"an independent online kurdish website

بە داخ و کەسەرەوە ئیمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارم کاک ئەبوو کەریمیم پێگەیشت. من پێشتر لە کوردستان و لە کاتی پێشمەرگایەتیدا کاک ئەبووم نەدیبوو نەشم دەناسی،abu-kermi-2017-0

بەڵام ناوم دەژنەفت و زۆر قسە و کرداری خۆیشیان لێ دەگێڕایەوە. زۆرتری ناسیاویی ئێمە لە دەستپێکردنی کاری تیشک تی ڤی لە پاریس دەستی پێکرد و تاکوو لەوێ بووین هاوڕێ و هاوکاری یەکتری بووین. بە حوکمی ئەوەی بەرنامەکانی ئەو یان بە زاراوەی کرماشانی یان بە فارسی، دابوویان بە من کە مونتاژ و رێکوپێکان بکەم.  هەستم دەکرد رێزێکی زۆری هەیە بۆم و بۆیە زۆر جاران دەهات لە ژوورە چووکەکەمدا کە ناوی “ئەدیت ٢” بوو بەلامەوە دادەنیش. قسەی زۆر خۆشی بە لاوە بوو لەسەر مێژوویش بەتایبەتی مێژووی کەونارا و ئاسەواری ناوچەی کرماشان بۆ خۆی هەمبانە بۆرینەیەک بوو. لە سیاسەتیشتدا کابرایەک پڕ و زانا بوو، بەتایبەتی ئەگەر باسەکان باسی نەتەوەیی و بە فارسیش بوایەن ئەوا ئیتر کاکە ئەبوو سەرچڵ و گوڵی کۆڕ و باسەکە دەبوو.
کاک ئەبوو زۆر سادە دەژیا هەرچەندە لە بنەماڵەیەکی دەستڕۆیشتوو و دەوڵەمەندیش بوو، ئیدعای هیچێکی نەبوو بە نانەڕەقەش رازی بوو، کارەکانی خۆیشی لەسەر وەختدا دەکرد، بۆ رەفیقایەتی و دۆستایەتیش نموونەی کەم بوو، لەگەڵ کەسێکیش نیکریایە ئیتر وازی لێ دەهێنا. راستەوڕاست قسەی دڵی خۆی دەکرد و زۆر جاریش قسەیەکی نەستەق و پێکەنینهێندەر لە نێو قسەکانیدا بوون کە سەرنجی گوێگری بۆ لای خۆی رادەکێشا.
بیرەوەریی زۆری ئەو ساڵانەی پاریس و هاوکاری کردنمان هەیە کە هاوڕێیانی ئەوکات هەموو بۆ یەکتریان دەگێڕایەوە. لەو کەسانە زۆریان ئێستا لە فەیسبووکدان و هێشتا ئەو قسە خۆشانەی کاکە ئەبوویان لە بیر ماوە.
بە بڕوای من کاکە ئەبوو مرۆڤێکی ئازادە و زۆر زانا بوو، مێژووی نەک تەنیا کورد بگرە ئێران و ناوچەکە و تا رادەیەکیش جیهانی لەبەر بوو، هەر بۆیە لە باسەکاندا دانەدەما بۆ بابەت. لەبەر ئەوە من بە خەسارێکی گەورەی دەزانم بۆ کورد و بەتیابەتی بۆ حیزبی دیمۆکرات کە ماوەیەکی زۆر لە ژیانی خۆی بۆ بەرەوپێش بردنی سیاسەتەکانی ئەو حیزبە تەرخان کرد و زەحمەتی بۆ کێشان.


یادی بەخێر و روحی شاد بێ

بابەتەی پەیوەندی دار

ماڵئاوا مامۆستا ئەبوو! ، رەحیم رەشیدی



نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی