كۆچی دوایی دایكی ئەندامێكی حیزبی دێموكڕات لە شاری ورمێ سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٧ی خاكەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی دایە غوربەت میرزایی , 
خەڵكی گوندی ئەورسی سەر بە ناوچەی مڕگەوەری شاری ورمێ لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێ كۆچی دوایی كرد. تەرمی دایە غوربەت لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی گوندی ئەورس و دەورووبەی بەخاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا. دایە غوربەت ژنێكی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بوو كە هەردەم ئاواتی سەركەوتن و هاتنەدی ئامانجەكانی ڕێبازی دێموكڕات بوو. دایە غوربەت جگە لەوەی خێزانی خوالێخۆشبوو مەلا عەبدوڵا عەبدوڵاهی كەسایەتی ناسراو و جێگای متمانەی ناوچەی مڕگەوەڕ بوو، هاوكات كوڕێكی بەناوی محیەدین عەبدوڵاهی بۆ ماوەی چەندین ساڵ پێشمەرگەی حیزب لە هێزی ئاگری بوو و ئێستاش وەك ئەندامێكی دڵسۆزی حیزب لە وڵاتی سوید لە تێكۆشان بەردەوامە. بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.
کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی گەرمی خۆی پێشکەش بە هاوڕیی کاک مەحیدین و بنەمالەکەی دەکات و خۆیی بە بەشداری خەمی بنەمالە دەزانیت. ڕۆحی دایە غوربەت شاد
ژمارە تەلەفۆنی پەیوەندی:
محیەدین عەبدوڵاهی 0700101103
