"an independent online kurdish website

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە دەست پێکردنەوەی خەباتی سیاسی و چەکداری لە ژێر ناوی” ڕاسان و نەورۆزی جامانەکان”دا بۆ جارێکی دیکە پێشڕەو بوونی خۆی سەلماندەوەmuhamad-suleimani-

و هەرلەو پەیوەندیەشدا بەدرێژایی مێژووی خۆی سەرو گەردنێك لەسەروی حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانبووە. بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی ساڵێك لەوەی پێش، کە لە ژێر دروشمی” ڕاسان”دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد، کۆمەڵێك چەمکو و فاتی بێبنەمای لە سەر ‌هێز و نفوزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بەتاڵکردنەوە. زۆر هێز و دەستە و لایەن پێیان وابوو ئیدی حیزب ئەو هێزەی نەماوە شۆڕش لە کوردستاندا پەرەپێبداتەوە و بە هێز رووبەرووی ڕێژیمی تیرۆریستی ئاخوندی ئێران بێتەوە. بەڵام لە ئێستادا پێچەوانەکەی ڕاستە خەباتی چەکداری و هاتنەمەیدان و بەدەنگەوە هاتنی کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان بە پەیامی حدکا کە تێیدا هاتبوو ئەمساڵ ” نەورۆز و جامانەکان” لە ژێر دروشمی بەرخۆدان و یەكریزی و هاوپشتیدا، بکرێنە هێما و هەوێنی خەباتی شاروشاخ، کە بەخۆشییەوە شەپۆلەکانی بەشداری و هاتنەمەیدانی چین و توێژەگلیەکان، کاربەدەستانی بەتەواوی نیگەران و سەخڵەتکرد و بۆ داپۆشینی نیگەرانیەکانیان دەستیان بەگرتن و ئەزییەتدانی خەڵك کردۆتەوە هەروەك پیشەی هەمیشەیان. ڕاسان و نەورۆزی “جامانەکان” لە سەرهەڵدانەوەی مێژووی نوێی گەلەکەماندا، بەڕێبەرایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران گرینگی و تایبەت مەندی دیاری خۆی وەرگرتووە و دەنگ هەڵبڕین و پێشوازیکردن لە نەوڕۆز لە ژێر دروشمی ئێمەش هەوێنی پڕاکتیزەکراوی جامەنەکانین، نیشانەی پەیامی سیاسی و تەشکیلاتییە لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتەوە بۆ تێکۆشەرانی ئازادیخوازی شاخ. بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەسەر زۆر قۆناخی ناخۆش و تاریك و کەندوکڵۆی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا زاڵبووە و بەهاوکاری و دڵگەرمی و پشتیووانی هەراوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، لە سەر ئەساسی شکڵ و میتۆد و میکانیزمی بەرکاردا رەوتی خەبات و بەرخۆدانیخۆی درێژەپێداوەتەوە. دەستپێکردنەوەی خەباتی سیاسی و چەکداری لە ژێر دروشمی “ڕاسان”دا بەدڵنیایەوە شوێنی زۆر قووڵ و گەورەی لەسەر بارودۆخی سیاسی و ڕێکخراوەی لە نێو هێزە تیکۆشەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە و ئێستا لە هەموو وەختێك زیاتر خەباتی شار و شاخ نیازیان بەیەكڕیزی و هاوپشتی گشتی هەیە و وەسەریەك خستنەوەی هێز و نفۆزی سیاسی و تەشکیلاتی لە نێوخۆی وڵاتدا، پارسەنگی هێز لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی سیاسی کورد دا دەگۆڕێت. کاتێك لە یاد و پێشوازیکردن لە نەورۆزی ئەمساڵدا، شەپۆلی جامانەکان،بوون بەسەرچۆپی کێشی ئەو یادە نەتەوەیە بێگوومان بەرهەمی تێکۆشانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانیەتی لە پێناوی ئامانجی ڕزگاری نەتەوەیدا. بەرزڕاگرتنی یادی نەورۆز کەخۆیان بە شوێنکەوتوانی جامانەکان بەستەوە، نیشانەی وشیاری سیاسی و نەتەوەی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان دەگەیەنێت و بەروویەکەیتریشدا، بێزاری و نارەزایەتیان بەدژی حکوومەتی ئاخوندی ئێران دەردەخات. دەسەڵاتدارانی تاران و نەیارانی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد دڵی خۆیان بەوەی خۆشکردبوو کە ئیدی شتێك بە نێو شۆڕش و هەستی بەرەنگاربوونەوە لە نێو هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نەماوە و بەوڕێگایەدا هەوڵیاندەدا تۆوی نائومێدی لە نێو دڵی خەڵكدا بچێنن. بەڵام ڕاسان و نەورۆزی جامانەکان ئەو خەونەی کاربەدەستەکانی حکوومەتی نیزامی کردە بڵقی سەرئاو و ئەوەی ڕێژیم و هاوقۆڵەکانیان بەخەیاڵیاندا نەدەهات، ئێستا بەچاوی خۆیان دەیبین و هەستی پێدەکەن و یەکڕیزی و کۆدەنگی و هاوپشتی نەتەوەی و پەیوەندی خەباتی شاخ و شاریان بۆ دەرکەوتووە. لە وڵاتێکدا کە خەڵك هەست بەبوونی خۆی نەکات و لە خێر و بێری وڵات پەراوێزبخرێ و هەرجۆرە ئازادییەکی ڕادەربڕین و بیرکردنەوەی لێبگیرێت، نیشانەی زاڵبوونی کەش و هەوای سیاسی و ئەمنی دەگەیەنێت و ئەوەی ئێستا و لە ساڵانی ڕابردوویشدا لە ئێران و کوردستان بەڕێوەچووە درێژکراوەی سیاسەتی سەرکوت و تۆقاندنی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بەرانبەر بە گەلانی وڵات بووە. تێکۆشانی هاوبەش و پلاتفۆرمی نەتەوەی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستان کە هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات لە دەوری مێزێكدا کۆبکاتەوە، بێگوومان شوێنی قوڵی لەسەر هەلومەرجی نێوخۆی وڵات دەبێت و ئەو یەكگرتنە سیاسیە لە ئێستادا زەرەورەتێکی مێژووییە. هەربۆیە دەبێت ڕاسان و نەورۆزی جامانەکان بەسەرەتای دەستپێك و قۆناخێکی نوێ لە مێژووی سەرهەڵدانەوەی بەزافیڕزگاریخوازی کورد سەیربکرێ و هەوڵبدرێت هەموولایەك پشتیووانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی ئەو بزووتنەوە سەرتاسەریەبێت.

محمد سلێمانی

23.03.2017

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی