"an independent online kurdish website

دوای گیرانی هاوڕێکانمان  ئێمەش لیباسەکانمان گۆڕی و  بە تەنیا بەرەو ویستگەی کەشتی وەڕێکەوتین بەڵام شوێنەکەمان نەدەزانی. دوای بیست خولەک  چەند ماڵێکمان لێ وەدەر کەوت،کە چووینە ناو ماڵەکان لە سەر جادە  ماشێنێکی زەردم دیتpenaberan-hatn-eu

کە پێم وابوو تاکسی یە. لە پەنا ماشێنەکە ڕاوەستاین کە خاوەنەکەی هات و بە ئینگلیسی گوتی”کارێکتان هەبوو”؟ منیش گوتم تاکسیمان دەوێ، کەمیک قسەمان کرد و کابرا دەرکەوت کە خەڵکی ‘ئیتالیا”یە.  پیاوەکە سەیری کچە بچکۆڵانەکەمی  کرد و گوتی ” من تاکسیم نییە بەڵام شوێنی تاکسیەکان دەزانم ،سەرکەون با بتانگەیەنم”. کابرا بە سوپاسێک رازی بوو و پارەی لێوەرنەگرتین. تاکسیەکمان گرت بەرەو شوێنی کەشتیەکان و زۆر بە ڕاحەتی بڵیتی ” ئاتێن”مان گرت و داوای پاسپۆرتیان لێنەکردین. تا ئێوارە لەو جەزیرە ماینەوە و شەو بەرەو ئاتێن وەڕیکەوتین. بەیانی گەیشتیەنە “ئاتێن” و پێمان وابوو ئەوە کۆتایی رێگەیە،بێخەبەر لەوەی کە گەیشتن بە “ئاتێن” هەر وەک هەولێر و ئانکارایە چونکە ئەوە تازە سەرەتای رێگایە. لە ڕێگەی دۆستێکمانەوە قاچاخجیەکمان پەیدا کرد،ماوەی 10 رۆژ چاوەڕێ بووین کە پاسپۆرتمان بۆ ساز بکات و بڕۆین. کاتێک پاسپۆرتیان بۆ هێناین زۆر بە ئاشکرا دیار بوو کە دەسکردە( تەزویر). هەر ئەو پاسپۆرتە رۆژانە کۆپی دەکرێت و وێنەیەکی لێدەدەن و بە هیوای خوا دەیدەنە دەست پەنابەری ماڵوێران. قاچاخچی گوتی من خۆم لە گەڵتان نایەم،سواری ئوتووبووس بن و بچنە فڵانە جەزیرە، کەسێکی دیکە کە  ئەویش هەر وەک ئێمە  مسافیری ئەو ڕێگەیە بوو لە گەڵمان هات و گوتی من ئەو شوێنە شارەزام. وەڕێکەوتین و دوای دوو کاتژمێر گەیشتینە لای کەشتیەکان. هەر کە سەر کەوتین و چووینە لای پۆلیس بۆ ئەوەی سەیری پاسپۆرتەکانمان بکات،کابرای پۆلیس پاسپۆرتەکانی ئێمە و ئەو برادەرەیان وەرگرت،پۆلیسەکە هەر سەیری پاسپۆرتەکانی دەکرد و سەیری ئێمەی دەکرد،ئێمە نیگەران بووین،دوای چەند خەلەکیک پۆلیسەکە پرسیاریکرد و گوتی “ئێوە یەک بنەماڵەن،خزمن”؟ منیش بۆ ئەوەی کە زوو نەجاتمان بێ گوتم بەڵێ. ئێمە ئاگاداری ئەوە نەبووین کە پاسپۆرتی من و کابرا هەر یەکە و بەس وێنەکانمان جیاوازە،پۆلیسکە لە بەر پیاوچاکی خۆی و بۆ ئەوەی یونان چۆل بکەین هیجی نەگوت و گوتی فەرموون بڕۆن. کاکی قاچاخچی ژووری بۆ نەگرتبووین، هەر لە سەر کەشتیەکە خەوتین بەڵام لە سەرمان زۆر بە کەمی خەومان لێدەکەوت. شوێنی دانیشتنی ژوورەوەی کەشتیکەیان بە شێوەیەک سارد دەکرد کە کەس نەتوانێ لەوێ دانیسێ یا بخەوێ بۆ ئەوەی ژوور بگرن. دوای 37 کاتژمێر گەیشتینە ” ئیتالیا”. کە ویستمان دابەزین چەند پۆلیسێک لە بەر دەرگا ئەو کەسانەیان ڕادەگرت کە لێیان بە گومان بوون بەڵام ئێمە لیباسەکانمان توریستی بوو و پرسیاریان لێنەکردین. بە ئوتوبووس چوینە وێستگەی قەتار کە بەرەو ” میلان” بڕۆین. کاتێ سواری قەتار بووین من پرسیارم لەو برادەرە کرد کە هاوڕێ و هاوقەتارمان بوو،گوتم دەکرێ تەماشای پاسپۆرتەکەت بکەم؟ گوتی فەرموو،کاتێک سەیرم کرد هەر دوو پاسپۆرتەکە هەر یەک بوو ، ناو و شۆرەت و …. بەس وێنەکانمان جیاواز بوو. ئەو جار ترساین،گوتم کاکە هەستە تۆ بچۆ شوێنێکی دیکە دانیشە بۆ ئەوەی تووشی موشکلە نەبین.

کاتێ کە گەیشتینە “میلانۆ” زۆر برسی و ماندوو و شەکەت بووین، نانمان خوارد و بڵێتی پاریسمان بڕێ هەر بە هەمان پاسپۆرتی  گۆرین. دیتنەوەی ئەو قەتارە بۆمان زەحمەت بوو و بە پرسیار کردن دیتمانەوە. سوار بووین و بەرەو پاریس وەڕێکەوتین. پێش ئەوەی بگەینە سنوور،پۆلیس سەرکەوت و پاسپۆرتیان لە مسافیرەکان وەرگرت. لەو واگۆنەی ئێمەدا سەیری پاسی هەموانیان کرد  و ئاخیرین کەس داوایان لە ئێمە کرد.هەر کە پاسەکانمان دایە سەیری نەکردن، ئەگەر لای خۆمان بایە دەمانگوت راپۆرتیان لێ داوین. بۆ کچەکەمان کارتیان دروست کردبوو بە جێگەی پاسپۆرت.پۆلیس یەکەسەر کارتی کچەکەمیان دڕاند و کارتێکی تەلەفۆنیان دایە دەست من، واتە هەر دەرەوەی وێنە و ناو بوو کە بە کارتی تەلەفۆن دروستکرابوو. دواتر تەماشای پاسەکانی ئێمەی کرد و گوتی” ئەو کەسەی ئێوەی ناردووە زۆر ناشی بووە چونکە ئەو پاسە دوای تەواو بوونی کاتەکەی دووبارە ویزای لێدراوە، شتو وا چۆن دەبێ”؟ بە هەر حاڵ لە لامان ڕاوەستان تا وێستگەی دواتر و گوتیان فەرموون دابەزن بۆ بنکەی پۆلیس. چووینە بنکەی پۆلیس و بانگیان کردین بۆ لێپرسینەوە،منیش درۆم نەکرد و بەڕاستی هەموو شتەکانم پێگوتن کە خەڵکی کوێم و چکارەم. ئێمەیان دەسبەسەر کرد و  دواتر گوتم دەمهەوێ لە گەڵ بەرپرسەکەتان قسە بکەم، رەئیس هات و باسی وەزعییەتی خۆمانمان بۆ کرد،ئەوە لەو کاتەدابوو کە رێگایان نەدابوو “ئەحمەدی نژاد” سەردانی وڵاتەکەیان بکا. زۆرمان قسە کرد. گوتی” ئێستا من چیم لە دەست دێ”؟  گوتم ئەوەڵەن رێگامان بدە بچینە هوتێل و دووهەم ئەگەر دەزانی ناو و … دەدەی بە وڵاتانی دیکە ئێستا پێم بڵێ بۆ ئەوەی دووبارە نەماننێرنەوە ئێرە. گوتی” بۆ هەر شوێنێک دەچی بڕۆ،قەولت پێدەدەم کە ناوت لێرە لای خۆمان دەمێنێتەوە و نادرێتە هیچ شوێنێک”. وەرەقەیەکیان بۆ کردین بۆ مانگێک،شەو چووینە هوتێڵ و سبەی تەلەفۆنم بۆ یەک دوو برادەر کرد کە زۆر دوور بوون و نەیانتوانی هاوکاریمان بکەن. دووبارە بڵیتی قەتارمان بڕی و شانس و بەخت بەرەو پاریس سەرکەوتین. کاتێ گەیشتینە سنوور دووبارە پۆلیس داوای پاسپۆرتی لێکردین، وەرەقەکەم پێدا و گوتی” بۆ دەچنە پاریس”؟ گوتم هەروا بە سەفەر دەچین و دەگەڕێینەوە، ئەویش پیاوانە لە درۆکەم تێگەیشت و گوتی فەرموون بڕۆن. گەیشتینە پاریس و دۆستان لە …. بە پێشوازمانە وە هاتن و چەند رۆژێک پەنایان داین کە سوپاسیان دەکەین . دواتر تەلەفۆنمان کرد و دۆستێکمان بە پیرمانەوە هات و ڕێگەیەکی دوور و درێژمان بڕی تا گەیشتینە ئێرە.

دێهاتی 01.09.2015

بابەتی پەیوەندی دار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی