Hoppa till innehåll
Hem » چــاکــە ئـەوەیــە بــاش بـزانـن ، مەلا برایم مەجید پوور

چــاکــە ئـەوەیــە بــاش بـزانـن ، مەلا برایم مەجید پوور

بەناوی خوای دڵاواو دلۆڤان

ڕەمەزان بەرەو تەواو بـونە ، موسوڵمانانی ڕۆژو گرتو خۆشحاڵن کە تـوانیـویـانە ئەرکێکی گرینگی ئایینی خۆیان بە جێی بێنن.mela-braym-mejidpur-0

هەشن هێندێک کە نەفسو نەوس بەسەریاندا زاڵبوەو نەیان گرتوەو پەشێمانن .ئیواش هەن لەبەر کاڕی قورس بۆ پەیداکردنی بژیوی ژیانی بنەماڵە لەو کاتەدا توانایان نەبوە بەرۆژو بن مۆڵەتیان لەخواوە پێدراوە نەیگرنو لەکاتی گونجاودا قەرەبوی بکەنەوە . باسەکەم ڕووی لەئیماندارانە چونکە ئەوان خۆیان بە دڵخوازی خۆیان دینی ئیسلامیان قبوڵکردوەو بـەڵێنی ئـەنجامدانی بـڕیاو یاساو ڕاسا کانیان داوە. ئیمانیان بـەوە هێناوە کە کردنەکەیان باداشتی هەیەو نەکردنەکەیان سەزای بۆ دیاریکراوە. خۆشم ناکەم بە نوێنەری خوا حوکی جیهاد بۆ ئەوانە دەرکەم کەباوەریان پێنە هێناوە!!

دەڵێین : رەمەزان مانگی خێرو بەرەکەتو چاکەو لێبوردنو ئیحسانە ، کەوایە زۆر باشە بـزانین لە ڕوانگەی قورئانەوە چاکە چیەو خوا لەقورعاندا چۆنی لێدواوە. زۆر بـەکورتیو پوختو پاراوی پێمان دەفەرموێی چاکە ئەوەیە باش بزانن .

خوای مەزن زۆر بە ڕونو ئاشکرایی چاکەمان بۆ دەست نیشان دەکاو بە پێی گرینگیان بەدوای یەکدا دەیان هێنیو دەفەرموێی :{ لیس ألبر أن تولوا وجوهکم قبل ألمشرق وألمغرب ولکن ألبر من آمن بأللە وألیوم ألآخر وألملائکة وألکتاب وألنبیین وآتی ألمال علی حبە ذوی ألقرباوألیتامی وألمساکین وإبن ألسبیل وألسائلین وفی ألرقاب،وأقام ألصلاة وآتی ألزکاة وألموفون بعهدهم إذاعاهدوا وألصابرین فی ألبأساء وألضراء وحین ألباس ،اولئک ألذین صدقوا واولئک هم ألمتقون .بەقەڕە : ١٧٧ } چاکە هەر ئەوە نیە ڕوبکەیە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا، بەڵکو چاکە ئەوەیە کە بڕوات بە خوا ،ڕۆژی سەڵا ، مە لائیکە ، کتێبو پێغەمبەرانی خواهەبێ، لەو سامانەی خوا پێی داویو زۆریشت خۆشدەوێی،بەشیخزمان، هەتیوان ، هەژاران ، ڕێی لێهەتڵەبوەکان ، سواڵکەرەکانی لێبدەی، عەبـدان بـکڕیەوەو ئازادیان بکەی . نوێژان بکەیو ، زەکاتی مالەکەت بدەی ، کە پەیمانو بەڵێنت دا بەجێیان بێنی ، لە نەداریو تەنگانەو ناڕەحەتیاندا خۆڕاگر بی ، ئـەوانە مـرۆی چاکی بەڕاستینو ئەوانەن خۆ لە نافەرمانی دەپارێزن.

خوای مەزن لە پێش هەمو شتێکدا باس لە ئیمان دەکا ، (١ ) چونکە هەر کارێک ئەگەر بروات پێی نەبێی بیکەی وەک بێگار وایە تۆ ماندو دەبێیو قازانجەکە بە یەکیتردەبڕێی. کەوایە کردەوەی چاک ئەوەیە لە ڕۆی ئیمانەوە ئەنجام بدرێی . بەدوای ئیماندا ڕۆژی سەڵا هاتوە ، بۆیە چونکە هەرکارێک لێپرسینەوەی هەیە ، لێپرسینەوەی خواش لـەو ڕۆژەدایە.فرشتەش ئەوانەن کە فەرمانەکانی خوا بەڕێوە دەبەنوشایەدی لەسەر کردەوەکانی ئیماندار دەدەن . ئـەوجار کتێبی هێناوە واتە قانونو یاسایەک کە مرۆی موسوڵمان دەبێی کاریان پێبکاو هەمو کردەوەکان لەڕوی ئەوڕا چاکو خراپیان دیاری دەکرێی. ئەوجار دەبێی کەسانێک هەبن قانونو فەرمانەکانی خوا را بگەێین ، ئەوانیش خوا خۆی دیاریان دەکا کە پێغەمبەرانن. لەڕاستیدا ئیمانە کە بەرعۆدەی ئەنجامدانی ئەرکو کارەکانت دەکاو ماکەو بناغەی هەمویانە.( ٢ ) باسەکە دروست پێوەنـدی بـەو مـافـانـەوە هـەیـە کـە لەلای داراو دەوڵەمەندو دەستڕۆیشتوان بەئەمانەت دانراوە . فەرمویە لـەو ماڵـەی کە زۆریشت خۆش دەوێی لێی بدە بە خزمان ، بە هەتیوان ، بە هەژاران ، بە ڕێبواران ، سواڵکەرەکان . عەبدان بکڕەوەو ئازادیان بـکە، ئەوانەی لەگرێودانو توانای خۆ ڕەها کردنیان ڕزگاریان بکە. ئەوانە هەمویان لە چینو توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵنو کۆمەڵگای ئیسلامی بەدەقی قورئانی لە بەرانبەر یارمەتیو دەسگیرۆییان بەر پرسیارە.خۆ هەموشمان دەزانین هەرکەس خۆی لەبەرپرسایەتی بدزیتەوە تاوانبارە. (٣ ) دەفەرموێی نوێژ بکەنو زەکات بدەن ،ئەوانە جیان لەویارمەتیانەی لە پێشەوە باسمانکردن .نوێژ واجبی ڕۆژانەیەو ڕاهێنانێکی ڕوحیو جەستەیـیـە بـۆ بـەجێهێنانی ئـەو فـەرمانـو ئـەرکـو کـارانـە. زەکات وەزیفەیەکی ساڵانەیە ، خاوەنی مـاڵـو دارایی کە داهاتیان گەیشتبوە ڕادەی دیاریکراوی شەرعی دەبێی بیدەن بە دەسکورتانی کۆمەڵگاکەیان واتە ئەو زیادیە هەقی ئەوانە لەلای ئیوە دانراوە. دەگەڵ ئەوچاکەی لەپێشەوە باسمانکرد جیاوازە ،بەڵام ئەوانیتر بەبەردەوامـیو لەکاتی پێویستدا دەبێی بدرێن. ئەوانە هەمویان مافێکن خوا پێی داونـو هەرکەس لێیان زەوت بکا هەم بێی ئەمری خوایکردوە هەم بەخاوەکانیشیان قـەرزدارە. ( ٤ ) دوو تایبەتمەندی بەرزهەن کە تەواوکەری هەمو ئەوانەن کە لەسەروە باسمان کردون ئەویش بەجێی هێنانی عەهـدو پـەیـمانـو سەبرو خۆڕاگری بۆ ئەنجامدانیانو تەحەمول کردنیانە لـە تەنگانیو فـەرعانیدا. ئێمە کە ئیمانمان هێنا یانی بەڵێنمان بەخوا داوە کە ئەوکارانە دەکەین. کەسانی خاوەن ئیمانی ڕاستەقینە ، ئـەوانن کـە بـەڵێنیەکانیان بـەجێی دێننو لـە لێپرسینەوەدا سەربەرز هاتونە دەروو، خۆیان پاراستوەو کاریان بەزیانی خەلکو بەدژی فەرمانی خوا نەکردوە.   مرۆی خاوەن ئیمانی بەمانای وشە ، پێیانوایە کە ئازاد نین هەرچی خۆیان حەزیان لێیە بیڵێنو بیکەن ، پێیانوایە دەنیا جەنگەڵی مەولانیە هەر کەس بەکەیفی خۆی تێیدا تەراتێنێ بکا. باوەڕی تەواویان بەوە هەبوە ئازادی ئەوەیە کە ئازادی کەسانیتر ڕێـز بگرێـو پێشێلی نەکا. ئیمانیان بە لێپرسینەوەو وڵامدانەوە هەیە. دەتوانم بڵێم : ئـەو ئـایەتە کاکڵو پوختەی ئەرکو مافی ئیماندارانی تێدا دەست نیشان کراوەو .بەوشەیەکیتر ئەرکی مـرۆی موسوڵمان دەگەڵ غەیرە موسوڵمانەکان لێک هاوێر کراوە، بەومانایە ئەوان بە شیوەی خۆیان چاکە دەکەن موسوڵمانانیش بە شێوازی خۆیان ، حیسابو بـڕیاری ئەوە کامەیان ڕاستەو کامەیان ناراست ئێمە نابێی بیکەینو ئەوە بۆ ڕۆژی سەڵا هەڵگیراوە . لەو ئایەتەدا ئیمان پێشەنگی هەمو ئەرکەکانە ،چونکە ئیمانە لە بەرانبەر خواو خۆتوخەڵکدا بەرپرسیارت دەکا. مرۆی بێی ئیمان خۆی بە بەرپرسیار نازانێی ، هەرچۆنی بۆی بلوێ ئاوا دەکا.[ لێرەدا بۆ ئەوەی توشی بەهەڵە تێگەیشتن نەبین دەڵێم : مەبەستی من هەرئیمانی ئایینی نیە بەڵکو سۆزو نیازو بڕیارە کە لەدەرونی هەرکەسدا هەیە کە وادار بەکردن یان نەکردنی کارانی دەکا جا چ ئایینی بێیو چ غەیرە ئایینی.] بڕوانە ئایەتەکە بە (هم ألمتقون) دوایی پێهێندراوە، بۆیە واباشە بزانین تەقوا مانای چیە: تەقوا پـاراستنی نەفسە لە گشت ئـەو شتانەی زیانو ئازار دەگەێێنن، دوری لە هەمو ئەوانەی دەبنە لەمپەرلە نیوان مرۆڤو ئەو تایبەتمەندیو ئامانجە بەرزانەی کە مرۆڤ لە باری جەستەییو ڕوحیەوە کامڵ دەکەن، هەربۆیەشە خوا بەخۆ پارێز ناویان دەبا .مرۆڤە کامڵەکان خۆیان بە خەسڵە تو تایبەتمەندی مرۆیی ڕازاندۆتەوە . تەقوا جیا لەوانە تایبەتمەندی زۆری لەخۆیدا کۆ کردۆتەوە وەک: بەڕێوە بردنی عەداڵەتو یەکسانیو دادپەروەری ، چونکە مرۆڤ ئەگەر دادپەروەر نەبێی ناتوانێ خۆی لە ئاکاری خراب ڕزگار بکا چبگا بە خەڵکیتر. خواش فەرمویە : { إعدلو هو أقرب للتقوی. مائیدە ـ ٨ } داد پەروەربن لە تەقوا نیزیک دەبنەوە. ئەگەردادپەروەر نەبی ئەهلی تەقوا نابی. خوافەرمویە { وأن تعفوا أقرب للتقوی . بەقەڕە :٢٣٧ }پێبەخشین کاری پارێزگارانە.خوا فەرمویە :{ فما أستقموا لکم فأ ستقیموا لـهـم إن أللە یحب ألمتقین. تەوبە : ٧ } ئـەگەر لـە سەر پـەیـمانەکەیان مـانـەوە ئـێوەش پەیمان شکێن مەبن ، خوا خۆپارێزی خۆش دەوێن. تـەقوا واتـە خۆپـاراستن لـە هەرچی خراپـە ، ئەوە خۆی لـە خۆیدا ئەنجامدانی هەرچی باشە .کەسێکی خاوەنی هەمو تایبەتمەندیەکانی پەسندکراوی مرۆڤانەیە نە لە هیچ کەس دەترسێ و نەخەم بۆ شتێک دەخوا کەناتوانێ بەدەستی بێنێ، ئەوانە پێیان دەکوترێی وەلی خوا ( اولیاء أللە ) ئەوانە خاوەن ئیمانـو خـۆپـاریزن . خوا فەرمویە { ألا إن أولیاء أللە لاخوف علیهم ولاهم یحزنون. ألذین آمنوا وکانوا یتقون . لهم ألبشری فی ألحیاة ألدنیا وألآ خرة لاتبدیل لکلمات أللە ذلک هوألفوز ألعظیم. یونس: ٦٢ و٦٣و ٦٤ } بابزانن ئەوانەی دۆستی خوان نەدەترسنو نەخەم دەخۆن ،ئەوان خاوەن ئیماننو خۆ لە گوناحان دەپارێزن ، مزگێنیان بێی ئەوان لە دنیاو قیامەتدا سەرکەوتون گفتی خوا گۆڕانی بەسەردا نایە، ئەوەیە دەسکەوتی مەزن . بەجێیە بزانین ئەولیا کێن : ئەو ئیماندارانەن کە لە تاوانو خەتا خۆدەپارێزن ، یـارمەتیدەری ئـەو کەسانە دەبـن کە بەشوێن حەقیقەتو ڕاستیدا دەگەڕین بۆ گەیشتن بائامانج . ئـەنجامدانی ئەو راسپاردانەو دۆزینەوەی ئەو راستە ڕێگایانە دەبنە پەزمەندەو تێشوی ژیانی هەردوک دنیای مرۆی خاوەن ئیمان. بۆیەش خوای مەزن فەرمویە : { وتزودوا فإن خیر أزاد ألتقوی . بەقەڕە: ١٩٧ } پاشەکەوت بکەن ،بشزانن باشترین ڕێگای پەزمەندەکردن تەقوایە. ئەگەر مرۆڤ جۆرەکانی خۆپاراستن بناسێو شیوەی خۆپاراستن بزانێی ، داد پەروەرانە ئـەرکەکانی ئەنجام بدا ، بێگومان شۆڕشێکی کردوە بـەدژی شەڕو زوڵـمـو زۆرو نـاڕەوایـیـو سەرکەوتوانە بەر پرسایەتی خۆی بە جێگەیاندوە ، دنیا یەکی پڕ لە ئاسودەییو ئارامیو خێرو خۆشی بەسەرکەوتوانە بنیات ناوە.

هیوادارم مامۆستایانی ئایینی لە ئەنجامدانی ئەرکی ئینسانیو ئایینی لـە ڕاستای شارەزا کردنی گەڵەکەمان بە هەقو دادپەروەریو ڕاوەستان بەدژی زوڵمو زۆرو داگیر کاری دریغی نەکەنو لە بیریان نەچێی ئیمامو پێشەوا ئەگەر ڕاستگۆ بن مەترسی مەرگیشیان لە سەر ڕێگایە ، بەڵام غیرەتو بوێریو ڕاست بێژی خۆی نیشانەی بەرزیو پتەوی ئیمانە. گیانبەخت کردنیش لە ڕێگای دابەزاندنی عەداڵتو پاراستنی مافی ئینسانی بایخدارتـرین دەسکەوتی ژیانە . با هەمومان لە چاکە بەردەوام بینو بزانین ڕەمەزانیش خۆڕا هێنان بۆ تەحەمولی ئەرکە قورسەکانە. ئەو چەند دێڕە کرچو کاڵەش دیاری منەو بۆ خوشکو برا موسوڵمانەکانە.

تاعەتو عیبادەتو دوعاو پاڕانەوەتان قبوڵو جێژنی ئەو سەرکەوتنەشتان لێپیرۆز بێی.

براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٧ ی رەمەزان