ئێوارە درەنگە و سەرما و سۆڵی ئەم زستانەش بیرۆکەیەکی دیکەی ھەڵۆکانی چیا و پەیامێکی قەڵەمی ڕاپەڕینێکی ، ڕاچڵەکینێکی دیکە دەچرپێنیەتە گوێی دەستە و جەستە وباڵا و ھیوای کیژ و لاوی کوردستان

و کورد و مێژووی سەت بارە بوونەوەی گلانی سوارەکانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان و کوردیان بۆ ئەخوێنێتەوە .بەڵام دوای ھەر کەوتنێک ھەستانەوەیەک و نەعرەتەیەکی شێرانەیان فێر ئەکا و سروودی ئەی ڕەقیب ھەر ماوە نەتەوەی کورد زمان ودەست لە سەر دڵ دانان و بە سەربڵیندی لە ژێر ئاڵای خۆشەویستی کوردستان ڕاوستان و نەسرەوتن تا سەرکەوتن وسەربەخۆیی کوردستان دەکاتە وانەی بەرگریی لە خاکی پیرۆزی کوردستان و یەک ڕیزی دەکاتە ڕەمزی سەرکەوتن و نەفرین لە پەرتەوازەیی و ناپاکی و پاڵ وە بێگانە وداگیرکەرانی کوردستان دەکا.
ئێوارەیە دەنگی کوڕ و کچانی نیشتمانم دەبیسم و دەڵێن دایە مەگری بۆ ڕۆڵەت نەمرین دەستێنین تۆڵەت .
ئێوارەیە لاوی کورد دەڵێن کوردستان لە سەر چاو وکوردستان لە ناو دڵ .
ئێوارەیەو سروودی ھەستن ھەستن ئەی لاوەکان ، لاوی کوردستان ، بە خوێنی سوورتان بنووسن کورد وکوردستان دێتە گوێم .
بۆیە چرای چوار چرام قەت ناکوژێنەوە
حەمە حەریری
20.01.2717ی کوردی