هەروەک چاوەڕوان دەکرا، خەڵکی باشووری کوردستان دەنگیان بە بەڵێ و ئەم بەڵێیە دڵی داگیرکەرانی کوردستانی لەرزاند کە پڕ بە دڵ پیرۆزباییان لێ دەکەم. دوای ئەم داوا بە حەقەی گەلی کورد، داگیرکەرانی تاران، بەغدا، ئانکارا و سوریە کەوتنە دژایەتی کورد و هێرشی راگەیاندن و ئێستاش هەڕەشەی هێزی نیزامی لە کورد دەکەن و دەیان هەوێ بە شەڕ وەک هەمیشە کورد سەرکووت بکەن.

بۆ ئێمەی کورد هیچ فەرق ناکا کێ لە بەغدا و تاران و ئانکارا و دمش بێ، تا نەتەوە داگیرکەرەکان دەسەڵات دار بن ( من رەگەز پەرست نیم) بەڵام بەداخەوە بۆ دژایەتی ئێمەی کورد فەرقیان نیە و فارس و تورک و عەڕەب بۆ هێرشی نیزامی و قەتڵ و عامی کورد هاوڕان. حەتتا ئەوانەی لە ترسی ئەم وڵاتانەش هەڵاتوون بوونەتە پەنابەری وڵاتانی دەرەوە و دژی رێژیمن، هەمیشە پشتیوانی لە ئێران و ئێڕاق تورکیە و سوریای یەکگرتوو دەکەن واتە نەتەوەی خۆیان بە دەسەڵاتدار دەزانن، هەوڵی مانەوەی دەدەن.
کەسێکی وەک عیبادی و پارلمانەکەی نەدەبا قەت هەڵوێستیان وا دژی کورد با، خۆیان کاتی خۆی سەدام راوی نان بۆ ئێران و قەتڵ و عامی شیعەکانی کرد و بە تۆپ و تانگ کەربەلای وێران کرد. بەڵام ئێستا کە ئەوان لە شوێنی سەدام دانیششتوون، هەر وەک سەدام دەجووڵێنەوە و هیچ فەرقیان لە گەڵ سەدام نیە، هەر هەمان هەڕەشە و هەر هەمان هێزی نیزامی کە سەدان ساڵە کورد دەکوژن بەکار دەهێنن.
ئەمڕۆ پارلمانی عێراق 12 بڕیاری لەبارەی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پەسەندکرد، کە یەکێکیان ناردنی هێزە بۆ کەرکووک، عیبادی راسپارد بۆ گرتنەوەی سنوورەکان و بە کوردی سەرکووتی کورد، هێزی جینایەتکاری خۆی بە کار بێنێ و هەڵەبەجەیەکی تر بێنێتە ناو کارنامەی رەشی خۆیان.
ئەگەر رۆژەک لە ئێرانیش دەسەڵاتی ئاخوندی بگۆڕێ، بۆ کورد هەر ئەم وەزعە دێتە پێش کە ئێستا لە ئێڕاق هەیە و هیچ ناگۆردرێ مەگەر کورد سەربەخۆیی خۆی راگەیەنێ و نەچێتە ژێر بار نەتەوەی فارس.
لە کۆتایی دا دەبێ کورد لە بڕیاری سەربەخۆیی خۆی پاشگەز نەبێتەوە و خۆ بەشی کورد هەر نەهامەتی و کوشتن بووە.
لە ژێرەوە دوبارە قسەکانی کاک مەسعود دادەنێم کە پێش هەڵبژاردن لە هەولێر کردنی کە زۆر بە رێک و پێکی باسی کێشەکان دەکا.
دەقی هەواڵی ، ئەنجامی گشتپرسی و بڕیاری پارلمانی ئێڕاق
وەرگیراو لە رووداو – هەولێر
ئەنجامی بەرایی گشتپرسی
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بەفەرمی ئەنجامی بەرایی گشت‌پرسیی باشووری کوردستانی بۆ سەربەخۆیی راگەیاند. بەپێی ئەنجامەکە 72.16% ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە، 92.73% ی بەشداربووان بە بەڵێ و 7.27% بەشداربووانیش بە نەخێر دەنگیان داوە.
لە 5 پارێزگای باشووری کوردستان (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک و هەڵەبجە) و شار و شارۆچکە کوردستانییەکانی سەر بە سێ پارێزگای عێراق (موسڵ، دیالە و سەلاحەدین) و کوردستانیانی دەروەی عێراق 4 ملیۆن و 581 هەزار و 255 کەس مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەسیش واتە 72.16% ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە.
بەپێی ئەنجامەکەی کۆمیسیۆن لەو ژمارەیە 170 هەزار و 611 دەنگ دوورخراونەتەوە، 40 هەزار و 11 دەنگ پووچەڵکراونەتەوە، 9 هەزار و 368 دەنگیش بە سپی دراون.
بەمپێیە 3 ملیۆن و 85 هەزار و 935 دەنگ بە دروستی دراون، لەو ژمارەیە 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 دەنگ بە بەڵێ واتە 92.73% ی بەشداربووان، 224 هەزار و 468 دەنگیش واتە 7.27% ی بەشداربووان بە نەخێر دەنگیان داوە.
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا سەرۆک و بەڕێوەبەرانی کۆمیسیۆن رایانگەیاند، دوای پەسندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامەکان بەفەرمی رادەگەیێندرێن.
داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح
…
پەرلەمانی عێراق بڕیاری ناردنی هێز بۆ کەرکووک پەسەند دەکات
رووداو ـ هەولێر
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق 12 بڕیاری لەبارەی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پەسەندکرد، کە یەکێکیان ناردنی هێزە بۆ کەرکووک.
دەقی بڕیارەکان:
1 ـ ئەنجامدانی گشتپرسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەستووری نییە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی 1ی دەستووری عێراق كە جەخت لەسەر یەكێتی خاكی عێراق دەكاتەوە.
2 ـ پابەندكردنی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بە گرتنەبەری سەرجەم رێ‌و شوێنە دەستووری و یاساییەكان لە پێناو پاراستنی یەكێتیی عێراق و هاووڵاتیان و دەركردنی فەرمان بۆ هێزە ئەمنییەكان بە گەڕانەوەو بڵاوبوونەوەیان لە سەرجەم ناوچە جێناكۆكەكان، بە كەركوویشەوە بۆ ئەو شوێنانەی لە پێش 10/6/2014 تێیدا بوون
3 ـ جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی لە دوایین دانیشتن دەركراون، سەرەڕای بڕیاری بەدواداچوونی دادگایی ئەو كەسانەی بەرپرس بوونە لە جێبەجێكردنی گشتپرسی، لەوانە سەرۆكی دەسەڵاتی هەرێم و دادگاییكردنی بەپێی یاساكانی عێراق و سەرجەم ئەو فەرمانبەرە كوردانەی سەربە دامەزراوەكانی دەوڵەتی فیدراڵین.
4 ـ داخستنی ئەو دەروازە سنوورییانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی فیدڕاڵین و هەژماركردنی كاڵاكانیان بە قاچاخ، داواش لە وڵاتانی دراوسێی عێراق بكرێت رێكاری پێویست بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی عێراق بگرنەبەر بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.
5 ـ گەڕاندنەوەی كێڵگە نەوتییەكانی باكوور لە كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان و سەرپەرشتی كردنیان لەلایەن وەزارەتی نەوت و رێگرتن لە دەستتێوەردانی پارتە دەستڕۆییشتووەكان لەو ناوچانە.
6 ـ گرتنەبەری سەرجەم رێكارەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، یاسادانان و دادوەری تایبەت بە هەرێمی كوردستان، بەبڕیاری لادانی پارێزگاری كەركووكیشەوە.
7 ـ حكومەتی عێراق سەرجەم باڵیۆز‌و نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی نوێنەرایەتیان لە هەرێم هەیە بانگهێشت بكات و داوایان لێبكات نوێنەرایەتی و كونسوڵخانەكانیان بۆ دەرەوەی پارێزگاكان هەرێمی كوردستان بگوازنەوە.
8 ـ داوا لە سەرۆككۆماری عێراق بكرێت بەپێی مادەی 67ی دەستووری عێراق بە ئەركی دەستووری خۆی هەڵسێت، بەو پێیەی سومبولی یەكێتیی نیشتمان و نوێنەری سەروەری وڵات و پارێزەری سەربەخۆیی و سەروەری و یەكێتیی خاكی عێراقە.
9 ـ جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی ستراتیژیەتی ئاشتەوایی نیشتمانی لەسەر بنەمای زاڵكردنی ناسنامەی نیشتمانی.
10 ـ كاركردن لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان و گرتنەبەری سەرجەم رێگەكان بۆ بە دیهێنانی ئەو ئامانجەو دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكان.
11 ـ بەردەوامبوونی سەرجەم فەرمانبەرانی كورد، ئەوانەی بەشداریان لە گشتپرسی نەكردووە، لە سەركار و پۆستەكانیان.
12 ـ پاراستنی پەیوەندییە نیشتمانی و كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ هاووڵاتیانی كورد بەو پێیەی پێكهاتەیەكی بنەڕەتیە لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
………
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی بڕیارەکانی پەرلەمان و حکومەتی عێراقی دەداتەوە و رایدەگەیێنێت ”ئەو بڕیارانەی لەلایەن پەرلەمان و حکومەتی عێراقییەوە دەکراون رەتدەکەینەوە و بڕیاره‌كان ناده‌ستوورى و نایاسایین”.

دەقی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى ریفراندۆمى له گه‌لى كوردستان كرد كه له پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسیى و مه‌ده‌نیدا خواستى خۆى بۆ جیهان نیشان دا و پرۆسه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جاڕى گه‌ردوونیى مافه‌كانى مرۆڤدا كۆكه. دووپاتیشىكردهوه كه بۆ قۆناخى داهاتوو و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى دانوستان و گفتوگۆیه.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ى دڵنیاكرده‌وه كه ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى هیچ وڵاتێك هه‌ڕه‌شه نییه و وه‌ك چۆن له زیاتر له بیست و پێنج ساڵى رابردوودا سه‌لماندوویه‌تى كه گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه مایه‌ى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بووه، بۆ هه‌میشه‌ش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه، پابه‌ندى خۆیشى به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن له یه‌كترى و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش دووپاتكرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ته‌واوى ئه‌و بڕیارانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه دوێنێ (27-9-2017) له لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراقه‌وه دژ به هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوون و ئه‌و بڕیاریانهى به سزادانى به‌كۆمه‌ڵى گه‌لى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا، دووپاتیشىكردهوه كه بڕیاره‌كان ناده‌ستوورى و نایاسایین و رێك ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و بیركردنه‌وه و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ن كه له بنه‌مادا هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى و كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و بیركردنه‌وه و عه‌قڵیه‌ته‌دا هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌راكه‌تى قبوڵ نه‌كردووه و ئاماده نه‌بووه مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان بدات. وێڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ عیراق بكه‌وێته دانوستان و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له هه‌مان كاتدا ئه‌نجوومه‌نى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێكارى یاسایى بۆ تانه‌دان له ناده‌ستوورى و نایاساییبوونى ئه‌و بڕیارانه ده‌گرێته به‌ر.
ده‌رباره‌ى بڕیارى داخستنى جووڵه‌ى فڕۆكه‌وانى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا و قهدهخهكردنى گه‌شتى فڕۆكه‌وانى له فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دووپاتیکرده‌وه كه ئه‌و بڕیاره به ته‌واوى نایاسایى و ناده‌ستوورییه و پێچه‌وانه‌ى یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یمانى شیكاگۆى نێوده‌وڵه‌تیى فڕۆكهوانیشه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت فڕۆكه‌خانه‌كان له كێشه سیاسییه‌كاندا بۆ سته‌ملێكردن و رێگه‌گرتن له گه‌شتى هاووڵاتیان به‌كار بهێنرێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێز وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى راسپارد كه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى به‌غدا بكه‌وێته گفتوكۆ، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نایاساییبوون و ناده‌ستووریبوونى ئه‌و بڕیاره چ به‌پێى یاساكان و ده‌ستوورى عێراق و چ به‌پێى رێككه‌وتن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان روونبكرێته‌وه و رێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر بگیرێته به‌ر.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه وێڕاى دۆخى دارایى و ئابووریى سه‌ختى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك هه‌میشه هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكاریكردنێكى بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ناوخۆى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌م بڕیاره ناڕه‌وایانه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراقیش هیچ كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنى له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ى خه‌ڵك و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا نابێت.
هاوپێچ ده‌قى سه‌ره‌نج و تێبینییه یاساییه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق:
أ- سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە كۆبوونەوەی ژمارە (23)ی رێكەوتی 27-9-2017، كە تایبەت بوو بە كاردانەوەی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناو هەرێم و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەم راگەیێندراوەدا هەڵوێستی خۆی بەم شێوەیە خستەڕوو:
سەرەتا لەبەر ڕۆشنایی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (121) لە دەستووری عێراقی فیدراڵ، بڕیارەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران شایەنی جێبەجێكردن نین لە هەرێمی كوردستان بە رەهایی تاوەكو لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری جێبەجێكردنیان پێ دەردەچێت و لە دوای جێبەجێكردنی دەستووری نوێی عێراقیشەوە ئەمە بووە بە نەریتێكی پەرلەمانی لە هەرێمی كوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات كە بە زووترین كات بڕیاری یەكلاییكەرەوە لەسەر ئەم بڕیارانە بدات كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ناڕەوا و نادەستوورییانەی دەزانێت وەك لەم خاڵانەی خوارەوەدا روونیدەكەینەوە:
1. ئەوەی لە پێشەكی و بڕگەی (1)ی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا هاتووە بە تەواوی پێچەوانەی بنەمای دیموكراتییە كە لە ماددەی (1)ی دەستوور چەسپێنراوە وەك بنچینەی دامەزراندنی حكومەتی فیدراڵی، ریفراندۆمیش جێبەجێكردنێكی فیعلیی بنەمای دیموكراتییە، لەسەر ئەو بنەمایەی ئیرادەی گەل سەرچاوەی دەسەڵاتەكانە، سەرەڕای ئەوەی كە لە بڕگەی (1) لە ماددەی (38) لە دەستووردا هاتووە مافی رادەربڕین چەسپێندراوە و ریفراندۆمیش ئامرازێكە بۆ زانینی رای هاووڵاتییان و هیچ دەقێكی یاساییش نییە لە دەستوور كە رێگر بێت لە پیادەكردنی ئەم مافەدا، چ جاى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مافى پیاده‌كردنى ریفراندۆم له‌لایه‌ن هاووڵاتیانى كوردستانه‌وه به تاوان له‌قه‌ڵه‌م بدات و داواى به‌دواداچوونى قه‌زایى بكات بۆ ئه‌وانه‌ى له پرۆسه‌كه‌دا به‌شداربوون.
2. ئەنجوومەنی نوێنەران ناڕەوایی لە پیادەكردنی دەسەڵاتەكانیدا كردووە وەك كاردانەوەی نەرێنی و سزادانی به‌كۆمه‌ڵى هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و زێدهڕۆییشى كردووە لە دەركردنی ئەو بڕیارانە كه ئه‌ركى ئه‌و نین.
3. سەبارەت بە پابەندكردنی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بۆ بڵاوەپێكردنی هێزە فیدراڵییەكان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، پێچەوانەی بڕگەی (1) لە ماددەی (9)ی دەستوورە كە ناكرێت هێزە چەكدارەكانی عێراق و هێزەكانی ئاسایش بەكار بهێنرێن دژی پێكهاتەكانی گەلی عێراق.
4. ئەم بڕیارانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بوونەتە هۆكاری لەكارخستن و كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان، چونكه ئه‌و بابه‌تانه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كانى هاتوو له مادده‌ى (110)ى ده‌ستوورن. بەپێی بڕگەی (4)یش لە ماددەی (26)ی دەستوور، ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵی بۆی نییە هیچ كام لە دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كەم بكاتەوە.
5. بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراقی فیدراڵ كە لە بڕگەی (3)ی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی پێدراوە، هیچ پابەندییەكیان نییە لەسەر هەرێمی كوردستان و لە دەرەوەی دەسەڵاتە رەهاكانی حكومەتی فیدراڵییە، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساى خۆى ژماره (4) ساڵى 2011 خاوه‌نى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى خۆیه‌تى.
6. بڕیاری داخستنی دەروازە سنوورییەكان لە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی نییە و بە هیچ جۆرێك لە ماددەی (110)ی دەستووردا ئاماژەی پێنەدراوە و بەپێی ماددەی (115) لە دەستوور هەر بابەتێك كە لە چوارچێوەی دەسەڵاتە رەهاكانی حكومەتی فیدراڵییدا نەهاتبێت، دەسەڵاتی هەرێمەكانە.
7. سەبارەت بە كێڵگە نەوتییەكان كە دەكەوێتە چوارچێوەی سیاسەتی نەوت و گاز، ئەویش لە ماددەی (110)ی دەستووری عێراقی فیدراڵ‌دا نەهاتووە بەڵكو لە چوارچێوەی ماددەی (112)دا چارەسەر كراوە، بۆیە ئەمەش دەسەڵاتی رەهای حكومەتی فیدراڵی نییە.
8. سەبارەت بە داخستنی نوێنەرایەتی و نووسینگە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان، مافێكی بەدەستهاتووە بۆ هەرێمی كوردستان و هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتی و نووسینگە نێودەوڵەتییانە بەبێ ئەوەی هەرێمی كوردستان كەموكوڕی هەبووبێت لە پێوەر و رێنماییەكانی كاركردنی ئەم نوێنەرایەتی و نووسینگانە بە ناڕەواییكردن لە دەسەڵاتدا ئەژمار دەكرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى یاساى گشتیى نێوده‌وڵه‌تى و به‌پێى رێككه‌وتننامه‌ى ڤیه‌ننا بۆ په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسى و كونسلگهرییهكانى ساڵى 1963، كارى كونسول و دیپلۆماتكاران رێكخراوه.
ب- سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدراڵی لە بەغدا لە كۆبوونەوەی ئاسایی لە رێكەوتی 26-9-2017 تایبەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی و بابەتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدراڵی بە نایاسایی و نەگونجا و دەزانێت پشتبەست بەم خاڵانەی خوارەوە:
1. لە پێشەكی بڕیارەكەدا ئەنجوومەنی وەزیران پشتی بەستووە بە بڕگەكانی (یەكەم)، (دووەم) و (سێیەم) لە ماددەی (110) لە دەستووری عێراقی فیدراڵ كە هیچ كام لەم بڕگانە دەسەڵاتی لەو شێوەیەی بە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی نەداوە، بەڵكو ئەو بڕگانە باس لە دانان و داڕشتنی سیاسەت دەكات، نەك پێدانی دەسەڵات و داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكەخانەی مەدەنی و جێگرتنەوەی فەرمانبەر و كارمەندی دەسەڵاتی فیدراڵی بۆ بەڕێوەبردنیان لە بری هەرێمی كوردستان.
2. بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان پشتی بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی ژمارە (148)ی ساڵی 1974 بەستووە كە یاسایەكی مەركەزیی سەردەمی رژێمی بەعسە و لەگەڵ بنەماكانی دەوڵەتی فیدراڵی هاتوو لە دەستووری عێراقی فیدراڵ‌دا ناگونجێت، كە ئەمەش پێچەوانەی حوكمی ماددەی (13)ـە لە دەستوور كە تیایدا هاتووە كار بە هیچ دەقێكی یاسایی ناكرێت كە دژ بە ئەحكامەكانی دەستوور بێت، سەرەڕای ئەوەش هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی لە سەرەتای دەستبەكاربوونیانەوە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی فیدراڵی بوون به جۆرێك هاوشێوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى دیكه‌ى عێراق هه‌مان رێنمایی و مەرج و پێوەرە تەكنیكی و یاساییەكانی كارپێكراوی ئەو دەسەڵاتەی جێبەجێكردووە، بەردەوامیش تیمەكانی چاودێری و سەرپەرشتیی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی فیدراڵی سەردانی دەورییان كردووە بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی ئەو مەرج و پێوەر و پێداویستییانە بە شاهێدیی بەڕێز وەزیری گواستنەوەی عێراقی فیدراڵ دڵنیایی دراوە كە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی پابەندی مەرج و پێوەرەكانی دەسەڵاتی ناوبراون.
بەم شێوەیە، فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان هیچ رێكارێكی نایاساییان ئەنجام نەداوە تاوەكو ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ ناچار بكات بڕیاری لەم شێوەیە دەربكات بۆ راگراتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان. ئه‌مه وێڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى یاساى ده‌زگاى فڕۆكه‌خانه‌كانى شارستانیى هه‌رێمى كوردستان ژماره (18)ى ساڵى 2008ـه، به‌پێى مادده‌ى (121)ى ده‌ستووریش له كاتى هه‌بوونى ناكۆكى، كار به یاساكانى هه‌رێم ده‌كرێت.
3. یاسای (فڕۆكەوانیی مەدەنیی فیدراڵی) كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بۆ راگرتنى گه‌شته‌كانى فڕۆكاخانهكانى هه‌رێم پشتى پێبه‌ستووه، لە ماددەی (3)ی‌دا هاتووە كە بەڵگەنامە و رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە فڕۆكەوانیی مەدەنی بەشێكی دانەبڕاون لە یاساكە و حكومەتی فیدراڵی پابەندە بە جێبەجێكردنیان بە تایبەتیش (رێككەوتننامەی نێودەوڵەتیی شیكاگۆ بۆ فڕۆكەوانیی نێودەوڵەتیی ساڵی 1944) كە (54) دەوڵەت ئەندامن تیایدا و بە ئاشكرا لە ماددەی (4)ـی ئەم رێككەوتننامەیەدا هاتووە كە نابێت فڕۆكەخانە مەدەنییەكان بۆ مەبەستی نەخوازراو بەكاربهێنن، ئەمە سەرەڕای ئه‌وه‌ى كه بەپێی ماددەی (13) لە جاڕنامەی جیهانیی بۆ مافەكانی مرۆڤ و ماددەی (12) لە رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافی مەدەنی و سیاسی، مافی گەشتكردن بۆ هەموو كەس پارێزراوە و نابێ كۆتى بخرێته سه‌ر.
4. سەبارەت بە یاسای (قانون هیئة المنافذ الحدودیة) ژمارە (30)ی ساڵی 2016، ئەم یاسایە بەركار نییە لە هەرێمی كوردستان تاوەكو بڕیاری ئینفازكردنی پێدەرنەچێت لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، لەبەر رۆشنایی بڕگەی (2) لە ماددەی (121) لە دەستووری عێراقی و بە تایبەتیش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ بنەمای زۆرینەی پەرلەمانی بەكارهێنا بۆ تێپەڕكردنی ئەم یاسایە و جێبەجێكردنی ئەم یاسایەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێم، چونكە ئەنجوومەنی ئەم دەستەیە زۆرینەی لە نوێنەری وەزارەتە فیدراڵییەكانە.
5. راستە كە كردنەوەی دەروازەی سنووری و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پێویستی بە رەزامەندیی حكومەتی فیدراڵی هەیە، چونكە لایەنی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، بەڵام ئەمە بەم مانایە نییە كە بەكارخستن و بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان بە تەنها لە دەسەڵاتی فیدراڵی بێت.
وتەکانی کاک مەسعود بارزانی
https://www.youtube.com/watch?v=cHUOS0Qz3Mk