له بارودۆخی ئه‌مڕۆدا كۆڕوكۆمهڵولایهنه سیاسییه‌كانی كوردستان پترله رابردووباس له پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی وه‌ك پێویستییه‌كی سیاسی‌و هه‌نگاوێكی گرینگ له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكی كوردستان دهكهنو له‌و باوه‌ڕه‌دان كه پێكهێنانی به‌ره ئه‌وه‌نده گرینگ‌و پڕبایه‌خه كه ناكرێ‌و نابێ گیر‌و گرفت‌و كۆسپه‌كان رێگای لێ بگرن.

له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێویسته هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پێداچوونه‌وه به‌و بۆچوون وههڵوێستانهیاندا بكه‌نه‌وه كه له رابردوودا بوونه‌ته كۆسپی سه‌رڕێگای پێكهێنانی به‌ره و ئازایانه‌و ڕاشكاوانه‌و به نیازپاكی‌و به گیانی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی نهتهوهییو به پلاتفۆڕمو رێكاری گونجاو و روون‌و شهفافو به وتووێژی بنیاتنه‌ر كاری جیددی بكه‌ن بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی ڕوانگه‌و بۆچوونه جیاوازه‌كانیان له پێناو پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی فره‌چه‌شن‌و یه‌كگرتوو و دێموكراتیكی کوردستان دا.
”به‌ره”پهیمانێكه كه له‌ودا هێزولایه‌نه سیاسییه‌كان به شێوه‌ی ئازادانه‌و دڵخوازانه له سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به یه‌ك یان چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراو رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له نێوان خۆیاندا دهبهستنو سه‌ره‌ڕای پاراستنی شوناسی پێشووی خۆیان شوناسێكی گشتگیری نوێ به نێوی به‌ره پێك دێنن .
به‌ره‌ی كوردستانی پێویسته له سه‌ربناغه‌ی پڕهنسیپوبنهما سه‌ره‌كییه‌كانی ئازادی،مافی مرۆڤ،مافی نه‌ته‌وایەتی،دێموكراسی،دادپه‌روه‌ری كۆمهڵایهتیوسێكۆلاریزم پێك بێت ولایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌بێ باوه‌ڕی قووڵیان به پلۆرالیزمی سیاسی‌و جۆراوجۆری‌و فرهلایهنیو هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و ئازادی رادهربڕینو پێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان له رێگای وتووێژی هێمنانه‌و بنیاتنهرههبێوبۆ پراكتیزه‌كردنی،خه‌باتی جیددی بكه‌ن.
بۆمانوبهردهوام بوونی كاروتێكۆشانی به‌ره‌ی کوردستانی پێویسته؛فرهچهشنیویهكگرتوویی له ناو به‌ره‌دا پارێزراوبێ، سنووری مافوئهركودهسهڵاتی ئه‌ندامانی به‌ره ڕوون‌و دیاریكراو بێ،سه‌ربه‌خۆیی سیاسیوتهشكیلاتی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی به‌ره پارێزراو بێ، رێگه له پاوانخوازیوسهرهڕۆیی هه‌رئه‌ندامێكی به‌ره بگیرێ،هه‌مووئه‌ندامانی به‌ره تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شیان بۆ پێرهوپرۆگرامی به‌ره ههبێو به كرده‌وه پێبه‌ندی رێوشوێن‌و بڕیاره‌كانی به‌ره بن.
بەرەی کوردستانی پێویستە بۆهەلومەرجی دیاریکراو لێکدانەوەی دیاریکراوی هەبێ وبۆ کێشە وپرسە سیاسییەکان و رووداو دیاردەو پێکهاتە جۆراوجۆرەکان خوێندنەوەی دروست و
واقێعبینانەی هەبێ ولەپێناو دابینکردنی مافەنەتەوایەتی ودیمۆکراتییەکانی خەلکی کوردستان لە هەموو شێوە ڕەواکانی خەبات کەڵکی پێویست وەرگرێ.
مەبەست لەپێکهێنانی بەرەی کوردستانی ئەوەیە کە؛لەپێناو گەیشتن بەمافە ڕەواکانی گەلەکەمان وبەدیهێنانی ئەو بەرنامەوئامانجانەی کە لایەنە پێکهێنەرەکانی” بەرە” پێکەوەگەڵاڵەی دەکەن،هێزوتوانای لایەنەسیاسییەکان وخەڵک بخرێتە سەریەک وخەباتێکی هاوبەش ویەکگرتو وشێلگیرانە بکرێت.
ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه بۆ گه‌یشتن به به‌شێك له ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێ وشیاری‌و ئیراده‌و بیر‌و بڕیار‌و زمانوگوتاری یه‌كگرتووی سیاسی هه‌بێ كه پێكهێنان‌و وهكاركهوتنی به‌ره‌ی كوردستانی له‌م پێناوه‌دا كاریگه‌ری گرینگی دەبێت.
به‌ره‌ی كوردستانی ده‌بێته دینامیزمی خه‌باتی یه‌كگرتووی هێزولایه‌نه سیاسییهكانو له‌گه‌ڵ پێشوازی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌وڕوو ده‌بێ، وشیاری نهتهوایهتیوههستی نیشتمانپه‌روه‌ری به‌هێز ده‌كات،هیواوهێزو وره‌ی خه‌ڵك به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌دبینی سیاسی له نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كه‌م ڕه‌نگ ولاواز ده‌كات، باوه‌ڕبه یه‌کگرتن ویهكڕیزیلهنێوخهڵكوخهباتگێڕاندا پته‌وتر ده‌كات،وتووێژی سه‌رده‌میانه‌و بنیاتنهردهبێت به شێوازێكی باش بۆپێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی لایه‌نه سیاسییهكانوخهڵكی كوردستان.
بەرە ی کوردستانی یارمەرمەتیدەردەبێت بۆئەوەی کە لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به یهكڕیزیویهك ههڵوێستیوئیرادهی یه‌كگرتووی سیاسی‌و بههێزوسهنگی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه بیانی‌و ئێرانییه‌كان وتووێژوههڵسوكهوت بكه‌ن،هەروەها له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشدا قورسایی‌و ئێعتباری كوردستانوخهباته ڕه‌واكه‌ی بهرچاوتردهبێو پێشوازی زیاتری لێده‌كرێ.
حوسێن نازدار