ئاڵۆزییەکانی سووریە و سیاسەتی فراوانخوازی تاران لەو وڵاتەدا، خەریکە لە ڕەحمەت و باڵادەستی بۆ حکوومەتی ئاخوندیەوە بگۆڕێت

محەممەد سولەیمانی
و ببێتە بەڵا و سەرەخۆرەی ئەو ڕێژیمە مەترسیدار و کۆنەپەرست و ئاژاوەگێڕەی ناوچەکە. ناتانیاهۆ بە ئاشکرای لە گەڵ سەرٶکی ئەمریکادا باسیان لە هاوکاری و کۆندەنگی سیاسی و سەربازی هاوبەش بەدژی حکوومەتی تاراندا، بەیەکەوە باسکردوە و هەرلەو پەیوەندیەشدا بێزاری کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەتا دێت زیاتر بەدژی سیاسەتی ئاژاوەگێڕی ئێران لە سەر ئاستی ناوچەی و جیهاندا پەرەدەگرێ و ئەگەر ئەمریکا و ئیسرایل بیان هەوێت بەدڵنیایەوە، دەتوانن دەسەڵاتی ئاخوندی بەباشی لەسەر جێگای خۆیدا دەبنێنەوە. ئەو کارەش وەختێك ئاکامی دەبێ کە قسەکانیان بۆ کردار و کردەی توند بەدژی حکوومەتی ئێران بگۆڕێت. دەسەڵاتی تاران بۆ ئامانجی سیاسی و زاڵبوونیان بەسەر قەیرانەکانی ناوچەیدا، دەستیان لە هیچ جۆرە بژاردەیەکی ناتەندروستی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتی ناپاراستووە و بگرە زیاتر کێشە و ململانەکانیان قووڵترکردۆتەوە و بوونەتە شەریکە جورمی ئەسەد و حیزبووڵا و دەسەڵاتی تەکڕەوانەی حکوومەتی عێرا ق و قەیرانەکانی کە لە یەمەن بەردەوامیاندا هەیە.
پێك هەڵپڕژانە سەرەتایەکانی ئیسرایل و ئێران لە سەر خاكی سووریەدا دەبێ وەك سەرەتای نوختەگوڕانی گەورە و مەترسیداری ناوچەی تەماشابکرێ و بەگوێرەی کۆمەلێك ناوەندی هەواڵگەی زانیاری گرینگی گێتی، ئێران بنکەی سەربازی لەو وڵاتەدا دروستکردوە کە ڕاستە و خۆ دەتوانێت لەوێوە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی ئورشەلیم. حکوومەتی ئێران بە دوایی سەرهەڵدانی ڕیکخراوی تیرۆریستی داعشدا زیاتر لە سەر ئاستی ناوچەیدا پەرەی بەهێز و دەسەلاتی خۆیداوە و لەئێستادا بەکردەوە حوکمرانی ئەو ولاتانەدەکات کە بوونی دەسەڵاتەی تارانی بەسەریاندا فەرزکردوە. ئەو هەنگاوانەی ئێران بەدڵنیایەوە سەرەتا وەك گورزێك لەسەر بەرژەوەندیە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکانی ئەمریکا حیساب دەکرێ و کاربەدەستانی پلە بەرزی ئێران بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندوە کە جێگای پێی واشنگتۆنیان بەتەواوی لە ناوچەکەدا لاواز و لەقکردوە و ئەگەر بێت و ئەمریکاش هەروا دەستی بەکڵاوی بگرێت لە بەرامبەر ئێراندا کە بای نەبات، بێگوومان سەریان بێ کڵاو دەمێنێتەوە و بەکردەوە دەخرێتە پەراوێزی زیاترەوە. ئەو ئاماژانە و سیاسەتی فراوانخوازی ئێران خەریکە وڵاتەکەی دووچاری بەڵایی خۆی دەکا و گرژی پەیوەندیە سیاسیەکانی ئیسرایل و ئێران لە خراپرتین دۆخی خۆیدایە و ئەگەر بارودۆخی سیاسی هەروا بڕواتە پێش و دەسەڵاتی تاران زیاتر خۆی بە براوی کەڵاوەکێشیە ناوچەیەکان بزانێت و ، حیساب بۆ هەتا دۆستەکانیشی نەکات، تووشی هەلومەرجێکی ناروون و سەرئیشەی زیاتر دەبێتەوە و مەترسیەکان زۆرتر بەرەو رووی حکوومەتی تاران دەبنەوە. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران، بارودۆخی نێوخۆی هەتا بڵێی خراپە و شەقامی وڵات هێشتاش بەتەواوی هێور و دامرکاوە نیە و بێزاری و ناڕەزایەتیەکانی پێك هاتە سیاسی و نەتەوەیەکانی وڵات لە بەرامبەر خراپ ئیدارەکردنی وڵات کە لەلایەن ژمارەیەك ئاخوند و گوێ لەمستیان توڕەو و ناڕازین و گڕکانی گەورە دوورنیە دەسەڵاتی تاران بە تەواوی راماڵێت. ئەگەر ئەو جار ڕاپەرینی نوێ سەهەڵبداتەوە، مەترسی زۆری بۆ سەر ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێران دەبێ و فاکتەرەدەرەکیەکانیش بێگوومان هۆکارێکی تردەبێت بۆ گەلانی وەزاڵەهاتووی وڵات کە یەکگرتووانە هەوڵی روخاندنی ڕێژیم بدەن. خروشانی جەماوەری شتیك نیە دوور بێت لە ئەگەری دووبارەوەبوونەوەی و لە هەلومەرجێکی ئەوتۆدا هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە دەستی حکوومەتی تاران دەردەچێت و لە تەسلیمبوون بەولاوە شتێکی تریان بۆ ناکرێت.
ئێران هەر بە ئاژاوەنانەوە لە سووریە نەوەستاوە و لە عێراق و یەمەن و لوبنانیشدا دەستی باڵای هەیە و بۆتە سەرچاوەی کێشە و ناوکۆکیە سیاسی و سەربازیەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست. کاربەدەستانی ئێران جگە لە کاری ناسەقامگیری کە دڕیژەیان پێداوە، ئەزموونێکی دیار و بەربڵاوی تیرۆری سیاسی شیان هەیە و ئەگەر بەکردار بە دژی مەسەلە و بابەست و هێز و تاك و وڵاتێكدا کارێکیان پینەکرابێ و نەتیجەی خۆیان بەدەست نەهێنابێت، پەنایان بردۆتە بەربژاردەی تێرۆری سیاسی. هەر بۆ یەشە حکوومەتی ئاخوندی ناوبانگی بە وڵاتێکی تیرۆریست و پێشێلکردنی مافی سیاسی و مەدەنیەکانی گەلانی ئێران ڕۆیشتووە و دەستی حکوومەتی تاران لەپشتی زۆر کردەوەی زیانبەخشدا دەبینرێ.
محمد سلێمانی
07.03.2018