پێشمەرگەکان: ڕۆژی شەممە ٤ی فێوریەی ٢٠١٧ دووهەمین سیمیناری ”ڕۆژهەڵات ، پرس، ڕاڤە، ڕێگا لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوە چوو
کە لە سیمینارەکەدا کۆمەڵێک لە سیاسەتوان و لێکۆلەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرکام لە گۆشەنیگای خۆیەوە باسی لە پرسگرێک و کۆسپەکانی پێکەوە کار نەکردنی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ورووژاندووە.
یەکێک لەو کۆڕگێڕانە کە لە بابەتێکی لێکۆڵینەوەیی ورد دا قامکی خستۆتەوە سەر کۆمەڵێک پرسی گرینگی پەیوەندیدار بە بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک عەبدولا حیجاب بوو. حیجاب لە وتارەکەی دا بە چاوێکی ڕەخنەگرانە و لە گۆشە نیگایەکی تەواو دوور لە تێڕوانینی حیزبی دا باسی لە کەم و کۆڕییەکان کردووە . ئەوەش لە کاتێک دایە کە ئەو ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە، بەڵام لەو سیمینارە دا دەربڕینەکانی بۆنی حیزبایەتیی لێ نایە و بە چاوێکی بێ لایەنانە دەروانێتە هەموو پرسگرێک و کەم و کۆڕییەکان لە مەڕ پەیوەندیی نێوان حیزب و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕیزێک لەو گرفتانە دەست نیشان دەکا کە هەرکامەی پیویستیی بە چارەسەر و ڕێگای خۆی هەیە.
فەرموون ئەو بابەتە بە پێزە لە خوارەوە بخوێننەوە بە شێوەی PDF
https://peshmergekan.com/babet_pdf/abdulla-hijab_seminar-li-Frankfurt-feb-2017.pdf