گەلی تورکیا لە مێژە متمانەی بەرێوەبردنی وڵاتی بە حیزبە تاقانەکەی ئاتاتورک یانی ج.ه.پ
(CHP) نەماوە.
لە ساڵەکانی ٥٠ ڕا کە سیستمی فرەحیزبی هاتە گۆڕئەو حیزبە قەت بە تەنیا نەیانتوانیوە حکوومەت پێکبهێنێت. لە ئاخر و ئۆخری ساڵاکانی ۹٠ی سەدەی ڕابردووڕا، بەرە بەرە هەموو پێناسە دڕۆیینەکانی تورکیای ج.ه.پ ئاشکرا بوو .لەو دەمەڕا ئەو رێکخستنە بوو بە حیزبی پارێزەری تورکیای ڕابردوو. کەمالیستەکانی ج.ە.پ بۆ گەڕانەوە و ژیاندەنەوەی بەها و نۆڕمەکانی کەماڵیستی و بە دەستەوەگرتنەوەی دەستەڵات، بە نیازن لە سەر رووباری خوێنی مرۆڤی کورد کەشتی لە لیتەچەقیویان وەگەڕ بخەنەوە وبگەنەوە ساحیلی دەستەڵات.
رۆژنامەکانی جەمهوورییەت و حورییەت و سوزجوو کە بە درێژایی مێژووی کۆماری تورکیا دەزگای پرۆپاگاندەی کەمالیستەکان و دژی کورد بوون ،ئیستا بوون بە دەنگی ه.د.پ. رۆژنامەی سوزجوو هەتا دوێنێ کاری دژی کوردی گەیاندبووە جێگایەک کە داوای لە خەڵک دەکرد کە لامەعجوون نەخۆن چوونکی خواردنێکی کووردییە، ئەمڕۆ بۆتە ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی هەدپە. ئەو کارەی کەمالیستەکان و دەزگا ئابوورییەکانیان کە بە بردنە سەری سوودی بانکییەوە بەندن، لە خۆشەویستیی کوردان نییە، بەڵکوو لە بوغزی ئەردۆغانە.
بە و هیوایە دەمڕاستانی پ.ک.ک و هەدەپە لە بڕیاردانیاندا لە سەر ئاکامەکانی ئەو هاوکارییە نێودێر نەکراوە ڕاوەستە بکەن و ئەو پڕۆسەیە لە ئاكام ڕا بۆ دەسپێک بخوێنەوە، ئەوکات هەموو گۆشەکانی داهاتووی ترسێنەری حوکمی دووبارەی ج.ە.پ و م.ه.پ باشتر وەدیار دەکەوێت. ئەوەی ئەمرۆ لە جزیرێ و ناوچەکانی تر لە ئارادایە، کۆپیایەکی زۆر نالێکی تاکتیکەکانی ساڵەکانی دەستپێکی ۹٠ سەدەی ڕابردووە، ئەگەر ڕاست بین لە گەڵ خۆمان ئەو کاتیش کەمالیستەکان براوە بوون.