.- به‌ڕێز ویلسۆن نوسراوه‌که‌ی ڕێزدار د. فرانکلینی به‌مجۆره خوێنده‌وه: ” ( له ده‌ورانی ژیانمدا زۆر جار له سه‌ر وته و قسه‌کانی خۆم پێ‌داگر بووم و به‌ڕاستم زانیون؛
به‌ڵام دوای یه‌ک دوو ساڵ ناچار بووم که بیروڕای خۆم بگۆڕم. بڕێک له خه‌ڵک، ته‌واوی وته‌کانیان تا کۆتایی ته‌مه‌ن به ڕاست ده‌زانن؛ ئه‌وانه که‌سانێکی نا تێگه‌یشتوون. خاتونێکی ناسیاووم پێی وتم، سه‌یره که هه‌ر کات که‌سێک له گه‌ڵ که‌سێکیتر کێشه‌ی ده‌بێ، هه‌ر خۆی به‌ڕاست و خاوه‌ن ماف ده‌زانێ. به‌ڕاستی من خۆم چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له‌م یاسایه‌م پێ په‌سه‌ند نیه. به‌ڵێ ئه‌مڕۆ ئه‌وانه به دڵی من نین، به‌ڵام یه‌ک دوو ساڵی تر له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر ژیرانه و باش په‌سه‌ند بکه‌م. گومانی تیا نیه شتێک به ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی زانا بنوسرێن، له شتێک که که‌سیک به ته‌نیا بینوسێ باشتر و به پێزتره. هیوادارم که ئێوه له ته‌کما یه‌ک دڵ و زوان بن، و به هۆی وته که‌م بایهخهکانمهوه له واژوو کردنی ئه‌م یاسایه نه‌کشێنه‌وه. به ڕاستی ئه‌م یاسایه له‌وه‌ی که ئێمه بیرمان لێ ده‌کرده‌وه باشتره. ئاره‌زوو ده‌که‌م که به‌ڕێزانی ئاماده بوو هه‌ستن واژووی بکه‌ن و له‌مه و دواش پشتیوانی بن.”)…
” له کتێبی مێژووی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریکا و یه‌که‌م ده‌ستوور له‌و وڵاته، که چه‌ند ساڵ پێش وه‌رم گێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، له به‌شی15ی ئه‌م کتێبه‌دا چه‌ند په‌ند و ئامۆژگاری و ڕێکارگه‌لێکی یاسایی تێدایه که به باوه‌ڕی من زۆر گونجاو و له باره بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و یاسا و پارلمان و کۆبوونه‌وه یه‌ک له دوای یه‌که بێ کۆتاییه‌کانیان”…
هیوادارم خوێنه‌ر کورد و به تایبه‌ت به‌رپرسان بتوانن بیخوێننه‌وه و بیکه‌نه ئه‌زموونی کار و کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیان…
…….
ئه‌وه‌ی توانیمان کردمان
– سه‌رجه‌م نوێنه‌ره‌کان، بێجگه له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی لێکۆڵه‌ر، له کۆتایی پشووی 10 ڕۆژه‌یان، به وزه‌ی نوێوه گه‌ڕانه‌وه بۆ فلادیفیا و درێژه‌یان به ئه‌رکه‌کانیاندا. به گومانی زۆرێک له‌و نوێنه‌رانه، که پێیان وابوو ئه‌نجومه‌نی یه‌کگرتوو کاری زۆری له پێش نه‌ماوه، پێچه‌وانه و هه‌ڵه بوون. کاره هاوشێوه‌یی و ماندووکه‌ره‌کان، شه‌ش حه‌وتووی تر سه‌رقاڵی کردن. له لایه‌ن کۆمیته‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه، ناڕێکی هندێک له ده‌ستور و ڕێساکان، که له کاتی ده‌نگ وه‌رگرتندا گوایا به ڕێک و ڕاست هاتبوونه ئاراوه، ئاشکرا کران. بۆ پێش‌گرتن له هه‌ڵه و په‌ڵه، پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ده‌خواست. کاره‌کان تاقه‌تبڕ بوون و نوینه‌ران ئاواتیان ئه‌خواست که زووتر بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزان و ماڵی خۆیان. ئه‌و ڕۆژانه باس و کێشمه‌کێشم زۆر له ئارادا نه‌بوو که زۆر سه‌رقاڵیان بکات. ته‌نیا جارێک نه‌بێ، باسێکی دژوار هاته ناوه‌وه و گشت نوێنه‌رانی نیگه‌ران کرد. دژواری ئه‌و بابه‌ته به ڕاده‌یه‌ک بوو که پڕانی نوێنه‌ران لێی عاجزمان. ئه‌و پرسه ئاڵۆز و کێشه سازه، حه‌فتا ساڵ دواتریش خه‌ریک بوو ڕیشه‌ی یه‌کێتی ویلایه‌ته‌کان هه‌ڵته‌کێنێت؛ هه‌ر له سه‌ره‌تای پێکهاته و وه‌دیهاتنی کۆچه‌رانه‌وه، دانیشتوانی ئه‌وێ، ڕه‌شپێسته‌کانیان به کۆیله ده‌زانی. له باکوری ئافریقا کۆیله زۆر نه‌بوو، چوکی کۆیله‌داری له گه‌ڵ کشتوکاڵی و کاری کێڵگه‌یی ئه‌وێ سازگار نه‌بوو، به‌ڵام له باشوور کۆیله‌یه‌کی زۆر ده‌ژیان. له‌و ساڵه‌دا وا کۆنوانسیون دامه‌زرا (1787) ویلایه‌تی” ماساچوستس” کۆیله‌یی یاساخ کرد، و هه‌شت ویلایهتیتر هاورده‌ی کۆیله‌یان له ده‌ره‌وه بۆ ناو هه‌رێمه‌کانیان مه‌نع کرد. له ته‌واوی ئه‌م ویلایه‌تانه، به‌رپرسان له کۆیله‌داری بێزار بوون و هیوایان ده‌خواست که ڕۆژێک ئه‌و ڕهووشه ناپهسهنه وه‌لا بنرێ و نه‌مێنی؛ به‌ڵام هیچکام له‌وانه، یان باشتر بڵێین هیچیه‌ک له نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌کانی باشووری، له کۆنوانسیون نه‌یانده‌ویست یاسایه‌ک بۆ ئازاد کردنی ئه‌و کۆیلانه که هه‌بوون دابنێن.
– ڕاندۆڵف پارێزگاری ڤیرجینیا، له وته‌کانی خۆیدا تا ڕاده‌یه‌ک بیروڕای زۆربه‌ی نوێنه‌رانی باس کرد و وتی: ( له بره‌وپێدانی کۆیله‌داری، به‌داخم؛ به‌ڵام چونکی کۆیله‌کان به به‌شێک له دارایی و سامانی که‌سێتی دێنه ئه‌ژمار، یاسا ده‌بێ به پێی حوکمی پاراستنی ماڵ و مڵکیان، له مافی خاوه‌ندارێتیان ڕێز بگرێت.)
به‌ڵام شێوه‌ی هاورده‌ی کۆیله ڕه‌شه‌کان به پاپۆڕ له ئافریقاوه باسیکیتر بوو و هه‌موو ده‌یانزانی که ڕه‌شه‌کان له ناو که‌شتیدا زه‌جر ئه‌کێشن و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ناو گهمیهکانهوه ئازار ئه‌چێژن. نزیک به گشت نوێنه‌ران له‌م ڕهووشه ناله‌باره ناڕازی بوون و ده‌یانه‌ویست لایبه‌رن. هه‌ر له چوارچێوه‌ی باسی کۆیله‌داریدا، نوینه‌رانی کارولینای باشووری پێشنیارێکیان دا که به ته‌واوی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئاڵۆز کرد. ئه‌و پێشنیاره به‌مجۆره بوو: ” له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا بنوسرێ که کۆنگره قه‌ت ڕێگای بازرگانی کردن به کۆیله ڕا ناگرێت.”
– به‌ڕێز ” مارتین” نوینه‌ری ”مێریلاند” کۆیله‌یی به پێچه‌وانه‌ی ڕێبازی خه‌باتی ئامریکایی زانی، و وتی: ( کۆیله‌داری به پێچه‌وانه‌ی جه‌وهه‌ری شۆڕشه؛ ئه‌مه له گه‌ڵ خوڵق و کرداری ئامریکایی ناگونجێت و به نه‌نگ و شوره‌یی ده‌ژمێردرێن.)
”جۆرج ماسۆن” نوینه‌ری ڤیرجینیاش، بازرگانی کردن به کۆیله‌ی، به ” بازرگانیه‌کی” دۆزه‌خی” ناوزه‌د کرد و وتی: ( خودی کۆیله، به‌ربه‌سته له به‌رده‌م گه‌شه‌ی پیشه‌و هونه‌ر؛ کۆیله‌داران سته‌مکارانی بچوکن.) ئه‌م وتانه نوێنه‌رانی کارولینیای باشووری توڕه‌تر کرد و له سه‌ر پێشنیار و قسه‌ی خۆیان سوور بوون. چونکی کاسانێک کۆیله‌دارییان به کاریکی خراب و ناڕه‌وا ناو ده‌برد. ئه‌و نوینه‌رانه به دڵ ساردیه‌که‌وه وتیان: ( ویلایه‌تی ئێمه و به‌شی باکووریی” جۆرجیا” بێ کۆیله ناتوانن بژین. داهاتی به‌شێکی ئه‌و ناوچانه، برنج و خم،ه که به ده‌ستی کۆیله‌کان دێنه به‌رهه‌م. ئیشی زۆر و ئاو هه‌وای نه‌گونجاو زۆرێک له کۆیله‌کانی له ناو بردووه؛ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی شوێنی مردووه‌کان و په‌ره پێدانی به‌روبووم ئه‌بێ هاورده‌ی کۆیله درێژه‌ی ببێ و په‌ره بستێنێت.
– به‌ڕێز ” رووتیلج” نوێنه‌ری کارولینای باشووری وتی: ” کۆیله‌داری کاری به پیاوه‌تی و دینه‌وه نیه. به‌رده‌وامی ئیداره کردنی میلله‌ت به داهات و ده‌رکه‌وته؛ ” دیسان هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که ویلایه‌ته‌که‌ی، له‌و هاوپه‌یمانیه ده‌کشێته‌وه؛ وتی: ئێستا کێشه‌که ئه‌وه‌یه که ئاخۆ کارولینای باشووری و جۆرجیا له هاوپه‌یمانیه‌که ده‌چنه ده‌ره‌وه یا خۆ نه؟”. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه زۆر ناله‌بار بوو و جێ به‌جێ کردنیشی هه‌ر هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی پوچه‌ڵ ئه‌کرده‌وه.
نوێنهریکیتر به‌و په‌ڕی دڵڕه‌قی و بێ لوتفیه‌وه وتی: ( هاورده‌ی کۆیله‌ی نوێ خراوتر له بوونی ئه‌و کۆیلانه نین که له ئامریکا له دایک بوون و کاریان لێ ده‌کێشن؛ به‌ڕێز ‘ میسن’ نوێنه‌ری ڤیرجینیا بۆ خۆی ئیستا زۆر له‌و کۆیلانه‌ی له به‌رده‌ستدایه؛)
وتووێژه‌که خه‌ریک بوو ئه‌گه‌یشته بنبه‌ست. هه‌موولایه‌ک هه‌وڵیان ئه‌دا که ڕێگایه‌ک بۆ پیکه‌وه گونجان و ڕێچاره‌یه‌کی کێشه‌که بدۆزنه‌وه. سه‌رئه‌نجام ڕێکارێکیان بینییه‌وه، که هه‌ر لایه‌ک بتوانێ سوودێکی لێ ههڵنجێنێ: به پێشنیاری پارێزگاکانی ناوه‌ندی ده‌نگیان وه‌رگرت؛ پاریزگاکانی باشووری ئیزنیان پێ درا، که به‌س بتوانن تا بیست ساڵ کۆیله‌ی نوێ هاورده بکه‌ن. ده‌سه‌ڵاتیش درا به پارێزگاگانی نیوانگلاند که بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار و خوسومهتی کۆیله‌کانی ناو پاپۆڕ، یاسایه‌کی نوێ په‌خش بکه‌ن. که‌س له‌م ڕێکه‌وتنه ڕازی نه‌بوو، به‌ڵام هه‌موویان خۆشحاڵ بوون که له قه‌یران و هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی کۆنوانسیون ده‌رباز بوون.
دوو حه‌فته‌ی تر به سانایی و خێرا چوونه پێشه‌وه. به‌شی گرنگی یاسای بنه‌ڕه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک بێ قڕه و قاڵ په‌سه‌ند کرا. کاری کۆنوانسیون له کۆتاییه‌کانی مانگی سیپتامبر ته‌واو بوو. ته‌نیا یه‌ک گرفت مابوو ئه‌ویش واژوو کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی، که ده‌بوو له لایه‌ن گشت نوێنه‌رانه‌وه به ئه‌نجام بگات. زۆربه‌ی نوێنه‌ران په‌رێشان بوون؛ چونکی به‌شێک له پێکهاته‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی به دڵیان نه‌بوو. هندێکیان ئه‌وه‌نده به نا به دڵی ده‌نگیان دابوو که خه‌ریک بوو له نوسینی ناویان له ژێر ئه‌و به‌ڵگه مێژووییه خۆ ببوێرن. خۆ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی نوێنه‌ران واژوویان نه‌کردایه، یاسای بنه‌ڕه‌تی له زۆر پارێزگا په‌سه‌ند نه‌ده‌کرا.
– ڕۆژی دووشه‌ممه حه‌ڤده‌ی سیپتامبر، بۆ دواجار هه‌موو نوێنه‌ران له ناو تالار کۆبوونه‌وه. هه‌موو نیگه‌ران و په‌رێشان بوون؛ هیچکه‌س تا ئه‌و کاته نه‌یده‌زانی که چه‌ند نه‌فه‌ر له نوێنه‌ران له‌و واژوو کردنه خۆ ده‌بوێرن؛ ساتێکی ترسناک بوو، ئه‌و ڕۆژه ئاخرین ده‌رفه‌تی شکستی کۆنوانسیون بوو. سه‌رپه‌رشتیاری کۆنوانسیون به ده‌نگێکی پاراو یاسای بنه‌ره‌تی خوێنده‌وه. هه‌ر که خوێندنه‌وه‌ی یاساکه ته‌واو بوو، دوکتور فرانکلینی به ته‌مه‌ن هه‌ستا، له سه‌ر لاقه لاوزه‌کانی خۆی وه‌ستا و ده‌ستی کرد به قسه کردن. به‌ڵام له که‌م هێزی نه‌یتوانی خۆی ڕاگریت، ناچار دانیشته‌وه، و نوسراوه‌که‌ی خۆی دا به به‌ڕێز ویلسۆن تا بیخوێنێته‌وه. ئه‌م وتاره‌ش هه‌روه‌ک وتاره‌کانی تری فرانکلین له سه‌ره‌تاوه ساکار، و هیچ هه‌ستێکی نه‌بزواند؛ به‌ڵام دواتر وته پڕ کاکڵه‌کانی به ئه‌سپایی له سه‌ر هه‌موویان کاریگه‌ری خۆی دانا؛ فرانکلین وه‌ک هه‌میشه کێشه‌کانی به زمانێکی ساده ڕوون کردبووه‌وه.
– به‌ڕێز ویلسۆن نوسراوه‌که‌ی ڕێزدار د. فرانکلینی به‌مجۆره خوێنده‌وه: ” له ده‌ورانی ژیانمدا زۆر جار له سه‌ر وته و قسه‌کانی خۆم پێ‌داگر بووم و به‌ڕاستم زانیون؛ به‌ڵام دوای یه‌ک دوو ساڵ ناچار بووم که بیروڕای خۆم بگۆڕم. بڕێک له خه‌ڵک، ته‌واوی وته‌کانیان تا کۆتایی ته‌مه‌ن به ڕاست ده‌زانن؛ ئه‌وانه که‌سانێکی نا تێگه‌یشتوون. خاتونێکی ناسیاووم پێی وتم، سه‌یره که هه‌ر کات که‌سێک له گه‌ڵ که‌سێکیتر کێشه‌ی ده‌بێ، هه‌ر خۆی به‌ڕاست و خاوه‌ن ماف ده‌زانێ. به‌ڕاستی من خۆم چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له‌م یاسایه‌م پێ په‌سه‌ند نیه. به‌ڵێ ئه‌مڕۆ ئه‌وانه به دڵی من نین، به‌ڵام یه‌ک دوو ساڵی تر له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر ژیرانه و باش په‌سه‌ند بکه‌م. گومانی تیا نیه شتێک به ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی زانا بنوسرێن، له شتێک که که‌سیک به ته‌نیا بینوسێ باشتر و به پێزتره. هیوادارم که ئێوه له ته‌کما یه‌ک دڵ و زوان بن، و به هۆی وته که‌م بایهخهکانمهوه له واژوو کردنی ئه‌م یاسایه نه‌کشێنه‌وه. به ڕاستی ئه‌م یاسایه له‌وه‌ی که ئێمه بیرمان لێ ده‌کرده‌وه باشتره. ئاره‌زوو ده‌که‌م که به‌ڕێزانی ئاماده بوو هه‌ستن واژووی بکه‌ن و له‌مه و دواش پشتیوانی بن.”
– ڕێزدار ” ئالیکساندر هیمڵتۆن” که زۆر جار هه‌وڵی دابوو ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاکان بگه‌یه‌نێته پله‌ی هه‌ره نزم، له جێی خۆی هه‌ڵسا و وتی: ( هه‌موو ده‌زانن که ئه‌م یاسایه چه‌نده له گه‌ڵ ویسته‌کانی منا جیاوازییان هه‌یه، به‌ڵام تا ئه‌و جێیه‌ی که ئه‌زانم ئێمه ئیستا له چه‌قی دوو ڕیانێک داین و ده‌بێ له‌و دووانه یه‌کیان هه‌ڵبژێرین. یان هه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیمان نه‌وێ، که ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌مان کێشه‌یه که ئه‌وڕۆ ڕوو به ڕووی بوینه‌ته‌وه؛ یان بوار بده‌ین به‌م یاسایه حکومه‌تێک دامه‌زرێنین که هیچ نه‌بێ، باشتر و بانتر له چاوه‌ڕوانیه‌کانمان بێت. که‌وابوو من به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه واژوو ده‌که‌م.) سێ که‌س له نوێنه‌ران، به‌ڕێزان: ” میسۆن، ڕاندۆڵف و گێری” له واژوو کردن خۆیان بوارد؛ به‌ڵام دژکرده‌وه‌ی ئه‌و که‌مایه‌تیه سێ که‌سیه به‌ربه‌ست نه‌بوو له واژووی ئه‌وانیتر. هه‌رچه‌ند هه‌رای شادی له واژوودهران به‌رز نه‌بووه‌وه، به‌ڵام ئاخره‌که‌ی کاری یاسای بنه‌ڕه‌تی به ئاکام گه‌یشت.
– کاری کۆنوانسیون ئیتر ته‌واو ببوو و نوینه‌ره‌کان ده‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو بنه‌ماڵه‌کانیان. نوێنه‌ران ئاخرین نانی نیوه‌ڕۆیان له میوانخانه‌ی ” سیتی تاڤێرن” پێکه‌وه خوارد. ده‌ستی یه‌کتریان به‌ڕێزه‌وه گوشی و له یه‌ک جیا بوونه‌وه. له ماڵی دبیش جۆش و خرۆش نه‌بوو. ئه‌و ڕۆژه هیچی له‌و ڕۆژه‌ی نه‌ده‌چوو که به‌یاننامه‌ی سه‌ربه‌خۆییان خوینده‌وه. نوێنه‌ره‌که له کاتێکدا به‌سته‌یه‌کی به ده‌سته‌وه بوو، گه‌ڕایه‌وه ماڵی دبی. له‌م به‌سته‌یه‌دا کاتژمێریکی خڕ و جوانی تاقچه‌یی تێدا بوو که میوانه‌که‌یان به دیاری بۆ خانهخۆیانی هێنابوو. خێزانه‌که‌ی دبی تا ئه‌و کات کاژمێرێکی وا جوانیان نه‌دیتبوو. میوانه‌که دواتر بۆ به‌ستنی چهمهدانهکانی له په‌یژه‌کان وه‌سه‌ر که‌وت- ئه‌و بۆ سبه‌ی له ” گالیسکه” ( دلیجان ) شوێنی خۆی گرتبوو. خێزانی دبی ده‌یانزانی که ئه‌وه چه‌ند مانگێکه دووره له خێزانه‌که‌ی و مافی خۆیه‌تی په‌له بکات له گه‌ڕانه‌وه‌ی. به‌یانی پاش به‌رچایی کردن، نوێنه‌ر له میوانداری ئه‌و خێزانه قه‌درزانی و سوپاسی زۆری کرد و ئاماده‌ی سه‌فه‌ر بوو. باوکی دبی وتی: ( من تاکو زیندووم ئه‌و کاتانه‌ی که له ویلی فۆرج پێکه‌وه بووین له بیر ناکه‌م.) ئه‌و دوو پیاوه به یادی ئه‌و گه‌شته دیسان ته‌وقه‌یه‌کی گه‌رمیان کرد.
– خێزانی دبی میوانه‌که‌یان تا کۆتایی شه‌قام به‌ڕێ کرد. میوانیش له خانه‌خوێیان ماڵئاوایی کرد و پێچی شه‌قامی به‌جێهێشت، به‌ڵام دوای که‌مێک گه‌ڕایه‌وه، جانتاکه‌ی دان و وتی: ( به‌ر له‌وه‌ی له ئێوه دۆستانی خۆشه‌ویست جیا ببمه‌وه ده‌بێ شتێک بێژم: ( من هه‌ست ئه‌که‌م که ئێمه نوێنه‌ران، چه‌ند هه‌ڵه و پهڵهیهکمان کردووه و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌شه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌مان کردبێت. له ژیاندا، هه‌ل و مرجێک دێنه کایه‌وه که مرۆڤ له کارێک که به دروستی ئه‌زانێ بۆی نه‌لوێ بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. جاروبار مرۆڤ له چه‌قی دوو ڕیانێک گیر ئه‌خوات و ناچار ده‌بێ یه‌کیان هه‌ڵبژێرێ. بارودۆخی ئێمه‌ش به‌و ئاقاره‌دا چوو. له‌وه‌ی که ویستمان، له‌وانه‌یه به ئاواتی نه‌گه‌یشتبین، به‌ڵام هه‌رچی که توانیمان به‌جێمان گه‌یاند.)
= پاشان ڕووی کرده دبی و به ده‌نگێکی ڕه‌وان وتی: ( ڕۆڵه‌ی شیرینم! تۆ و گشت لاوان ده‌بێ بزانن؛ هیوای ئێمه ئێوه‌ن و داهاتوو له ده‌ست ئێوه ده‌بێ. ئێمه بۆ چاکسازی هه‌ڵه و پهڵهکانمان، پێشبینی پێویستمان کردووه. هیچکات له بیری نه‌که‌ن، یاسای بنه‌ڕه‌تی قابلی گۆڕانه. نه‌وه‌کانی داهاتوو تێده‌کۆشن که چاکسازی تێدا بکه‌ن و باشتری بکه‌ن. ئێمه، ئه‌و که‌سانه‌ی که به دژواری و گرفتی له ڕاده به‌ده‌ر له سه‌ر ئه‌م یاسایه کارمان کرد ده‌چینه لێواری گۆڕه‌وه و ده‌مرین، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه که ئامریکاییه‌کانی داهاتووش وه‌ک ئێمه ئازادی و دادپه‌روه‌رییان خۆش ده‌وێ و بۆ پاراستنیشی تێده‌کۆشن.) ئیتر ده‌ستی دبی خسته ناو ده‌ستیه‌وه ووتی: ( ئاخۆ مومکینه و بوارێك هه‌ڵده‌که‌وێ، که تۆ و مناڵ و نه‌وه‌کانت له گه‌ڵ نه‌وه و نه‌تیجه‌کانی من لایه‌نگری که‌سانێک بن که بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری زیاتر تێده‌کۆشن؟) له کاتی ده‌ربڕینی ئه‌و ڕسته‌یه ده‌نگی جۆرێک بوو که ده‌توت له ده‌رگای یه‌زدانی مه‌زن ئه‌پاڕێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ی وت و کڵاوه‌که‌ی له سه‌ر دانایه‌وه، و به ڕێزه‌وه ڕۆیشت و دوور که‌وته‌وه.
– بنه‌ماڵه‌ی دبی ئیتر قه‌ت نهیانبینیهوه. له مانگی جولای ساڵی دوایی، نامه‌یه‌کی پڕ له ڕێز و خۆشه‌ویستی گه‌یشت که سه‌ره‌تا له ساخی و سڵامه‌تی خێزانی دبی پرسی بووی، و پاشان به زه‌ق و شه‌وقه‌وه نوسیبووی: ( من بیستوومه ” نیوهامپشیر و ڤیرجینیا” هه‌ردووکیان یاساکه‌یان په‌سه‌ند کردووه. به‌مجۆره تا ئیستاکه، ده ویلایه‌ت یاسای بنه‌ڕه‌تیان قه‌بوڵ کردووه؛ له‌م ڕووه‌وه ئه‌توانرێ بێ دره‌نگ حکومه‌تی ناوه‌ندی پێک بێت”.
به‌هاری ساڵی دواترا، بنه‌ماڵه‌ی دبی نامه‌یه‌کی کورتیان دیسان به ده‌ست گه‌یشت که ئاوای نوسیبوو: ( دۆستی به‌ڕێز! به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵم پێگه‌یشتووه که فه‌رمانده‌ی پێشووی خۆمان- واشنگتۆن- بووه‌ته سه‌رۆک کۆمار.)
ساڵ و نیوێکی تر ڕۆیی. له نزیک جێژنی له دایک بوونی مه‌سیح، نامه‌یه‌کی تری هات که په‌یامی شاد -ومانی ئه‌وی پێ بوو. نامه‌که به‌م چه‌شنه بوو: ( یه‌کێک له گه‌وره‌ترین خه‌مه‌کانی من لاچووه. ئیستا لایه‌حه‌ی چاکسازی مافی مرۆڤ به‌شێکه له یاسای بنه‌ڕه‌تی. له‌مه‌ودوا ته‌واوی دانیشتوانی ئامریکا له ئازادی به‌یان، ئازادی دین و دادڕه‌سی و یه‌کسان ده‌بن، و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی دادپه‌روه‌ره‌وه مافیان ده‌پارێزرێ.) دوای چه‌ند ساڵ و له ناوه‌ڕاستی هاوین نامه‌یه‌کی تری دۆستانه له لایه‌ن ئه‌و نوێنه‌ره‌وه دیسان ده‌گات و له‌وێدا ساڵیادی له دایک بوونی دبی پیرۆز ئه‌کا…..
…..
و. مه‌جید کاکه‌وه‌یسی