له مێژه‌وه حزبی شیوعی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای رژێمی پاشایه‌تى بۆگه‌نی به‌كرێگیراوی وڵاتانی كۆلۆنیالیزمی بریتانیا‌و ئه‌مریكادا دووچاری شاڵاوی هێرش بووه‌ته‌وه
و هه‌روا رووبه‌رووی هێرشی رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان عێراق بووه‌ته‌وه‌و، له هه‌موویان بێفه‌رو چه‌په‌ڵتر دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی درنده.
پیشه‌ی ئه‌و رژێمه درنده سه‌ركوتكه‌رو خوێنمژانه راونان و گرتنی شیوعییه‌كان و نیشتماپه‌روه‌ران بووه‌و، پاشان كه‌وتوونه‌ته گیانیان به لێدان و ئازاردانی وه‌حشیانه‌و له سێداره‌دانیان و، شیوعییه‌كان پشكی گه‌وره‌یان به‌ر ئه‌كه‌وێت و، له‌م رووه‌وه پێشه‌نگن و، له سێداره‌دانی یوسف فه‌هدی قاره‌مان سكرتێر‌و دامه‌زرینه‌ی حزب و، هاوریانی ئازا‌و نه‌ترس حازم و صارم ده‌ستپێئه‌كات و، شاڵاوی دێزی دوژمنان درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌م قاره‌مانانه به‌ركه‌وتن و له سێداره‌دران: سه‌لام عادل سكرتێری حزب وهاورێیانی سه‌ركرده: جمال حه‌یده‌ری، جۆرج ته‌لۆ، محه‌مه‌د صالح عه‌به‌لی، محه‌مه‌د حوسه‌ێن ئه‌بوالعیس، حه‌سه‌ن عوێنه، هه‌مزه سه‌لمان، نافع یونس، مه‌هدی حه‌مید، مونزر ئه‌بوالعیس، جه‌لال ئه‌لئه‌وقاتی، فازل عباس ئه‌لمه‌هداوی، ماجد محه‌مه‌د ئه‌مین، وه‌صفی تاهیر، ته‌ها شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌تار خزه‌یر، عه‌لی حوسه‌ێن به‌رزنجی، مارف به‌رزنجی، ره‌ووف حاجی قادر، عادل سه‌لیم، كازم ئه‌جاسم و، ئه‌م لیسته زۆر درێژه‌و به یه‌ك نووسین كۆتایی نایه‌ت و، چونكه هه‌زاران شیوعی و نیشتمانپه‌روه‌ری تر له سێداره‌دراون.
له بزوتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا حزب دیسانه‌وه تووشی شه‌ر هات و به‌ره‌نگاری رژێمی فاشسیستی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی بووه‌وه‌و، له گۆره‌پانی شه‌ركردن دژ به‌و دوژمنانه‌و، له پێناو رزگاربوون له‌و بكوژه خوێنمژانه ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌هید خوێنی ئاڵی خۆیان به گه‌ل و نیشتمان پێشكه‌شكردو، له‌وانه قاره‌مانان: نزار ناجی یوسف، سیدو خلو الیزیدی، عمیده‌عه‌زبی حالوب، مولازم حه‌سان” مولازم بروا، مولازم سامی، مولازم حامد. مام كاوه‌یس، به‌كر ته‌لانی، ئه‌حمه‌د حه‌ساری، ره‌ووف حاجی محه‌مه‌د{ جه‌وهه‌ر}. مونالیزا ئه‌مین، عه‌لی عه‌بدوالكه‌ریم {عه‌بیر}، صلاح حه‌سه‌ن { مامۆستا خالد}، ره‌سمییه جه‌بر {ام لێنا}، خه‌لیل ره‌زا كه‌بابچی، علی حاجی، مام ره‌سوله سوور، ئه‌بو ڤیان، ئه‌حمه‌دبازۆكا، مامۆستا ئه‌نوه‌ر، ئه‌بو فوئاد، عه‌لی عه‌ره‌ب و، لێستی شه‌هیدانی حزب و پێشمه‌رگه‌كانی زۆر درێژه‌و قه‌ت به په‌ره‌یه‌ك یان دوو لاپه‌ره كۆتایی نایه‌ت و، ئه‌بێت به چه‌ند كتێبێك ناوه‌كان تۆمار بكرێن.
پێشمه‌رگه‌كان ساڵانه له رۆژی دامه‌زراندنی حزبدا له مه‌فره‌زه‌و باره‌گاكاندا ئاهه‌نگیان ئه‌گێرا، به‌ڵام له ساڵانی 1986 و 1988 به هۆی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی دوو رووداوی ئازار به‌خش نه‌یانتوانی ئاهه‌نگ بگێرن.
رووداوی یه‌كه‌م:
باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك و باره‌گای به‌تالیۆنی 9 ی سلێمانی له گونده‌كانی چه‌مه‌ك و سپیار بوون و، ته‌نها 500 – 600 مه‌تر له یه‌كه‌وه دوور بوون، پێشمه‌رگه‌كان چه‌ندان ژووری جوانیان دروستكرد بوو، له مانگی شوبات و، له رۆژی 15/2/1986 دا، سوپای ئێران به هێزێكی گه‌وره‌وه له ئوپراسیۆنی وه‌لفه‌جر 9 هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌رو مۆڵگاكانی سوپای عێراق و، زۆر به ئاسانی توانیان ده‌ستبگرن به سه‌ر گونده چۆڵكراوه‌كانی شارباژێرو قه‌زای چوارتاو، هه‌ندێ شوێنی دیكه‌ی نزیك به شاری سلێمانی.
بارودۆخی ناوچه‌كه گۆراو، هاوری و پێشمه‌رگه‌كانی حزب له گه‌ڵ سه‌ربازی ئێرانی تووشی كێشمه‌كێش ئه‌بوونه‌وه‌و، له هه‌ر جوڵه‌یه‌كدا داوای پسوڵه‌ی هاتووچۆیان ئه‌كردو، له كاتی ئاخافتندا پێشمه‌رگه‌كان ئه‌یانوت ئه‌مه خاكی خۆمانه‌و پێویست به پسوڵه ناكات و، له وڵامدا ئه‌یانوت ئه‌م خاكه، خاكی ئێسلامه‌و، لێره‌وه رێگا ئه‌گرینه‌به‌ر به‌ره‌و شاری كه‌ربه‌لا ئه‌رۆێن، ( له شاری كه‌ربه‌لا ئارامگای حه‌زره‌تی حوسه‌ێن و حه‌زره‌تی عه‌باسی لێیه)..
له رۆژێكی ساردی شارباژێردا ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو سه‌رباز خۆیان كرد به باره‌گای حزبداو، داویان كرد ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ێن و، وتیان ئێوه ئه‌زانن ئه‌م ناوچه‌یه به هۆی جه‌نگی عێراق و ئێران بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی و، ئێمه‌ش گفتوگۆمان له گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كان كرد‌و، ئه‌وان كه‌له‌ره‌ق بوون و، له سه‌ر داوه‌كانیان سوور بوون و، له كۆتاییدا وتیان ئێره ئه‌كه‌ینه خه‌سته‌خانه‌ی گۆره‌پانی شه‌رو، له پاش كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ند و به‌تالیؤن بریاردرا ئه‌م باره‌گانه چۆڵ بكه‌ێن و، به دووای شوێنی نوێ بگه‌رێن و، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه بوو له رۆژی دامه‌زراندنی حزبدا له {31} ی ئازاردا له باره‌گاكان چوینه ده‌ره‌وه..
رووداوی دووه‌م:
له مانگی ئازاردا سوپای رژێمی دیكتاتۆری جانه‌وه‌ر ده‌ستیكرد به پرۆسه‌ی ئه‌نفالی دێزو چه‌په‌ڵی به‌دناوی ئه‌نفالی (2) وهێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی بورجی قه‌ره‌داغ، شایانی باسه هاورێیانمان پێش هێزی حزبه‌كانی دیكه به‌رنگاری هێرشی دوژمن بوونه‌وه‌و، له یه‌كه‌م رۆژدا قاره‌مان { بارام حه‌مه ره‌زاو له 24/3/1988و، له رۆژی دووه‌مدا شوان محه‌مه‌د ئیبراهیم – شوانی حه‌مه قتوو له 25/3/1988} شه‌هید كران و، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا هیزه‌كانی دوژمنی ترسنۆك به هۆی هاوشتنی تۆپ ناوچه‌كه‌ی ئاگر باران كرد‌و په‌ره‌ی به هێرشه‌كانیداو، له قۆڵی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه هێزێكی گه‌وره‌ی نارد‌و پێشمه‌رگه‌كانی به‌تالیۆنی 7 ی هه‌ورامانی حزبی شیوعی له گه‌ڵ هاورێیانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك شێرانه له گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستان له قه‌ڵاقایمز به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌و، هاوكات هێزه‌كانی حزبمان: به‌تالیۆنی 7 ی هه‌ورامان له دێی شیوی قازی و، به‌تالیۆنی 9 ی سلێمانی له دێی كه‌سنه‌زان و، به‌تالیۆنی 15 ی قه‌ره‌داغ له كۆشكی خوارووو مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك له دێی ئه‌ستێڵی سه‌رو كه‌وتنه خۆ ئاماده كردن و، له كۆبوونه‌ویه‌كی كورتدا به به‌شداری كادیری عه‌سكه‌ری و سیاسی له 30/3/1988 بریاردرا: ناردنی هه‌موو خێزانه‌كان بۆ ناو شاره‌كان و، به زووترین كات بریاره‌كه جێیبه‌جێ بكرێت چونكه دوژمن به نیازه ده‌ستبگرێت به سه‌ر ناوچه‌كه‌داو، هه‌روا به رێكه‌وتن له گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی { دوو هێزی سه‌ره‌كی گۆره‌پانه‌كه} ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ێن، ئه‌وه بوو له 31 ی ئازاری 1988 دا { رۆژی دامه‌زراندی حزب} به‌ره‌و گه‌رمیان كه‌وتینی ری و، ناوچه‌كه‌مان چۆڵ كرد..
پیرۆز بێ رۆژی 31 ی ئازار و، سه‌رشۆری و مردن بۆ دوژمنان.
للإطلاع بالعربية:
http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=511303&r=0&cid=0&u=&i=0&q
http://www.bahzani.net/services/forum/showthread.php?117782-
https://www.al-nnas.com/ARTICLE/ARjb/30k.htm