پروسه‌ی رفراندۆمی به‌شێک له گه‌لی کورد بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسی (به‌شێکی کوردستان) له رۆژی 25/9/2017 به‌ڕێوه برا و ئاکامه‌که‌ی دڵی هه‌موومان و دۆستانمانی شاد کرد! به‌داخه‌وه له‌م دشادییهدا جێگه‌ی دۆستێکمان خاڵییه. ئه‌و دۆستهیش به‌ڕێز (موعه‌مه‌ر قه‌زافی)یه، لێره‌دا وه‌ک پاداش ئاماژه به چه‌ن هه‌ڵوێستیان ئه‌که‌م:

1 – تورکیا له مێژوو تێناگا
به‌بۆنه‌ی ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) له نایرۆبی و ڕفاندنیه‌وه بۆ تورکیا. سه‌رکرده‌ی شۆڕشی لیبیا به‌ڕێز موعه‌مه‌ر قه‌زافی ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی بڵاوکرده‌وه:
له‌م ساته‌دا، به چه‌ند وشه‌یه‌کی که‌م، رووی قسه‌کانم ده‌که‌مه سێ لایه‌ن: برا تورکه‌کانم و برا کورده‌کانم و ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌م کاره‌دا به‌شدار بوون.
سه‌باره‌ت به برا تورکه‌کانم، حه‌ز ده‌که‌م پێیان بڵێم که خۆیان نه‌خڵه‌تێنن و غه‌ڕا و دڵخۆش نه‌بن، چونکه ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئێوه به ته‌واوی له مێژووی وڵاته‌که‌تان بێ ئاگان و به‌و سه‌رکه‌وتنه قڕپۆکه خۆتان ده‌خڵه‌تێنن، چونکه پێش ئێوه‌ش ئه‌سته‌مبوڵ گه‌لێک گه‌شایه‌وه که سه‌ری (غومه عبدالجیل ویحی السویدی) بڕی و بردنی بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و گوتی: توانرا ڕێگر و یاخی بووان و جیاخوازان له‌نا ببرێن، لیبیایش هه‌تاهه‌تایه هی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌بێت. ئێمڕۆ مێژوو گاڵته به‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌کات، واته عه‌قڵیه‌تی ئه‌سته‌مبوڵ. ئه‌وه‌تا لیبیا ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی خۆیه‌تی. ئه‌و دڵخۆشبوونهش خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوو، هه‌روه‌ها جارێکی تریش ئه‌سته‌مبوڵ گه‌شایه‌وه و گوتی: به له‌ناوبردنی شۆڕشگێڕه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب، وه‌ک شه‌هیدان عبدالکریم خلیل و عبدالحمید الزههاوی و شکری العسلی و الخطیب و العظم و الشهاب و عقل و سلیم الجزائری و الامیر عمر عبدالقادر الجزائری بزافی جیاخوازی له ناو چوو، له دادگای ئه‌سته‌مبوڵ به جیاخواز تاوانباری کردن و بریاری دادگاش به چه‌ن تۆمه‌تێک تاوانباری کردبوون. ئه‌و تۆمه‌تانه چ بوون؟
تۆمه‌تی ڕزگاربوونی عێراق و سوریا و فه‌له‌ستین و وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له ده‌وڵه‌تی عوسمانی. ئێستا ئه‌وه‌تا ده‌وڵه‌ته عهرهبیهیکان سه‌ربه‌ستن وده‌وڵه‌تی عوسمانیش له‌ناو خۆیدا پووکایه‌وه و به له‌ناوبردنی ئه‌و شۆڕشگێرانهش نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌ناو نه‌چوو.
دیمه‌نی (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) که من نایناسم و وڵاته‌که‌شم به هیچ جۆرێک هیچ پێوه‌ندییه‌کی به پارته‌که‌یه‌وه نییه و تورکیایش ئه‌مه باش ده‌زانێت. ئه‌م دیمه‌نه ته‌نها له‌و دوو رۆژه‌ی دواییدا نه‌بینراوه، به‌ڵکو به‌ر له‌ئێستاش هه‌موو دنیا ئه‌م دیمه‌نه‌یان دیوه و ئێستا دووباره بۆته‌وه. بۆ نموونه کاتێ شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌خوازی عه‌ره‌بی (نخل المطران البعلبکی) به چاو به‌ستی و قۆڵ بستییهوه به پاسه‌وانی تورک راپێچی دیاربه‌کر کراو له ڕێکاش کوشتیان ئه‌سته‌مبوڵ به‌م کاره زۆر خۆشحال بوو، ڕاگه‌یاند: ئه‌م یاخیبووه جیاخوازه له‌ناو برا و به‌وه‌ش توانرا بزافی جیاخوازی له ناو ببرێت. له کاتێکدا که ئه‌و بزافی جیاخوازییه بزافی رزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌که.
له لایه‌کی تریشه‌وه، ده‌مه‌وێت روو بکه‌مه برا کورده‌کانم و پێیان بڵێم که نابێت له‌م ساته‌دا داماو دڵته‌نگ بن، چونکه دوژمنه‌که‌تان چه‌ن خوێنتان بڕێژێت ئه‌وه‌نده ئاگری شۆڕشی کوردستان خۆش ده‌کات. ئه‌و کاته‌ی خوێنتان دهڕأێت، کڵپه‌ی ئاگری شۆڕشی رزگاری کوردستان به‌تینتر ده‌بێت، نهسلماندنی مافی رزگاری میلله‌تان کارێکی دواکه‌وتوانه‌یه و خۆویستی و نه‌فامی و بێ ئاگایی له مێژوو نیشان ده‌دات.
ئێستا ئیمراتۆریهته دڕنده‌کان و هێزی سته‌م و خوێن‌ڕێژ و پراکماتی و میکاڤیللی و بێویژادن نکووللی له مافی سه‌ربه‌رستی و رزگاری میلله‌تان ده‌که‌ن بۆ وه‌دیهێنانی ژنیانێکی ئاسووده. ئه‌مانه چه‌نده له‌سه‌رتان گه‌له‌کۆمه‌کێ بکه‌ن هه‌ر ئێوه سه‌رده‌که‌ون. ئه‌م ئیمراتۆریهته شهڕخوازانهش وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان تێک ده‌شکێن، که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بوو، ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌ی کوشت و بڕی شۆڕشگێڕه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ده‌کرد و به جیاوازخواز و یاخی بوو له قه‌ڵه‌می ده‌دان. ئێستاش مێژوو گاڵته به‌و ئیمپراتۆریه‌ته و به ئه‌سته‌مبوڵ ده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش که له‌و کاره‌دا به‌شدارییان کرد، ته‌نیا شت پێیان بگوترێت ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تانێکی داوه‌شاو ترسنوک و بێ‌ویژدان و بێڕه‌وشتن. ئه‌مانه به‌رامبه‌ر هه‌ندی به‌رتیل و چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی نزم پیلانیان دژی یه‌ک تاکه که‌س گێڕا، پێویسته ئه‌م ده‌وڵه‌تانه رووڕه‌ش بکرێن و داببڕێن، ئه‌مه که‌مترین شته ده‌رباره‌ی ئه‌و کاره بگوترێت که بریتی بوو له ترسنۆکی و غهڕیی. برا کورده‌کانم بێگومان خه‌باته‌که‌تان به‌رده‌وام ده‌بێت تا رزگاری.
وه‌رگێرانی: ره‌نج – رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ ژماره (62) 3ی مارتی 199
**
2 – سه‌رهه‌نگ قه‌زافی: من دژی هه‌ر داگیرکارییهکم و به‌ڕاستیش خاکی کورد داگیر کراوه.
له به‌رده‌م کۆنگره‌ی گشتی گه‌لی لیبیا که له شارت (سرت) به بۆنه‌ی یوبێلی زیوێنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌له‌وه به‌سترا، سه‌رکرده‌ی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌سپێشخه‌رییه‌کی ئیستراتیجی خۆی له باره‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین – ئیسرائیل کرد که له چوار بنه‌مای پێکهێانبوو ……
رۆژنامه‌ی برایه‌تی- دووشه‌ممه 4/3/2002
**
3 – به‌ڕیز نێچرڤان بارزانی، به‌شداری له ئاهه‌نگی 40 له‌مین ساڵیادی شۆرشی لیبیا
نێچرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی به‌شداری ئاهه‌نگی 40 له‌مین ساڵیادی شۆرشی لیبیا و کۆتایی هێنان به رژیمی پادشایی ئه‌و وڵاته کرد. له سه‌ر پانگهێشتنی حکومه‌تی لیبیا !
رۆژنامه خه‌بات 13ی گه‌لاوێژی 2709 کوردی- ئه‌یلولی 2009
28/9/2017
سه‌عی سه‌قزی
qayshi@yahoo.com