Hoppa till innehåll
Hem » ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کێشەی مادە هۆشبەرەکان، پشکۆ بەیگی

ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کێشەی مادە هۆشبەرەکان، پشکۆ بەیگی

دوای دەسپێکردنی ئاڵوگۆرە سیاسیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هاتنە سەر ئەو باوەڕەی کە شێوازی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ شۆڕشی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگۆڕن.peshko-beygi

١.لەو سۆنگەوە بە دوای چەکێکدا گەڕان کە هاوکات لەگەڵ ئەوەی نەسڵی جەوانی کورد بەرەو مەرگ و نەمان دەبات ،کۆمەڵگەش بە گشتی تووشی فەساد و پاکتاو بکات…چەکێکی بەتوانا و کوشندە کە دەنگی نەبێت و سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا ڕانەکێشێت…

٢.مادە هۆشبەرەکان یان مەوادمخدر،هەمان چەکی کارتێکەر و بەهێز و کوشندە و بێ دەنگ بوو کە بە فاسد کردنی مێشک و جەستەی گەنجەکان هەم بەرەو هەڵدێریان دەبات و هەم کۆمەڵگەش تووشی خەمۆکی و گیرۆدەیی دەروونی دەکات.

٣.بۆ بڵاوکردنەوی ئەم پەتا و بەڵا و نەهامەتیەلە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا ،کەڵک لە ئامرازی جۆراوجۆر وەردەگیردران وەک مرۆڤ…مرۆڤێک مرۆڤێکی دیکە تووش دەکات و ئەویش یەکێکی دیکە و…

٤. ئیدارەی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ئێران دەستی داوەتە پڕۆژەیەکی مەترسیدارەوە بۆ لاوان و گەنجانی کورد،تاکوو گەنجەکان لاواز و بێهێز بکات و ناخی ژیان لە کۆمەڵگەی کوردیدا لەناو ببات.

٥.کارمەندەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کەوتنە بازرگانی کردنی مادە هۆشبەرەکان تاکوو لە ماوەیەکی کەمدا خەڵکێکی زۆر گیرۆدە و گرفتاری پەتای اعتیاد بکەن.

٦. اطلاعات هەوڵی دا کوردستان خۆی ببێ بە بەرهەمهێنەری مادەهۆشبەرەکانی وەک شیشە،کراک،هێرۆیین،گوڵ و… کاربەدەستانی ڕێژیم بڕیاری بەرپاکردنی لابراتوار یان تاقیگەی درووست کردنی ئەم جۆرە مادە مخدرانەیان لە کوردستاندا.

مرۆڤێکی معتاد ناتوانێ ببێ بە مرۆڤێکی ئازادیخواز،سیاسیکار،شۆڕشگێر،نیشتمانپەروەر وکۆمەڵایەتی و باسی کوردایەتی بۆخەڵک بکات و ببێت بە هۆکاری بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد.

هەر بۆیە پێویستە بانگەواز بکەین بۆ لاوان و گەنجانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ژیرانە بڕیار بۆ ژیانیان بدەن و خۆیان تووشی ئەم مەرگەساتە تاریک و تۆقێنەرە نەکەن و ببن بە هۆی پێشکەوتنی کۆمەڵگە لە ڕێگەی دژایەتی کردنی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بەو مەبەستەی ئاگری شۆڕشی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرە بستێنێ وکۆشکی ستەمکارانی کۆماری ئیسلامی بسووتێنێ.

پشکۆ بەیگی