"an independent online kurdish website

دروست يەك سال پيش بوو لەهەمان كاتژميردا كەئەوە دەنووسم، ناخوشترين هەواڵى ژيانم بيست!! نووسيبوويان كە تۆ، كە فريشتەيەكى زەمينى،

كە سەروانەكەى دێمؤكرات، كە بابى خوشەويستى من، كە خوشەويستى هەمووان، كە ميهرەبانترين مروڤى رووى زەوى بەجێى هيشتووين! رويشتووە بو شوێنيك تا ئاراميشى ئەبەدى خۆى بەدەست بهێنێ..

بابەگيان، باوەر بكه، ئەو ساڵمە تێپەڕ كرد بەڵام هەميشە تۆم لە ياد بووه، هەموو روژێك زياتر لە دوێنێ بيرت دەكەم! هەموو روژێ زياتر لە دوينێ هەست بە دووريت دەكەم و زياتر پێويستيم بە بيستنى دەنگە مێهرەبانەكەت و ئاموژگاريەكانته.

هەموو دەڵێن كە ئەتؤ رويشتووى، بەڵام ئەمن هەموو شەوێك خۆ دەرد و دڵت لە گەڵ دەكەم!

بابەگيان، بێ كوتايى بيرت دەكەم، بابەگيان دەزانى گوڵە بەهاريەكانى ئەو ساڵ زور جوانن؟! بؤنى تۆيان لێدێ! هەرچەند هەواكەى زۆر گەرم بوو بەڵام ئاسمانيش لە دوورى تۆ گريا..

بابەگيان، خۆشم دەوێى.

20170511

 

بابەتی پەیوەندی دار

نامەیەکی سەر ئاوەڵا بۆ هاوسەری وەفادارم چەکۆ رەحیمی، هێرۆ

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی