Hoppa till innehåll
Hem » گەلی کورد لە ژێر دەسەڵاتی شای خائین و خومەینی جەللاد دا !، خالید خورینجی

گەلی کورد لە ژێر دەسەڵاتی شای خائین و خومەینی جەللاد دا !، خالید خورینجی

بەر لە هاتنە سەر کاری ڕێژیمی تیرۆریست  پەروەری ئاخوندە بێ ویژدانە کان گەلانی ئێران بە گشتی و گەلی قارەمانی کورد بە تایبەتی تەنیا لە پێناوی وەدەست هێنانی ماف و ئازادی زەوتکراوەکانی خۆی داxalid_xurinji

خەباتی دەکرد و  قوربانی دەدا و ڕۆڵە فیدا کارو دڵسۆزە کانی دەخرانە زیندان و  ئیعدام دەکران و لێرەو لەوێ  گوللە باران دەکران ، بەڵام داخی گرانم گەلانی ئێران بە گشتی  و  گەلی قارەمان و وەزاڵە هاتووی کورد بەتایبەتی لە پێناوی ڕاماڵینی دەسەڵاتی ڕەشی نیزامی شای خائین و ڕوڕەش و هاتنە سەر کاری ئاخوندە دڕندەکان ژمارەیەک لە ڕۆڵە فیداکارو چاونەترسە کانی خۆی کردە قوربانی و  بە هیممەتی گشت لایەک کۆتایان بە دەسەڵاتە بۆ گەنە کەی بنەماڵەی پەهلەوی هێناو  لە جێگای ئەو یاسا یەکی دڕندانەترو دوا کەو توانەترو زاڵم تر جێگیر کراو لە جێگای شای گۆڕ بە گۆڕیش خومەینی جەللاد و دژی بە شەری و دەرن نە خۆش و بێ شعور قوتکرایەوە. بەڵێ گەلی هەژارو چەوساوەی کورد کە لە سەردەمی دەسەڵاتی شای بێ مێشک دا لە پێناوی ئازادی و بە دەست هێنانی مافە زەوتکراوە کانی خۆی دا خەباتی دەکردو قوربانی دەدا و ساڵیانە بە دەیان کەس لە ڕۆڵە سادق و دڵسۆزەکانی دەکەوتنە سیا چاڵە کانی دەسەڵاتدارانی حکومەتە ناپاکە کەی شای بێ شای و ئازارو ئەشکەنجە دەدران !!!!!! کەچی بە هاتنە سەر کاری کۆماری دژی ئینسانی و ئاخوندە شەو پەرست و تیرۆریستە کان ڕۆژانە بە دەیان کەس لە ڕۆڵە فیداکارو دڵسۆزە کانی گەلی  کورد تەنیا بە هۆی کورد بونیانەوە دەخرێنە زیندانە کانی جەللادانی جەماران و  ئازارو ئەشکەنجە دەدرێن و ئیعدام و  قوللە باران دەکرێن و لە زیندانی ئینفڕادی دا بۆ ماوەی دەیان ساڵ ڕادەگیرێن و ئازار دەدرێن و بێ سەرو شوێن دەکرێن!!  لە کاتی دەسەڵاتی شای نەزاندا گەلی کوردو  و ڕۆڵە سادقە کانی ئەو گەلەی تەنیا بە تاوانی  ئازادی خواز بون  و بە شداری کردن و ئەندام بون لە حیزبە شۆڕشگێڕو نیشتمان پەروەرە کان دەخرانە زیندان و ئازارو ئەشکەنجە دەکران و ئیعدام دەکران !!! بەڵام لە یاسا کەی خومەینی مێشک نە خۆش و ماکەی تیرۆر دا بە تاوانی کورد بوون فتوای جیهاد و قەتڵوعام دژی گەلی مسڵمان و بێ تاوان دەرکرا، ئەو گەلەی کە بەر لە هاتنە سەر کاری نیزامە سەرنێزە پەرستەکەی خومەینی دڕندەدا فیداکاری و چاو نەترسی نەمابو دژی دەسەڵاتدارانی شای کۆنەپەرست لە خۆی نیشاننەدات !!! کەچی دەسەڵات و یاسا تازەکەی خومەینی دەرون پیس و نەخۆش ئاوای پاداشتی ئەو گەلە قارەمانە دایەوە و ئاوا جوان و سادقانە و برایانە ماف و ئازادێ کانی گەلی مسڵمانی کوردی دابینکردن.

بەڵێ خۆشەویستانم  ڕۆڵە شەریف و پاکە کانی گەلی کورد لە کاتی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی دا تەنیا بە تاوانی ئازادی خوازی و دیفاع لە ماف و بەرژەوەندێ کانی نەتەوەی کورد دەخرانە زیندان و ئازارو ئەشکەنجە دەدران و ئیعدام دەکران !!! بەڵام لە ڕێژیمی تازەداو لە یاسای ئیسلام پەرستاندا و لە قانونە تازەکەی خومەینی جەللاد و ڕوڕەشدا، گەلی کورد بە تاوانی  ئەوەی بەردەوام بوو لە خەبات دژی داگیر کەرانی کوردستان و  هەوڵدان لە پێناوی بە دەست هێنانی ماف و ئازادێ زەوتکراوە کانی خۆی دا و لە لایەکی  دیکەشەوە مسڵمان بو  بەڵام  شیعە نەبون   خۆتان بە چاوی خۆتان بینیتان  چۆن لە لایەن بە ناو ڕێبەری مسڵمانانی جیهانەوە، واتا  خومەینی جەللاد و تیرۆریستەوە  فتوای جیهاد و قەتڵوعام و بە تاڵانبردنی سەروەت و  سامانە کەی دەرکراو لەشکرە هارو دڕندەکەی ئاخوندە نامرۆڤە کانی دەسەڵاتدارانی ئێران  چۆن وەک گورگی برسی کەوتنە گیانی پیرو لاو گەنج و مناڵ و دەستیان لە هیچ ڕۆڵە یەکی ئەو گەل و نیشتمانە نە پاراست و لە ڕۆژێکدا بە سەدان کەس لە ڕۆڵە کانی ئەو گەلە بێ تاوانە یان قەتڵوێام و  زیندە بە چاڵ دەکرد.

بەڵێ  گەلی  کورد و ڕۆڵە دڵپاکە کانی ئەو گەلەی لە یاسا چەپەڵە کەی شای خائین بە کوردو کوردستان دا بە تاوانی ئازادی خوازی و دیفاع لە ماف و داوا ڕەواکانی خۆیاندا دەخرانە زیندانە کان و ئازارو ئەشکەنجە دەکران و شەهید دەکران !!! بەڵام لە یاسای بە ناو  مسڵمانان  و خومەینی   کۆنەپەرستدا بە تاوانی کورد بون ،بە تاوانی  شیعە نەبون ، بە تاوانی  یارسانی بون، بە تاوانی کاکەی بون ، بەتاوانی مەسیعی بون، بەتاوانی جولەکە بون، بە تاوانی کومنیست بون، بە تاوانی ئازادی خواز بون، بەتاوانی  ماف خواز بون ،بە تاوانی زانابون، بە تاوانی هاو کاری نەکردنی دڕندەکانی کۆماری نا ئیسلامی ، بە تاوانی  ئەندام بون لە حیزب و گروپە سیاسێ کان، بە تاوانی دەرچون لە مەرزەکان، بە تاوانی کارو کاسپی کردن و پەیدا کردنی پارۆ نانێکی سەر بەرزانە و شەڕافەت مەندانە بۆ خۆت و ماڵ و مناڵ و  دایک و باوکت .

بەڵێ ئازیزانم لەو ڕێژیمە جینایەتکارو ڕوڕەشەی دا بە یەک شەرت ناگیرێی و گیان و ماڵ و ژیانت پارێزراوە کە تۆش وەک وان جەللادو   مرۆڤ کوژبی  و دژی بەها مرۆڤایەتێ کانبی ، سوننەکان   بکوژی یارسانە کان بکوژی  کاکەێ کان بکوژی  کرستیانەکان  بکوژی کاتۆلیکە کان  بکوژی ، کاسب کارو دەوڵە مەندو فەقیرە پاک و بە شەڕەف و بێ لایەنە کان بکوژی ، بە تەنیا قازانج و بەرژەوەندێ کانی سەرانی ڕێژیم و ڕێژیمە تاوانبارو گەندەڵە کەی ئاخوندە دڕندەکان بپارێزی،  ئەو ئاواتە گڵاوەش بە دڵنیایەوە  بۆ سەرانی سەرە خۆرەی کۆماری پەت و  سێدارە و کوشت و کوشتار نایەتەدی و ئێران و ئێرانیان و کوردستان و کوردستانیان بۆ ئەو نیزامە چەپەڵ و دژی بە شەرێ ناکرێن بە ماستی مەییو. مەرگ و سەر شۆڕی و  شەر مەزاری بۆ کۆماری دژی ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی کۆڵبەرانی سەرفرازو خاوەن شەڕەف و سەر بڵیندی و بنەماڵە ئازیزەکانیان.

خالید خورینجی 2-5-2017