باوكى یه‌كێك له گه‌نجه‌كان: چووین بۆ قه‌ندیل، هه‌رچه‌نده دایكى زۆر پاڕایه‌وه نه‌یانهێشت كوڕه‌كه‌مان ببینین.
پارتی كرێكارانى كوردستان (PKK)، هه‌رزه‌كاران و تازه‌لاوانی كه‌ركووك ده‌نێرێته قه‌ندیل به مه‌به‌ستی بوون به گه‌ریلا له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كانیان و كاتێكیش كه‌سوكاریان داوای كچ و كوڕه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، رێگه ناده‌ن یه‌كتر ببینن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى هه‌فته‌نامه‌ى (باس) ئێستا له شارى كه‌ركووك، پارتى كرێكارانى كوردستان ژماره‌یه‌ك باره‌گاى كردووه‌ته‌وه و ئه‌و باره‌گایانه‌ش له‌ناو گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانى كه‌ركووك كراونه‌ته‌وه و تابلۆیان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام یه‌كێك له باره‌گاكانیان له‌ژێر ناوى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى كۆمه‌ڵگاى دیمو‌كراتى كردووه‌ته‌وه و ئازادانه كار و چالاكیى خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌و باره‌گایانه له لایه‌ن كادیره گهریلاكانى په‌كه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێك له كادیره مهحهلییهكانیان به‌ڕێوه ده‌برێن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانى هه‌فته‌نامه‌ى (باس)، ئه‌و كادیره گه‌ریلایانه‌ى په‌كه‌كه له كه‌ركووك، به‌رده‌وام سه‌ردانى ماڵان ده‌كه‌ن و هاوكات سه‌ردانى گه‌نجانى كه‌ركووك ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی ئاشنایه‌تیى رێبازى په‌كه‌كه و بیرۆكه‌كانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى سه‌رۆكى زیندانیكراوى په‌كه‌كه و ماوه‌یه‌كه له ڕێگه‌ى ئه‌و كادیره گه‌ریلایانه‌وه، هه‌رزه‌كاران و گه‌نجانى كه‌ركووك ده‌نێردرێن بۆ ناوچه‌ی قه‌ندیل.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش روونی كرده‌وه: “پارتی كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه، ژماره‌یه‌ك باره‌گاى له‌ناو گه‌ڕه‌كه جیا جیاكانى شارى كه‌ركووك كردووه‌ته‌وه، یه‌كێكیان به ناوى هونه‌رى و دانه‌یه‌كى تریان به ناوى ڕێكخستنی ژنان و دانه‌یه‌كی دیكه‌شیان بۆ كادیره گه‌ریلا نه‌خۆشه‌كان به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام هیچ له‌و باره‌گایانه‌یان تابلۆیان له‌سه‌ر نییه، ته‌نیا باره‌گایه‌كیان نه‌بێت، له‌ژێر ناوى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى كۆمه‌ڵگاى دیمو‌كراتى”.
سه‌رچاوه‌كه‌ى (باس) ئاشكراشی كرد، كادیره گهریلاكانى په‌كه‌كه له كه‌ركووك، دواى ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ههرهكاران و گه‌نجانى كه‌ركووك، وایان لێ ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی بوون به گه‌ریلا ڕوو له چیای قه‌ندیل بكه‌ن. له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ڕابردوودا پتر له 11 هه‌رزه‌كار و گه‌نجى كه‌ركووكى ڕوویان له قه‌ندیل كردووه و دوایینیان هه‌فته‌ى ڕابردوو گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 19 ساڵه به ناوى (هاوڕێ)، نێردرا بۆ چیای قه‌ندیل.
هه‌فته‌نامه‌ى (باس) زانیویه‌تى، ئه‌و هه‌رزه‌كار و گه‌نجانه‌ى كه ده‌برێنه قه‌ندیل، دواى ماوه‌یه‌ك ده‌خرێنه خولی په‌روه‌رده‌ى شه‌ڕڤانى نوێ و ئه‌و خوله‌ش بۆ ماوه‌ى 4 تا 5 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژانه دانی به‌یانییه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى سیاسی ده‌كرێن و دانى ئێواره‌كه‌شی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازى و دواتر به‌رپرسانى خوله‌كه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وانه ده‌ده‌ن، ئاخۆ بیاننێرن بۆ كام به‌شی ڕێكخستن، یاخود بۆ كام هێزى چه‌كدارییان.
پارتی كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه چه‌ند هێزێكى چه‌كدارى له‌ژێر ناوى جیا جیا هه‌یه كه بریتین له هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانى پاراستنى شنگال (یه‌په‌ژه) و هێزه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان (ههڕهكه) و چه‌ند هێزێكى دیكه، ئه‌مه و له ڕووى سیاسیشه‌وه پارتى كرێكارانى كوردستان، له‌ژێر چه‌ندین ناوى جۆراوجۆر كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
پێوه‌ند به‌م باسه، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: “ئه‌وه‌ى كه په‌كه‌كه ده‌یكات كه گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران ده‌نێرێت بۆ قه‌ندیل، به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كه‌سوكاریان، بۆ ئه‌وه‌ى خولى چه‌كدارى ببینن و ببن به گه‌ریلا هیچ ڕاست نییه و پێویسته ڕێگه له‌و كاره‌یان بگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى به چوونى ئه‌و گه‌نجانه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كه‌سوكاره‌كانیان، به‌بێ هیچ ئامانجێكى ڕاست و دیاریكراو خزمه‌ت به میلله‌ته‌كه‌مان ناكات”.
باوكى یه‌كێك له‌و گه‌نجه كهركووكییانه كه كوڕه‌كه‌ى چووه بۆ شاخ و بووه‌ته گه‌ریلا به ناوى (سه‌عد)، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: “كوڕه‌كه‌م هێشتا سه‌ره‌تای گه‌نجیی بوو، ڕۆیشت بۆ چیای قه‌ندیل و ئێمه‌ى به‌جێهێشت و بوو به گه‌ریلا، ئه‌و كوڕه‌م ماوه‌یه‌كى كه‌م بوو ئاشنایه‌تیى له‌گه‌ڵ دوو كادیری په‌كه‌كه له كه‌ركووك دروست كردبوو، ئه‌و دوو كادیره‌ى په‌كه‌كه هه‌میشه له‌گه‌ڵی بوون و قسه‌یان بۆی ده‌كرد و په‌رتووكه‌كانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان بۆی ده‌هێنا و ئه‌ویش ده‌یخوێنده‌وه و ڕۆژێكیان بینیمان كوڕه‌كه‌م نامه‌یه‌كى له ماڵه‌وه بۆ به‌جێ هێشتووین و له‌نێو نامه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك شتى نووسیوه و له كۆتاییدا نووسیویه‌تى ده‌ڕۆم بۆ شاخ و ده‌بم به گه‌ریلا”.
گوتیشی: “دواى چوونى كوڕه‌كه‌م بۆ چیای قه‌ندیل، ئێستا ڕه‌وشی من و دایكى زۆر تێكچووه، به‌رده‌وام بۆ ئه‌و كوڕه‌مان ده‌گرین و نزا ده‌كه‌ین ڕۆژێك بێت و بگه‌ڕێته‌وه، چه‌ند جارێك داوامان له به‌رپرسانى په‌كه‌كه كردووه كه ئه‌و كوڕه‌مان بۆ بنێرنه‌وه، كه‌چی وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه كه كوڕه‌كه‌تان خۆی چووه بۆ قه‌ندیل و بووه‌ته گه‌ریلا و سه‌رى خۆتان مه‌یه‌شێنن”.
ئاشكراشی كرد، چه‌ند جارێكیش سه‌ردانى قه‌ندیلمان كرد و داوامان له كادیره‌كانى په‌كه‌كه كرد تا كوڕه‌كه‌مان ببینین، كه‌چی ڕێگه‌یان نه‌دا، هه‌رچه‌نده خێزانه‌كه‌م زۆر پاڕایه‌وه، به‌ڵام بێ سوود بوو.
سەرچاوە: باس‌نیوز
