گه‌ورەیی، شەهید د. سەعید شەرەفکەندی له گه‌وره‌یی کردار‌و هه‌ڵوێست و بڕیاره‌کانی دابوو، ئه‌و هه‌ڵوێست و بڕیارانه‌ی که له ده‌ستی هه‌موو که‌س نایه‌ن،
ئه‌و هەڵوێست و بڕیارانه‌ی که ده‌بنه مایه‌ی گۆڕانی ئه‌رێنى و به که‌ڵک و گه‌وره، ئه‌و گۆڕانه‌ی که ره‌وتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری کۆمه‌ڵگا به ئاقارێکی دروست دا ده‌بات.
شەهید د.سه‌عید کادرێکی راستگۆ، قسه له روو، روو خۆش، ره‌زا سووک، خاکی و خه‌ڵکی و بێ فیز و ڕیا بوو هه‌ر بۆیه ببوو به سیمای خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
د.سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی رێبه‌رێکی باوه‌ر به خۆ، به توانا‌و رچه شکێن و پێشره‌و بوو، مامۆستا و سیاسه‌توانێکی زانا‌و رووناکبیر‌و بیر کراوه‌و شاره‌زاو ژێر و وریا‌و رێئالیست بوو.
د.سه‌عید، مودیرێکی به مشوور، چالاک و پر کار، به هیوا و هومێدو باوه‌ر پێکراو بوو، ره‌خنه گرو راهێنه‌ر و داهێنه‌ر بوو ، به نه‌زم و دیسیپلین بوو، خاوه‌ن ئه‌خلاق و پره‌نسیب و پرستیژی دێموکراتی بوو.
د.سه‌عید کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر ، دێموکراتێکی شۆرشگێر ، مرۆڤێکی مافخواز ، ئازادیخواز، دێموکراسیخواز ، ئاشتیخواز‌و مرۆڤ دۆست بوو.
شەهید د.سه‌عید له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رێکی سادقی نه‌ته‌وه‌یی بوو له هه‌مانکاتدا رێبوارێکی شێلگیری رێگای دابین کردنی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش بوو، باوه‌رێکی قووڵی به هاوپێوه‌ندی و هاو خه‌باتی گه‌لانی ژێر ده‌ست و زوڵم لێکراوی ئێران هه‌بوو ، به کرده‌وه بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئیران هه‌نگاوی هه‌ڵێناو گیانی پیرۆزی خۆی له‌م رێگایه دا فیدا کرد.
له راستیدا ده‌توانین بڵێین شه‌هید دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی جێنشینی به‌ر حه‌قی دوکتۆر قاسملوو بوو، واته به بوونی کاک سه‌عید که لێنی بێ قاسملوویی که‌متر به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه دیار بوو، هه‌ر بۆیه کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئیران به مه‌به‌ستی بێ سه‌ر و رێبه‌ر کردنی حیزبی دێموکرات و سه‌ر لێشێواندن و داماو کردنی بزوتنه‌وه‌ی میللی_ دێموکراتیکی گه‌لی کورد له کوردستانی رۆژهەلات و چاو ترسێن کردنی خه‌ڵکی کوردستان، تێرۆری رێستورانی میکۆنووسیان به رێوه برد. دیاره که ئامانجی دوژمنانی گه‌لی کورد هه‌ر وه‌ک به له سێداره دانی قازی مه‌حه‌ممه‌د و تێرۆری قاسملووی نه‌مر نه‌هاته دی، به شه‌هید کرانی دوکتۆر سه‌عیدیش نایه‌ته دی.
حوسێن نازدار