ره‌حمه‌ت ئهکیلۆڤ، ئه‌کات ئاخ و ئۆف
ئه‌مویست وه‌ک موجاهیدێ بگه‌مه جه‌نه‌ت

تا شاد بم به دیدار سه‌رانی ئۆمه‌ت
پاشان وه‌ک پاداشی جهادهکهم
له رێگای ئیسلامه پیڕۆزهکهم
شاد بم به باڵای حه‌فتا حۆری
حه‌فتا کیژی گه‌ردن به‌رزی بلوری
له‌گه‌ڵیان رابوێرم به رۆژ و به شه‌و
تاوێ لای ئه‌م و تاوێکیش لای ئه‌و
له‌گه‌ڵیانا بنۆشم مه‌ی ئاڵی ئهرغوانی
شیر و هه‌نگوینی ره‌نگ زه‌عفه‌رانی
جاروباریش ببینم براده‌رانی جهادیست
جهادیستانی جوان‌چاک و خۆشه‌ویست
که به ده‌س کورده پیسه کافره‌کان
له غه‌زای پیرۆزی کوردستانا کوژران
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زوو به زوو
له ستکهۆڵم که‌وتمه هاتووچوو
رفاندم ماشێنک گورج و خێرا
له (درۆتتنینگاتان) بێ‌ترس و په‌روا
تا کوشتارکهم ئه‌من له کافران
کافرانی پیس و نگریسی جهان
ماشینم ئاژووت به سه‌ر خه‌ڵکدا
به سه‌ر کوڕ و کچ و مێر و منداڵدا
به‌داخه‌وه ده‌سکه‌وتی جهادهکهم که‌م بوو
هه‌ر پێنج کوشته و پازده بریندار بوو
پاشان به‌و مه‌به‌سته خۆم کرد ده‌رباز
تا بگه‌مه سورییه یا ئێراق یا حیجاز
به‌ڵام که‌وتمه گیر و خرامه به‌نه‌وه
پاشان بردیانمه دادگا بۆ لێپرسینه‌وه
له وێ ئه‌رکی پیرۆزی دینیم خسته روو
کارنامه‌ی کورده کافره‌کانیش مووبه‌موو
که له ئوروپاوه یارمه‌تی پێ‌کاکا ئه‌که‌ن
تا جهادیسته مه‌زنه‌کانمان شه‌هید که‌ن
به‌ڵام دادوه‌ری دادگا وه‌ک ته‌ته‌ری مه‌رگ
جه‌رگی له‌ت کردم له ناو جلوبه‌رگ
کاتێ که وتی: داعشه‌که‌ی ئه‌تۆ
ئه‌و کاره‌ی ئه‌تۆ ناگرێته ئه‌ستۆ
جا چارم چییه هه‌ی داد و بێداد
خه‌ڵکینه وه‌رن ئێوه به فه‌ریاد
جا جارم چییه هاوار به حاڵم
له برێ جه‌نه‌ت زیندانه ماڵم؟!
له بری حوریم بێ و شه‌راب بنۆشم
ئه‌بێ له به‌ندا زووخاو بنوشم؟
ده‌سکه‌وتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
هه‌ر ئه‌وه‌یه بووه بۆ خه‌ڵکی جهان!
هه‌ر ئه‌وه‌یه بووه بۆ خه‌ڵکی جهان! ! ! !.
**
رۆژی 15/4/2017 که‌سێ به‌ناوی (ره‌حمه‌ت ئهکیلۆڤ) له ستۆکهۆڵم ماشینێکی رفراند و
ده‌ستی دایه کارێکی دڕندانه، له‌و کاره‌دا (5) که‌سی کوشت و (15)یشی بریندار کرد
**
درۆتتنینگاتان(Drottninggatan ): ناوی جاده‌یه‌کی شاری ستۆکهۆڵم.
حیجاز: عه‌ره‌بستانی سعودی
پێ‌کاکا: (PKK)
وێنه‌ی ئایه‌توڵا خومه‌ینی له ئه‌نترنێت و وێنه‌ی (ره‌حمه‌ت ئهکیلۆڤ)یش
له سایتی رادیۆ زایه‌ڵه وه‌رگیراوه.
**
سه‌عی سه‌قزی
2/3/2018