"an independent online kurdish website

ڵێکدانەوەیەک لە سەر چەن هۆکار کە بەرژەوەندی و کاریگەری باش  و خراپی لە باشوری کوردوستاندا  لێ دەکەوێتەوە؟Enayat-deshti

ئەگەر بگەڕێینەوە بٶ رابردوی  مێژوییی  گەلی کورد و داکۆکیکانی سیاسەتوانانی کورد دەبوا نیوسەدە لەمەو پێش کوردوستان خاوەنی دەسەڵاتێکی گشتی  و کوردوستانێکی یەکگرتو بوایە؟

ناگەڕیینەوە سەر ئەوەی  لە بەر بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری وڵاتانی زلهێزی دەرەوە  چیان بە سەر گەلی کورددا سەپاند؟

بێگومان تەواوی خەڵکی کوردوستان  دەنگ بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردوستان دەدەن کە مافێکی سەرەتایی گەلی کوردە.

دیارە سەربەخۆیی کوردوستان دەبێت بە هۆی ئەوەی کە یاسایەکی بنەڕەتی لە بواری دەوڵەتداری و سیاسی و ئابوریدا پەسەند بکات و ڕیگا بە هیچ وڵاتێک نەدات دەستێوەردانی لا کارو باری سیاسی و بەڕیوەبردنی ولاتدا هەبێت،

لە بەر ئەوەی لە بواری سیاسی جوگرافیای و ئابوریدا خاوەنی پێگە و بەرهەمی زۆری سروشتیە و ڕاستەوخۆ دەتوانێ بەرهەمی خۆی بە باشترین شێوە ڕەوانەی دەرەوە بکات و لە گەڵ هەر وڵاتێکدا گرێبەستی هەبێتو خاوەنی خەزانەیەکی نێودوەڵەتی و چاپی دراوی کوردی بێت،

بارودۆخی قوتابیان لە هەموو بوارێکدا باشتر دەبێت زیاتر ڕیگایان دەدرێت بەرەو کۆلێژەکانی دەرەوەی ولات بەڕی بکرین و لە بواری ئابوری و سیاسی و تیکنۆلۆژیدا ببن بە هٶی سەرکەوتنی وڵاتەکەیان،

ئابوری چین و توێژەکانی دانیشتوی کوردوستان کە هەموو مافی تاکە مرۆیی لە خۆ دەگرێت باشتر دەبێت.

لەم هەل و مەرجەدا سەربەخۆیی باشوری کوردوستان دەبێت بە پالپشتێک بۆ بەشەکانی دیکەی کوردوستان زیاتر نزیک بونەوە لە سەربەخۆیی گستی دەوڵەتی کودوستان، لە کاتێکدا یاسایەکی بنەڕەتی بە بنەمایەکی دیمۆکراسی و دور خستنەوەی ئایین لە سیاسەت  دەتوانێت بە ئامانج بگات.

هەندێک گرفتی سیاسی کە ئەگەری دروست بونی ئاڵۆزیان لە باشوری کۆردوستاندا هەیە؟

ناکۆکی بیر و بۆچونی سیاسی و بەرژەوەندی حیزبەکان، ڕێخراوە ئایینی و مزهەبیە جیاوازەکان کە چەن بەشی لێ دەکەوێتەوە و ناتەباییان لە گەڵ یەکتردا بۆ پەسەند کردنی یاسایەکی بەهێز و دیموکراسی،

دانیشتوانی ڕەگەزی عەرەب لە باشوری کوردوستان و جیا بونەوەی عیراق کە نایانەوێت باشوری کوردوستان سەربەخۆ بێت،

دژایەتی کردنی وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و عیراق و گەمارۆی ئابوری هەر چوار وڵات کاریگەری باشی بۆ سەر کوردوستان نابێت بەردەوام لە هەوڵی هەڵواشاندنەوەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشوری کۆردوستان دەدەن.

لە کۆتاییدا!

ئەگەرخەڵکی کوردوستان و حیزب و ڕیخراوەکانی باشوری کوردوستان دور لە بەرژەوەندی حیزبی و تاکە مرۆیی بە یەک دەنگ یەک هەلوێست  پێش بە هەر شێوە گرفتێک بگرن بێگومان سەرکەوتنی باشوری کوردوستان بۆ سەربەخۆیی بە ئامانج دەگات.

عینایەت دەشتی

ڕێکەوتی١٠/٠٧/٢٠١٧

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی