێنەدەرێ. ریخۆڵە کوێرەی کە زۆر سوور و ئەستوور ببوو هێنادەرێ و عەمەلمان کردو تەواو بوو. کاتێک هاتیەوە سەر خۆت پێم ووتی کاکە مەنسوور گیان عەمەلەکە کراوە هەموومانی تڕاند ئێستا نۆرەمانە بتتڕێنین. لەسەرەخۆ بزیەکت هاتێ و گووتت جا چم لێدەکەن‌‌‌‌‌‌ ووتم هیچ بەڵام هەرکە بات لیبۆوە پێمان بڵێ تڕەکەت بە دەرمان دەشێ. پاش سێ چوار رۆژان ووتت بام لێبۆوە. ووتم باشە ئەمجار دەبێ بتڕێنین ووتت چۆن، ووتم چت پێخۆشە بخۆی، ووتت کەباب ووتم نابێ دەبێ شتتێکی سووک و رەوان بخۆی. ماپەر  لەوێ بوو ووتم ئافرەت، دەتوانی دۆکلیوی بۆ سازکەی وتی بە سەر چاو. دۆکلیوت خواردو زگت وەکار کەوتوو پاش چەند رۆژیک مانەوە لە نەخۆشخانە ئیزن درای و ڕۆیشتییەوە هیزی گیاڕەنگ. پاش ماوەیەک بیستم بەداخەوە  لە ڕێگای نیشتمان شەهید بووی.

رووحی تۆو کاک سه عید و هه موو شەهیدانی کوردستان شاد بێ و گڵکۆکەتان پڕ لە نوور بێ. ئیستاش کە ئیوەم بیر دە کەویتەوە فرمێسکم دەچاوان دەگەڕێ.

ئەو چەپەکە گووڵەش بۆ ئیوە

gull_pezanin

لە دیواری فەیسبووکی کاک قادر وەرگیراوە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی