Hoppa till innehåll
Hem » جێژنى نەورۆز ، بیرى دوکتور قاسملوو ، ڕاسان و جامانە، ع ـ شریف زادە

جێژنى نەورۆز ، بیرى دوکتور قاسملوو ، ڕاسان و جامانە، ع ـ شریف زادە

بە بێ هیچ گۆمانێک کارنواڵى جێژنى نەورۆزى ئەم ساڵ ( ٢٧١٧ ى ) کوردى لە گەڵ هەموو ساڵانى پێشتر جیاواز بوو ، جیاوازیەکان هەم زۆر و هەم گرنگ بوون omer_sherifzade

لە بەر ئەم جیاوازیانەیە پێویستە و دەبێ لە ڕوانگەى جوراوجورەوە کارنواڵى جێژنى ئەمسال لێکدانەوەى لە سەربکرێت وشەى جامانە کە بە ئیبتیکارى رووناکبیرانى کوردستانى ئیران وەک هێماى و چاشنیی جێژن نەورۆز پیشنیار کرا بوو بە تەواوى لە جێ خۆى دا بوو و توانى بە هەدەف بگات و رۆڵى خۆى بگێڕێت تەنانەت کارگێڕى جامانە لە سینورى کوردستانى ئیرانیش تێپەڕى و وەک هێماى جێژنى نەورۆزى باشورى کوردستان و کوردەکانى نیشتەجێ ئوروپا و ئەمریکا رۆڵى خۆى گێرا لە جێ خۆیەتى بەم بۆنەوە بە تێگەێشتوانى کورد لە کوردستانى ئیران دەسخۆشى بگوترێت.

جێژنى نەورۆزى ئەمسال کە حەوت رۆژ پێشتر بە پێ نەریتى کۆن لە ئاوایی پاڵنگان لە ناوچەى هەورامان دەستى پێ کرد هەر لە سەرەتاوە رەنگ و بۆى سیاسى پێوە دیار بوو ، دیار بوو رووناکبیرانى کورد زۆر زیرەکانە و هوشیارانە خۆیان بۆ بەرگوزارى جێژنى نەورۆز ئامادە کرد بوو ، شێعر و سرودى نوێ و حەماسیی یان حازر کردبوو ، ئەو شیعر و سرودە نویانەى کە لە ئاوایەکانى ناوچەى ژاوەرۆ لە رۆژى جێژن دەخویندرانەوە ، ئاکامى بیرکردنەوەیەکى قووڵ و زۆر و دوورى روناکبیرانى کورد بوو.

چۆنیەتى بەرێوەچونى جێژنەکانى نەورۆزى ئەمسال جاریکى دیکە ئەم راستیە شیرینەى سەلماندەوە کە لە کوردستان بیرى نەتەوەیی بە سەر هەموو بیرۆکەیەکى دیکە ( وەک ئیسلام یان کێمونیزم ) زاڵە ، قسەى ئەوڵ و ئاخر بیرى و هەستیی نەتەوەیی دەیکات ، هەموو بیروکەیەکى دیکە تەنانەت ئیسلامیش لە ژێر سێبەر و کۆنترۆڵى هەستیی نەتەوەیە سەرئەنجام ئەۆ کەسانە بڕاوە دەبن کە لە سەر خەت و ڕێگاى کوردایەتى دا بن.

با بە شانازیەوە وەک قاسملووئیزم ڕابگەینم کە لە هەموو بەرنامەکانى جێژن دا هەر لە چکۆلەترین ئاوایی وە بگرە هەتا گەورەترین شار وەک کرماشان ، سنە ، مەهاباد … بیر و رۆحى شەهیدى هەمیشە رێبەرى کورد کاک دۆکتور قاسملوو بە تەواوى دیار بوو ، سڵاۆ لە قاسملوو ، قاسملوو رێبەرمانە … درۆشمى جێژنى نەورۆزى ٢٧١٧ى کوردى لە کوردستانى ئیران بوون ، نەوەى نوێ ، پێرەویی فەلسەفەى بیر و مەکتەبى قاسملوو واتە نەوەێ قاسملوویە.

بێ ئینسافیە ئەگەر تەئسیرى بزوتنەوەى ڕاسان لە جێژنەکانى نەورۆزى ئەمساڵ حاشاى لێوە بکرێت هەر چند بە ڕاشکاوى درۆشمى ڕاسان نەدەبینران ، بەڵام بوونى ڕاسان لە پشتیی پەردەى جێژنەکانەوە بە تەواوى هەست پێ دەکرا سایەى ڕاسان بە سەر جێژنەکانى نەورۆز دا ئەم گرنگیەى سەلماند کە راسان دەکرێ و دەتوانرى ئەۆ رۆڵە بگێرێت کە انتفازە لە فەلەستین گێراى.

حیزبەکانى کوردستانى ئیران کە لە دەرەوەى سینورەکانى کوردستانى ئیران نیشتەجن دەبێ ئەم دەرسە لە نەورۆزى ئەمسال فێر بن کە نابێ روناکبیرانى کورد لە کوردستانى ئیران بە کەم بگێرێن ، دەبێ بە تەواوى بە خۆ دا بچنەوە و رەفتار و سیاسەتى خۆیان لە گەڵ ناوخۆى کۆمەڵگاى کوردستانى ئیران تەنزیم بکەن بە داخەوە بەشێکى بەرچاۆ لە حیزبەکان تووشى نەخۆشى سیکتاریستى حیزبى بوون لە ژێر ئوتومەسفورى دۆنیاى مەجازى نوقم بوون ، هەڵسو و کەوتى خۆیان بە لە بەر چاۆ گرتنى تورە کۆمەڵایەتیەکان وەک فیس بوک و تۆیتە رێک دەخەن.

لە لایەکى دیکەوە بە خۆشیەوە حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیران وەک گەورەترین و کۆنترین حیزبى سیاسى ئیستاى کورستانى ئیران (تەنانەت ئیرانیش) بەم قەناعەتە گەێشتوە کە دەبێ خەبات ، رەفتار و سیاسەتى خۆى بە لە بەر چاۆ گرتنى راستیەکانى خەڵکى کوردستانى ئیران دیارى بکات وەک لە پەیامەکانى بەڕیز کاک مستەفا هیجرى سکرتێر گشتیی ئەم حیزبە دەر دەکەوێت ( پەیامەکانى خۆرهەڵاتى نۆى ، نەورۆز …).

ع ـ شریف زادە ـ ٢٤ى مارسى ٢٠١٧ى زاینیی ـ ئاڵمان