لە دوای ئازاد بوونی کوردستانی عێراق لە ساڵی ١٣٧٠دا ،خەڵکی کورد لە ئێران دەیانتوانی هەتا ڕادەیەکی زۆر هاتوچۆی کوردستانی عێراق بکەن 
و بە هێنانی کەل و پەل لە کوردستانەوە بۆ ئێران و فرۆشتنیان لە ناو شارەکانی کوردستانی ئێران هەندێ ڕەونەق بدەن بە بازاڕەکان و ئەو شتانەی وا لە ئێران دەست نەدەکەوتن بیگەیێنن بە خەڵک.
دەوڵەتی ئێران دژایەتی ئەم کارەی دەکرد و بە بیانووی قاچاخ کردن و خراپ کردنی بازاڕی ئێران لە لایەن ئەو خەڵکەوە ویستی بەربەست بۆ کۆڵبەرەکان درووست بکات،هەتا ئەو ڕادەی کە فەرمانی بە مەرزدارەکان دا کە تەقە لە کاسبکاران و کۆڵبەرەکانی سەر سنوور بکەن و بیانکوژن.
١.دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی هیچ کات لە خزمەت خەڵکی ئێران و بەتایبەتی خەڵکی کوردستاندا نەبووە
٢.کۆماری ئیسلامی هیچ کات کۆششی نەکرد کێشەی بێکاری لە کوردستانی ئێراندا چارەسەر بکات
٣.هەدەفی کۆماری ئیسلامی ئەوە بوو کوردەکان بێکار بن و نان لە سفرەیاندا نەبێ و ببن بە کۆیلەی دەوڵەت ،بۆ ئەوەی جاسوسی و خەیانەت و تەفرەقە لە ناو کوردەکاندا درووست بکات.
٤.کۆڵبەرەکان خەڵکێکی فەقیروهەژارن کە چەندین کیلۆمەتر بە پیادە کاڵا وشتومەکیان دەدەن بە کۆڵیاندا و لە کوێستانە بەرزوسارد و بەفراویەکانی سەرسنووردا هاتوچۆ دەکەن بۆ ئەوەی پارەیەک بۆ خانەوادەکانیان پەیدا بکەن.
٥.کۆڵبەرەکان زۆر جاران دەکەونە ناو مەیدانی مین و دەکوژرێن یان کەم ئەندام دەبن و توانای کارکردنیان بۆ هەمیشە نامێنێ.
کۆماری ئیسلامی خەڵکی کوردستانی خۆش ناوێت و حەز دەکات کوردەکان بمرن و ئەو خاکە پڕ پیت و بەرەکەتە بکەوێتە دەستی و بۆ خۆی و دارودەستەکەی کەڵکی لێ وەربگرن…ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کۆماری ئیسلامی دەوڵەتێکی فاشیست و دژە مرۆڤە…
سروش ئەلقاسی