لە ٢١ کانونی دووەم ٢٠١٨ تورکیا بەپاڵپشتی دەیان ههزار چەکداری گروپە ئێسلامییە توندرەوەکان هێرشی گەورەی بۆ داگیرکردنی کانتونی عەفرین دەستیپێکردوە.

دەستپێکردنەوەی ئەم هێرشەێ تورکیا هاوکاتە لەگەڵ توندبونی ململانێ نێوان دەوڵەتانی هەرێمیو نێودەۆلەتی لەسوریاو عێراقدا، بۆ بەهێزکردنی جێگەو پێگەیان بەتایبەت دوای وەدەرنانی داعش لەموسڵو شاری رەقە. لەلایەکی تریشەوە، ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزەکانی سوریایی دیموکرات کە کورد بەشێکی هەرە سەرەکییه لەو سوپایە پێکدەهینێت فراوانترکردوە، هاوكات رایگەیاندوە کە کار دەکەن بۆ راهێنانکردن بەنزیکەی ٣٠ ههزار چەکدا بۆ پاراستنی سنوری نێوان عێراق سوریا، سوریاو تورکیا.
لێرەدا دەکرێت پرسیاری ئەوە بکریت بۆچی تورکیا لەم کات وساتەدا هێرشێ کردە سەر عەفرین؟ هوکار وپاڵنەرەکانی سەرەکی پشت ئەو هەڵویستەی تورکیا لە چێەوە سەرچاوە دەگریت؟ ئایا بەراستی تورکیا تەنیا بە هۆی بونی YPG لەو کانتونە ئەم سیاسەتەی گرتوتە بەر، یان دەیەویت بە یەکجاری کورد لەو دەڤەرە دەربکات وتەواوی کانتونەکە تەعریب بکات؟ ئایا سیاسەتی تورکیا تەنیا دژی YPG یە وەک خۆیان بانگەشە بۆی دەکەن یان خود دژی کورد لە هەموو بەشەکانی تری کوردستان؟
ئەوەی چاۆدیری سیاسەتی دەروەی تورکیا بکات لەسەر ئاستی ناۆچە بە گشتی و سوریای دوای بەهاری عەرەبی بە تایبەتی ، بوی ئاشکرا دەبێت کە سیاسەتی دەروەی تورکیا توشی پاشەکشە و شکستەکی گەۆرە هاتووە لە ناۆچەکەدا. لە سەرەتای بەهاری عەرەبی تورکیا پێوابووە کە ئێدی کاتی ئەوە هاتووە هاۆشێوەی ئێمپراتوری عوسمانی رۆلی سەرکردایەتی کردن لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا بگرێت و دوبارە پێگە و هەژومونی خۆی لە ناۆچەکەدا بەهێز بکەت. لەم چواچێوەیەدا تورکیا هەۆلیدا سەرکردایەتی بەرەی ئێسلامی سوونی لە ناۆچەکەدا بکات دژی هەژموون و دەسەلاتی ئێران وهاۆپەیمانەکانی . هەر بویەش دوای هەڵگێرسانی شورش دژی رژێمی ئەسەد ، تورکیا بەپاڵپشتی گروپە ئێسلامیەکان هەۆلێدا رژێمی ئەسەد برۆخێنیت و دەسەلاتێکی ئێسلامی سوونی سەر بە ئەنکەرە لە سوریا بهێنیتە سەر دەسەلات.
لەم چوارچێویەشدا تورکیا وازی لە ستراتێژی سفرکردنی کێشەکان لەگەل دراوسیەکانی هێنا و لە ریگەی پەیرەوکردنی سیاسەتێکی ئێسلامی سوونی و تایفەگەری، مەبەستی بوو پێگە و دەسەلاتی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا بەهێزتر بکەت. بەلام بە تێپەربونی کات سیاسەتی تورکیا لە تەواوی ناۆچەکە و سوریادا توشی شکست و چەقینەکی گەورە هات. زۆربەی هاۆکێشە سیاسی وسەربازییەکان بە پێچەوانە ئەجندە و ستراتێژی تورکیا بوون. لە جێهانی عەرەبیدا دوای شکستی ئێخوانەکان لە مێسر، و هاتنەی سەر دەسەلاتی سیسی بە پالپشتی عەرەبستانی سعودیە ، سیاسەتی تورکیا لە گرتنە دەستی چلەوی ئیسلامی سوونی توشی چەقین و شکست هات.
لە لایەکی تریشەوە ، لەسەر ئاستی سوریا، تورکیا نەک هەر نەیتوانی هێچ یەک ئامانجەکانی دەستەبەر بکات بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە رۆخانی رژیمی ئەسەد و هاتنە سەر دەسلاتێکی ئێسلامی سوونی سەر بە ئەنکەرەوە هەبوو، بەڵکو ریک بە پێچەوانەوە، لایەن و بەرەی دژە تورکیا توانیان تارادەیەکی زۆر هاۆکێشە سیاسی و سەربازییەکان لە بەرژەوەندی خۆیان بگورن. بە تایبەتیش دوای دەستێوەردانەکانی رۆسیا ، رژیمەی ئەسەد توانی بەشێکی زۆی ناۆچەکان ژیر دەسەلاتی ئیسلامییەکان دووبارە کنترۆل بکاتەوە.
بە هەمان ئاراستەش، سەرەرای هەۆل بزاڤێکی زۆری سیاسی ودیپلوماسی، تورکیا نەیتوانی قەناعەت بە ئەمریکا وهاۆپەیمانەکانی بکات بۆ دامەزراندنی نەوای ئارام یان ناۆچەی دژە فرین لە سوریا . دیار بوو مەبەستی هەرە سەرەکی تورکیا لە ناۆچەی ئارام ئەوە بووە، لە لایەک ئاوارەکان بگەرینێتە ئەو ناۆچەیە کە لە ژیر هەژموون خۆیدا بووە . لە لایەکی تریشەوە دەیەویست لە ژیر پەردە وبیانوی ناۆچەی دژە فرین کار بۆ لە ناۆبردنی یفاکتوی رۆژئاوای کوردستان بکات.
هەموو ئەم هۆکارانەی سەرەوە وایکرد کە تورکیا لە سەرەتای سالی ٢٠١٦ بە سیاسەتەکانیدا بچیتەوە، هەول بدات دوبارە پەیوەندیەکانی لەگەل ئەکتەرەکانی ناۆچەکە بە تایبەت ئیران ، روسیا، عیراق و دەۆلەتەکانی ناۆچەکە ئاسایی بکاتەوە بە شێوەیەک رەنگدانەوەی ئەو واقعە نویە بێت کە هەیە. بویە لەم سیاسەتە نویەدا تورکیا هەموو هەۆل و بزاڤەکانی بە ئاراستەی دژایەتی کردنی کورد بە تایبەت لە سوریا و عێراق و چرکردەوە، و دووبارە تورکیا گەرایەوە بۆ سیاسەتی گەمەی سفری لەگەل کورد. بەو مانایەی کە گرنگ نییە بۆ تورکیا ناۆچەکە چی بەسەر دیت و کی کونترۆلی دەکات، بەلام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە کورد بە هێچ شێوەیەک دەستکەوتی لەو ئالوگوریانەدا نەبێت. جا لەم ڕوانگەیەوە دەکریت بلێن گرنگترین هوکار کە پال بە تورکیاوە نا بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین خۆی لەم خالانەی خوارەوەدا دەبینیت.
١- تورکیا ئێستا بە شێوەیەکی گشتی گەراوتەوە بۆ سیاسەتی گەمەی سفری لەگەل کورد لە ناۆچەکەدا. لەم ڕوانگەیەوە هەموو هەۆل و سیاسەتەکانی ئەوەیە کورد لە هاۆکیشە سیاسیەکانی داوای داعش هێچی دەست نەکەویت، و بەهەر نرخەیک بێت ئەو دەستکەوتانەی کورد بدەستی هیناوە لێوەربگریتەوە. لەم چواچێوەشدا، تورکیا ئیستا هەۆل ئەدات ئەو دیفاکتویەی کە لە رۆژئاوا درۆست بووە لە ناو ببات و عەفرینیش بە سەرەتای دەستپێکردنەوەی ئەو سیاسەتە دادەنرێت. لەسەر سەر ئاستی باشوری کوردستانیش تورکیا هەمان سیاسەتی پەیرەو کرد و توانی بە هاۆکاری کومەلێک ئەکتەری ناۆچەکە و عێراقی، کورد لە ناۆچە ناکوکەکان دەربکەت.
٢ تورکیا ترسی گەورەی لە پەرەسەندی پەیوەندیەکانی رۆژئاوای کوردستان لەگەل ئەمریکا هەیە. بە تایبەت دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند کە بە نیازن نزیکەی ٣٠ هزار کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات راهینانیان پێ بکەن بۆ لە ئەستو گرتن و پاراستنی سنورەکانی سوریا وعێراق و سوریا و تورکیا. بەرپرسانی تورکیا پێوان وایە ئەم سیاسەتەی ئەمریکا لە سەر حساب و بەرژەوەندی نەتەوەی تورکیا دەبێت . بەتایبەت ئەم سیاسەتەکی ئەمریکا بە مانای ئەویە کە ئەمریکا ستراتێژی دریژخایەن دەبێت بەرامبەرکوردی سوریا، و دوریش نیە ئەو سیاسەتە سەر بکێشیت بۆ دروست کردنی دەۆلەتێکی کوردی لەو بەشەیی کوردستاندا و پێکەوە گرنیدانی کانتونی جەزیرە وکوبانی لە گەل عفرین تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوراست .
٣- تورکیا دوای شکستەکانی لە گورینی رژیمی ئەسەد ، ئێستا دەیەویت لە ریگەی ئەو گروپە ئیسلامیانەی کە خۆی پاڵپشتیان دەکات و ئەجندەی تورکیا پراکتیزە دەکەن لە سوریا، نفوز و دەسەلاتی خۆی بەسەر ئەو بە ناۆچانەدا بسەپێنێت کە دەکەونە سەر سنوری تورکیا . بۆئەوەی لە ئایندەی سیاسی سوریا رۆل وکاریگەی خۆی هەبێت. لەم چواچێوەشدا کانتونی عەفرین ناۆچەیەکی گرنگ و ستراتژیە بۆ ئەم سیاسەتەی تورکیا.
٤- تورکیا دەیەویت نەک هەر کانتونی عەفرین داگیر بکات، بەڵکو مەبەستیەتی بە یەکجاری لە ئاسەواری کورد بوون بسریتەوە. تورکیا باش لەوە تێدەگەت کە عفرین لە ڕوانگەی جێوپۆلەتێکی وە بۆ کورد زۆر گرنگە و دەکریت ئەگەر لە ئیستاشدا نەبێت لە داهاتودا ببیتە دەروازەی شکاندی ئابلوقەی وشکانی بەسەر کورد بە تایبەت لە باشور و روژئاوا. بەو مانایەی کە کورد لە ریگەی عفرینەوە دەکریت بگەنە سەر دەریای سپێ ناوراست. بویە تورکیا بەمەستیەتی نەک هەر کانتونی عەفرین داگیر بکەت بەلکو بەمەستیەتی نزیکەی ٣ ملیون عەرەب لەو دەڤەرە نێشتە چی بکات وبەو شێوەیەش هێچ شتێک بەنای کورد لەو ناۆچەیە نەهێلیت و ئەو خەونەی کورد بو حەتاحەتایە بن ئاخ بکەت.
٥- فاکتەریکی تری ئەم هێرشەی تورکیا پەیوەندی بە هاوکێشە سیاسیەکانی ناۆخۆیی تورکیاوە هەیە کە ئەویش پڕسی هەڵباژارتنەکانە. ئێستا ئاکپارتی هاۆپەیمانی لەگەل پارتی مەهەپە کە پارتێکی توندرەو و رەگەز پەرەستە بەستووە. ئەم دو پارتە هاۆدەنگن لەسەر دژیاتی کردنی کورد و پیان وایە ئەم جورە سیاسەتە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر پرۆسەی هەڵبژارتەکانی تورکیا . بۆیە ئەردوغان دەیەویت بە داگێرکردنی عەفرین دەنگی زۆربەی تورکەکان بەلای خۆیدا رابکێشیت بە تایبەت دەنگی نەژادپەرەستەکان.
سەرچاوە: ئاوێنە