خوێندکاران ، لاوانی خوێن گهرم
بە بونەی کوتایی هاتنی دەورەی خوێندنی دوا ناوەندی یان دەبیرستان و هاتنی تەحتیلاتی هاوین
بۆ خوێندکارانی خۆشەویستی سوید بە تاێبەتی و هەموو خوێندکارانی جیهان بە گشتی، جوانترین و بە سوزترین پیروزبایەکانی خۆمان لە ناوەندی یەکیەتی کوردانی وڵاتی سوید ئاراستەی هەموو قوتابیانی ئازیز لە گشت جیهان ، خوێندکارانی هێژا لە وڵاتی سوید بەتاێبەتی و خوێندکارانی خۆشەویستی کورد دەکەین.
زۆر بەگەرمیش پیروزبایی لە خوشکان و برایانی ئازیزمان دەکەین کە منداڵە جوان و خۆشەویستەکانیان بە سەرکەوتنەوە ئەم قوناخەی ژیان و خوێندنیان بەڕێ کرد و خۆیان بۆ قوناخە کانی داهاتوو ئامادە دەکەن ، بێگومان ئەگەر پشتگیری و دڵسوزی و هاوکاری باوکان و دایکانی زەحمەتکێش و دڵسوز نەبوایه منداڵەکانیان ئاوا بە م سەرکەوتنە و بەم پلە و پایەیە نەدەگەیشتن.
جێی خۆیەتی سپاسی بێ کوتایش بنێرین بۆ سیستمی خوێندنی سوید و زەحەمات و هیلاکی ماموستایانی ئازیز کە گەورەترین ئەرکیان لە سەر شان بووە بۆ فێرکردنی علم و زانست و مەعرفەتو پێگەیاندن و بارهێنانی نەوەکانی ئەم وڵاتە.
لە کوتایی دا هیوادارین قوتابیانی خۆشەویست وەک هەمیشە بە هزر و بیری بە هێز و بە ئێنرژی و پتانسیالی موسبەتەوە وەک چون بە جەژن و شایی کوتایی بە ئەم دەورەیە لە خوێندن دێنن بە هەمان هێزی شایی و خوشیەوە بەرەو پیری دەسپێکی ساڵی تازەو ژیانێکی تازە لە ژینگەێکی تازەتردا بچن لە پاش تێپەڕکردنی هاوێنێکی خوش .
تەحتیلاتێکی خۆش و داهاتوویەکی گەشتان هەبێت
ناوەندی یەکیەتی کوردانی وڵاتی سوید
20170608
