Hoppa till innehåll
Hem » ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی، عومەر ئەلیاسی

ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی، عومەر ئەلیاسی

خوێنەرانی خۆشەویست، هەر وەک ئاگادارن… ڕاو بۆچووونی جیاواز سەبارەت بە مافی دیاری کردنی چارەنووس و خۆبەڕێوەبەری باشووری کوردستان، خراوەتە   بەرباسەوە, بووەتە  قسەی زاری هەموو کەس و لایەنێک.omer-aliasi-0

ڕاستە ڕێفراندۆم بۆ ئەوەەیە سەربەخۆیی ڕا بگەیندرێت.  لێرەدا دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین کە ڕێفراندۆم دوای  دەنگی زۆرینەی ”بەڵێ”  ئەوە پیشان نادات کە یەکسەر دەوڵەتی کوردی ڕابگەیندرێت، بەڵکوو دەبێت ئەو میکانیزمانە بە کاربهێندرێت بۆ جیابوونەوەی   هەرێمی باشووری کوردستان لە بەغدا و ئەوەش پرۆسەیەکە و مەودای دیاری کراوی خۆی دەبێت.

لەهەمان کاتیشدا دەبێت ئەو راستیانە بزانین:  هیچ شتێک بێ قوربانیدان بە دەست نایەت، وە هیچ کەسو لایەن و دەوڵەتێک، سەربەخۆیت پێ نابەخشێت!  لێرەدا  گرینگی چۆنێتی سیاسەت کردنی  سیاسەتوانانی باشووری کوردستانە، کە دەتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ دژی شەری دەروونی  دوژمنانی سەربەخۆیی و ڕێفراندۆم دەر هەق بە گەلی کورد لە باشووری کوردستاندا.

وڵاتانی دراوسێی هەرێمی باشووری کوردستان بە هەموو چەناڵە  جیاوازەکانیان، دژی سەربەخۆیی و ڕێفراندۆمن.

گۆڕینی ڕێگای هیلاری شیعی و نەبستنەوەی  لە لایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامیەوە بە ڕۆژئاوایی کوردستان و هەبوونی هێزی ئەمریکی لەو ناوچەیە، ئەو پەیامەی ئێران دژ بە سەربەخۆیی  دەگەیەنێت کە بە هەموو جۆرە ڕێگایەک دژی گەلی کوردن و لە هەوڵی لە ناوبردنی ئەو دەسکەوتانەن کە بە خوێنی شەهیدانی کورد و کوردستان بەدەست هێنراوا.

جێگەی خۆیەتی باسێک لەو کەسانە بکرێت کە کەوتوونەتە داوی دوژمنەوە و دژی ڕێفراندۆم لێدوان دەدەن.

ئەگەر  چەند ڕستەیەک بگەڕێینەوە بۆ مێژووی نەتەوەی کورد، هەردەم دوژمنان ڕێگای لاوازی ئێمەی کوردیان بە کار هێناوە و بە دژی یەکتریان داوین.  دوژمنمان لە بیر کردووە.  ئەمە مێژووش شایەتیمان بۆ دەدات و بەڵگەی بەردەستیش نەبوونی دەوڵەتێکی کوردی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لەم هەڵو مەرجەی ئێستا هەر کەس و لایەنێک دژی دیاریکردنی مافی چارەنووسی گەلی کوردستان ڕابووەستێت و بیری تەسکی حیزبایەتی بە سەر هزر و کردەویدا زاڵ بێت،  وەک ئەوە وایە بە دەستی خۆی هاوکاری دوژمنانی گەلی کوردیان کردبێت بۆ داگیر کردنی وڵات.  گرینگ نییە کێ سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت، گرینگ ئەوەیە لە چوار چێوەی سنوورێک دایت. کە ئازادی و زمانت لێ یاساخ نەکرێت و ئاوارەو دەربەدەری نە حۆت و نە نەوەکانت لە داهاتوودا نەیچێژن;  زۆربەی نەتەوەکان، کاتێک وڵات و سەربەخۆییان ڕا گەیاندوە، لە باروودۆخێکی دژواردا ژیانیان بەسەر بردووە و برسێتی و نەهامەتی زۆریان چێشتووە.

با پێکەوە وەک کورد بیربکەینەوە و هێندێک  پێداچوونەوە بە مێژووی نەتەوەکەماندا  بکەینەوە. دەستکەوتی  ڕابوورد و ئێستا  بەراورد بکەین.

بژی ڕێفراندۆم!  بژی سەربەخۆیی باشووری کوردستان!

لە گەڵ ڕێزمان

عومەر ئەلیاسی

فینلاند/کارینا