ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه: به‌ناوی:( ده‌وڵه‌تی ئێران، له كامێرای به‌رێزان (شاكه‌لی) دا) له رۆژی (31/8/2004) به یارمه‌تی چه‌ن سایتی نهنترنێتی کوردی که‌وتوه‌ته به‌ر ده‌س سه‌روه‌رانی خوێنه‌ر.

به‌هۆی رووداوه‌کانی پاش {(پروسه‌ی ریفراندۆمی رۆژی (25/9/2017) گه‌لی کورد بۆ چاره‌نووسی سیاسی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئێراق که به رێژه‌ی زیاتر له (90%) خوازیاری ئه‌وه‌ن چاره‌نووس و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیان به‌ده‌س خۆیانه‌وه بێت و وه‌ک دوو دراوسێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێراقدا بژین و پاشان هێرشی ده‌وڵه‌تی ئێراق به یارمه‌تی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی ئێران به دژی رفراندۆمه، هاته ئاراوه.
پێش ئه‌وه‌ی خودی نووسراوه‌که بخه‌مه به‌رده‌ستان، هیوادارم له داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌پێی توانا چه‌ن دێڕیک سه‌باره‌ت به‌و رفراندۆمه و بارودۆخی پاش (رفراندۆم) که بۆچ وه‌های به‌سه‌ر هات، ئاماده بکه‌م.
ده‌وڵه‌تی ئێران، له كامێرای به‌رێزان (شاكه‌لی) دا
پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به كوردستان ته‌نیا یه‌ك پێناسه‌یه، داگیركه‌ری كوردستان! كارنامه‌ی ئه‌م سیستمه ئیسلامییهیش كه ئه‌مڕۆ له ده‌سه‌ڵاتدایه بیریتییه له فتوای جهاد، غه‌نیمه‌ت و جارییه، گولله‌باران كردن و ترۆر و ره‌شه‌كوژی كورد له كوردستان و له جهاندا. له ترسی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران كوردێكی زۆر بۆ ده‌رباز كردنی گیانیان له‌م جهانه به‌رینه‌دا ئاواره‌ن. جگه له‌و كارانه، ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رده‌وام له پیلان گێڕیدایه بۆ له ناو بردنی ئه‌و نیمچه ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی كه له باشوری كوردستاندا هاتوه‌ته ئاراوه.
به‌ڕێز (فه‌رهاد شاكه‌لی) ده‌وڵه‌تی ئێران
وه‌ک ئه‌زانین له رۆژی (16/3/1988) هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه بوومبارانی شیمیای كرا. سه‌باره‌ت به‌و بوومبارانه گه‌لێ وتار له چاپه‌مه‌نی کوردی و چاپه‌مه‌نی جهانیدا بڵاو کرایه‌وه. له گۆڤاری (مامۆستای كورد) که سوید و له شاری ستۆکهۆڵم ئاماده ئه‌کرا، نووسراوه‌یه‌ک به پێنووسی فه‌رهاد شاکه‌لی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی به ناوی: (1988… هه‌ڵه‌بجه‌و بادینان) چاپ كراوه.
کورته‌یه‌کی نووسراوه‌که به‌و جۆره نووسراوه:
{(له ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی عێراقیان تاوانبار كرد و هاودهرییان پیشانی گه‌لی كورد دا، ئێران و ئیسرائیل له هه‌مووان زیاتر به پیره‌وه هاتن. له هه‌ر دوولا ته‌نانه‌ت رۆژێكیش پرسه‌ی ره‌سمی دانرا.) ژماره (7) لاپه‌ره (8)}.
با بزانین ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیسرائیل و ئێران له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته خۆی نووسراوه‌یه‌كی تایبه‌تی پێویسته، به‌ڵام لێره‌دا زۆر به‌كورتی ئاماژه‌ی پێ ئه‌كه‌م.
ئیسرائیل
ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گرتووه، سێ هۆكاری هه‌یه.
1 ـ به هۆی ئه‌وه‌ی یه‌هودییه‌كان (جوله‌كه) ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه كه‌وتبوونه قۆناغێكی سه‌ختی ژیان و هه‌ر رۆژه به‌ره‌و مه‌رگ و نه‌مان ئه‌بران و به هه‌زار هه‌زار له‌ناو ده‌چوون، ده‌كرێت بڵێین ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌و پرسه و ماتهمینهی كه بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی داناوه، ئه‌و رۆژه سه‌خت و دژوارانه‌ی خۆیانی وه‌بیر هاتبێته‌وه.
2 ـ به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وت نا دیمكراتیانهی ده‌ڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان و رووناكبیرانی دنیای ئیسلام له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، كه ده‌ڵێن:
ده‌بێت ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له ناوببرێت و بخرێته ده‌ریاوه.
3 ـ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ختی سیاسی بكه‌وێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێراق و ده‌وڵه‌ته عه‌ربییه‌كان!
ئێران
ده‌وڵه‌تی ئێران، وه‌ک ده‌وڵه‌تێ كه فتوای جهادی میلله‌تی كوردی دابێت و به‌رده‌وام به دژی ئه‌و میلله‌ته له پیلانگێڕیدا بوو بێت، پرسه‌و ماته‌مینی بۆ كورد دا ئه‌نێت؟!
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران و ئه‌و پرسه دانانه‌ی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیدا بووه، بۆ ئه‌وه بووه كه ئیمتیاز له ئێران وه‌ر بگرێت و به‌س! ده‌وڵه‌تی ئێران نه‌ك پێی ناخۆش نییه ئه‌و سیاسه‌ته توند و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه بۆ میلله‌تی كورد به‌كار ببرێت، به‌ڵكو ئاواته خوازی ئه‌و رۆژه‌یه كه كورد به تێكرا له ناو بچێت!
نووسه‌ری میلله‌تانی دیكه درۆ و ده‌له‌سه و فیرۆكاری دوژمنه‌كانیان ئاشكرا ئه‌كه‌ن و به هه‌ڵوێستی ئه‌ده‌بی و سیاسی … به‌رپه‌رچیان ئه‌ده‌نه‌وه و رسوایان ئه‌كه‌ن!
**
(ئه‌مجه‌د شاكه‌لی) و ده‌وڵه‌تی ئێران
رۆژی شه‌مه 21/8/2004 ( رادیۆ زایه‌ڵه، رادیۆی كوردی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی سوید) وتووێژێكی له گه‌ڵ كاك (ئه‌مجه‌د شاكه‌لی) ئه‌نجامدا. به‌شێك له وتووێژه‌كه ـ
رادیۆ زایه‌ڵه: ئه‌مجه‌د شاكه‌لی نووسه‌ری كوردی نیشته‌جێی ستۆكۆڵم له‌م رۆژانه‌دا له سه‌فه‌ری كوردستان گه‌ڕایه‌وه سوید و له وتووێژێكدا له گه‌ڵ زایه‌ڵه دیتنی خۆی له سه‌ر وه‌زعی كولتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری كوردستانی پارچه‌ی ئێراق باسكرد. وێنه‌یه‌ك كه وێناچێ بكاری ئاسۆیه‌كی زۆر روونی لێبه‌دی بكه‌ی.
شاكه‌لی: {دیاره پێش هه‌ر شتێك ده‌بێت ئه‌وه بڵێم كه من له ئێرانه‌وه چوومه‌وه ئه‌و جاره. ئێران ـ تاران ـ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پاشان چوومه‌وه باشوری كوردستان. ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ پیاو له‌به‌ر چاوی بگرێ، من یه‌ك دوو تێبینم هه‌بوو له سه‌ر ئێران و تاران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش، حه‌ز ده‌كه‌م پێشه‌كی ئه‌وه بڵێم. چونكه ئه‌گه‌ر چوومه‌وه مامه‌وه. ئێران من دیاره له 91وه تا ئێستا ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه بیا ده‌چمه‌وه به‌ره‌و كوردستان. (91)یش نه چوومه‌وه كوردستان به‌س له باشوری كوردستان. ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووم.
له‌وێ دیاره زۆر گۆڕانێكی زۆر سه‌یر بووه، یه‌عنی من ساڵانیتر كه چوومهتۆ ئێران پشكنین و فرۆكه‌خانه و پاستار، چۆرێكی سه‌یر بووه، ئیستا ئه‌و شتانه ته‌قریبه‌ن نه‌ماون، تا راده‌یه‌ك ئه‌و ساك و ماكانه‌ی كه تۆ لێره ده‌یخه‌نه ناو ئه‌وه‌كه، كه له (Arlanda ئارلاندا) سواری فرۆكه ده‌بێت، له‌ویش هه‌ر وه‌ك خۆی وه‌ری ده‌گریته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پرسیارێكت لێ بكات. هه‌رچی وه‌زعی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشه گه‌شه‌كردنی فه‌رهه‌نگی زۆر به‌ربڵاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، كه زۆر له به‌رچاوه، دیاره. بڵاوكراوه‌ی كوردی زۆر له‌وێ ده‌رئه‌چن. گرنگی به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی ئه‌وانه زۆر ده‌درێت. خه‌ڵكانێكی زۆر باش ئه‌و كارانه ئه‌كه‌ن، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ڵك زۆر سه‌رقاڵی مه‌سه‌له‌ی كاری فه‌رهه‌نگی ئه‌وانه‌یه. یه‌عنی بزاڤێكی سه‌رتاسه‌ری، ئه‌توانی بڵێی له ئیلام و كرماشان و سنه و سه‌قز و بانه و مهاباد و ئه‌وانه بروات تا ده‌گاته ورمێ و ئه‌و ناوه هه‌مووی گرتووه‌ته‌وه. خۆشی له‌وه‌دایه لورستان و كوردستانی هه‌موو به‌ستوه‌ته یه‌كه‌وه، یه‌عنی كورده‌كه‌ی كردوه‌ته یه‌كه‌وه، ئه‌وه زۆر موهیمه به‌لای منه‌وه. ……}.
**
به‌بێ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن (رادیۆ زایه‌ڵه)وه پرسیارێك سه‌باره‌ت به باردۆخی (سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی) ئێران له به‌ڕێز شاكه‌لی كرا بێت، بۆ خۆیان باسی ئێران دێننه پێشه‌وه و به‌جۆره ئه‌كه‌ونه وه‌سفكردنی.
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و وتووێژه، ژورنالیستێكی وردبین و هوشیار ببوایه، ده‌یتوانی به هێنانه گۆڕێی چه‌ند پرسیار، ریسه‌كه‌ی پێ بكاته‌وه به خوری! لێره‌دا سه‌رنجی كاك ئه‌مجه‌د بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه راده‌كێشم.
1 – بۆچ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به‌گشتی و كورده‌كانی ژێر ده‌ستی ئێران به‌تایبه‌تی له ئێران رایان كردووه و له ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یدا ئه‌ژین؟
2 – هه‌ر كه‌سێك سه‌رنجی ماسمێدیای ئێران و جهان بدات تا له كێشه سیاسییه‌كانی ئێران ئاگادار بێت، یه‌ك پرۆسه‌ی سیاسی به‌ناوی (خودی و غیره خودی) واته (خۆمانه و بێگانه ـ دۆست و دوژمن) له نێو سیستمی سیاسی ئێران‌دا ده‌بینێت! ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێز شاكه‌لی باسی ئه‌كات كه لێپرسینه‌وه و پشكنین نییه، ئه‌وه راست و دورسته!
به‌ڵام ئه‌وه بۆ (خودی‌ها) واته( خۆمانهكان) له به‌رچاو ده‌گیرێت! بۆ( غیره خودی) واته (بێگانه‌كان ـ دوژمنه‌كان) نه‌ك ته‌نیا ساك و ماكهكانیان ده‌پشكنن، به‌ڵكو لێپرسینه‌وه‌یه‌كی وه‌هایان لێ ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا هه‌یه ده‌بێت باسی بكه‌ن و به‌وردی به‌یانی بكه‌ن، ده‌نا كاریان به جێگه‌یه‌ك ده‌گات كه دڵبه‌ران دڵیان درفێنن!
3 – به‌ڕێز شاكه‌لی له سه‌ر ئه‌و باوڕه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوكراوه‌ی كوردی زۆر ده‌رئه‌چن و گرنگی به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی ئه‌درێت، بزاڤێكی فه‌رهه‌نگی وه‌ها مه‌زن له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئارادایه كه لورستان و كوردستانی به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه. لێره‌شدا سه‌رنجیان بۆ ئه‌و چه‌ند دێره راده‌كێشم
كاتێك ده‌وڵه‌تی ئێران قوتابخانه و زانستگای كوردی یاساخ ئه‌كات و به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه كورده‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان نازانین به كوردی بنووسین و بخوێنین، ئه‌و ڵاوكراوه كوردییانه بۆ كێ چاپ ده‌كرێت؟!
كاتێك جه‌نابی (خرازی = خه‌رازی) وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران له رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا به ده‌می خۆی هاوار ئه‌كات و ئه‌ڵێت: ئێمه مهسهلهیهكمان به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی كورد نییه!
ئێوه باس له بزاڤی فه‌رهه‌نگی ئه‌كه‌ن؟!
ئه‌وه‌ی كه چه‌ن كوردێكی خه‌مخۆر و تێكۆشه‌ری ئه‌و میلله‌ته له‌و رێگایه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌رپه‌رچی ئه‌و سیاسه‌ته كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران به سیستمی پادشایی و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئیسلامی كه زمانی كوردی و ئه‌ده‌بیاتی كوردی‌یان به‌ره‌و نه‌مان بردووه، بده‌نه‌وه!
ئه‌وه بزاڤی فه‌رهه‌نگی نییه، ئه‌وه په‌له‌قاژه‌ی میلله‌تێكه كه له ژێر چنگی دێوی مه‌رگی شۆڤییهنیستی و داگیركه‌ریدا گیری كردووه! بزاڤی فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سیاسی ئه‌نجامی ئه‌دات، كۆڕی زانیاری ئه‌ده‌بی بۆ رێك ئه‌خات، كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگستانی بۆ بنیاد ده‌نێت تا ئه‌و زمانه نه‌ك به‌ره‌و مه‌رگ و نه‌مان بروات، به‌ڵكو گه‌شه بكات!
بۆ ئاگاداری به‌رێز شاكه‌لی، له بری بزاڤی فه‌رهه‌نگی له رۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی ئێران‌دا سوكایه‌تی به گه‌لی كورد ئه‌كه‌ن!!
به‌ڵێ وایه، له ئێران‌دا بزاڤی فه‌رهه‌نگی فارسی له ئارادایه، ده‌وڵه‌ت په‌یتاپه‌یتا قوتابخانه و زانكۆ و زانستگای فارسی … دائهمزرێنێت، فهرنگستانی داناوه تا وشه‌ی تازه‌ی فارسی له جێگه‌ی وشه بێگانه‌كان دابنن. ئه‌وه‌یه بزاڤی فه‌رهه‌نگی.
**
31/8/2004
له کۆتاییدا ئه‌و چه‌ن رسته وه‌ک پاشکۆ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێستا:
ئه‌وه سیاسه‌ت و پیلانگێڕی ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به کورد و کوردستان و ئه‌وه‌یش هه‌ڵوێستی رووناک‌بیر و سیاسییه‌کانمان له (ئوروپا)، نه‌ک له (ژێرده‌سه‌ڵاتی دوژنم)دا؛
**
ئه‌شكی خواكان دوو ره‌نگه
یه‌كێ جه‌نگ و یه‌ك نیره‌نگه
ئێمه به جه‌نگ نه‌دۆڕاوین
هه‌ر به نیره‌نگ فه‌وتاوین!
**
سه‌عی سه‌قزی
24/10/2017
qayshi@yahoo.com