ئە مڕۆ چاوم بە دەفتەری بیرەوەرییەکانمدا دەگێرا، بەسەر بیرەوەرییەکدا کەوتم ئای چەندە تاڵ بوو. ئەویش رۆژی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکوشەر و هاوسەنگەری رۆژانی سەختی خەباتم کاک سەروان (چەکۆ رەحیمی)یە.
ئێمە بەگشتی تێکوشەرانی رێگای ئازادی قەت لە مەرگ سڵمان نەکردووە. هەمیشە بەرەوپیری مەرگ رۆیشتووین، ئاشقی شەهیدبوون نین، پێمان خۆش نییە شه هید بین، پێمان خۆشە زیاتر بژین بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە نەتەوە و نیشتمانەکەمان بکەین تاکوو رزگار دەبێ، بەڵام رێگا و ریبازمان پێمان دەڵێ هەرکات پێویست بکات شه هید بن لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجە کانماندا، ئەوا بە بێ دوودڵی یەک ئانیش حازر نین خۆی لێ ببویرێن. ئامادەین بە شانازیەوە گیانی بۆ ببەخشین.
چەند رۆژ بەرلە مەرگی ناوەختی پێکەوە زۆرمان قسە و دەردی دڵ کرد، سەرئەنجام بریارماندا بەو پەڕی توانا و بە ئیرادەیەکی بەهێز و ئیمانێکی قایم قۆڵی هیمەت هەڵماڵێن. بڵێسەی داگریساوی “راسان” گەشاوە و گەشتر بکەین، کەچی فەلەک لێمان یاخی بوو، رۆژگار رووی لێوەرگێڕاین، خواش هەر ئەوندەی پێ بەخشین. بەداخەوە ئەجەل موڵەتی نەدا تا هەنگاو باوێ و قوتابییەکان بۆ “راسان” رابێنی. ئومێدی زۆری بەقوتابیەکی ژیری بوو. دەیکووت: رەسول (شەهید رەسوڵ محمدزادە) چاک دەڕواتە پێش و باش پێدەگات، ساڵێکی دیکە نیگەرانیم نامێنێ بۆ فێرگە. داخی گرانم هاوڕێ گیان ئەویش چەند مانگ دوای مەرگی تۆ لە شەڕ دژی “داعش” لە میحوەری (باشیق) لە (تیس خراپ) مۆمی تەمەنی کوژایەوە و هات لەتەنیشت تۆی مامۆستا ئارامی گرت. ئەمڕۆش فێرگە تەژییە لەکیژ و کوڕی بەهەس ت.لەرێباز و رێکار و مێتۆدی ئێوە وانەی فێربوون و بەرخۆدان ئەزموون دەکەن. رۆحتان شاد. تا ئەوکاتەی ئەجەل موڵه ت دەدا درێژەدەری ڕێگاتانم.
لوقمان مێهفەر 20/2/1396
بابەتی پەیوەندی دار
-
بابەگيان، خۆشم دەوێى، ئاریاکۆ رەحیمی
- راگەیەندراوی شۆرای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات
- نامەیەکی سەر ئاوەڵا بۆ هاوسەری وەفادارم چەکۆ رەحیمی، هێرۆ