"an independent online kurdish website

من پێناسەم کارەساتە      

بۆ ئالان     alan-kurdi-turkiye

لێم مەپرسە
لێم مەپرسە خەڵکی کوێت و 
بۆ کوێ دەڕۆیت
نێوت چیە؟
ئەمن خەڵکی وڵاتێکم
لە سەر نەخشەی نەخشێنراوی
سەر گوی زەوی
نێوی نیە.

ئەمن خەڵکی وڵاتێکی
نێو نەنراوی، دابەشکراوم
لەمێژساڵە ئەو وڵاتە
دار و بەرد و گیانلەبەری
هەر هەموومان
پێناسەمان کارەساتە.

لات سەێر نەبێت
ئەگەر بڵێم
بێتو ساتێک، ڕۆژێک، ساڵێک
مەرگەساتێک سەر هەڵنەدات
کارەساتێک نەگرێت یەخەم
پێی پەست دەبم، پەروش دەبم
خەفەت دەخۆم.
ئەزانیت بۆ؟
بێ کارەسات کەس نازانێت نێوم چیە 
لە بیر دەچم، من ون دەبم 
هەر کوت و مت دەبمەوە خۆم.


ئەو ە نیە
ڕۆژێک نێوم هەڵەبجەیە
ڕۆژێک ئەنفاڵ
ڕۆژێک کۆڕەو و کۆبانی
ڕۆژێک شەنگاڵ
ئەوا ئێستاش جارێکیتر
لە گشت جێهان
هەر هەموومان بووین بە ئالان.

 

پەشێۆ مەریوانی – 150911

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی