"an independent online kurdish website

ساڵی ١٣٧٣بەهارێکی زۆر زوو و یەکجار سارد دا بە مەئمورییەتێکی حیزبی بەرەو ناوچەکانی شیمالی کوردستان کەوتینە ڕێ. naji_nu15_1

پاش بڕینی ڕگەیەکی دوور و درێژ لە کوردستانی باشوورەوە تا گەیشتینەوە ناوچەکانی مەڕگەوەڕ و تەرگەوەڕ چەند ڕۆژێکی پێ چوو. کاتێک گەیشتینە نیزیک گوندی ئەنبێ، ئەو جار لەو دەوروبەرە هەتا نیزیکەی ئێوارە ماینەوە و لەوێ کۆبوونەوەیەکمان گرت و بڕیارمان دا بۆ ئێوارە بڕۆین بۆ گوندی خانەگێ لە ناوچەی تەڕگەوەڕ.

ئێمە لە شەش تیمدا دابەش بووین، من لە تیمی ئەوەڵ بووم بۆ ئەوەی ئاگاداری جووڵەی ئیحتیماڵیی هێزەکانی دوژمن بین لە ناو گوندەکە دا. کاتێک گەیشتینە ناو دێ لە چەند کەسێک پرسیارم کرد چ خەبەر وباس هەیە؟ ئەوانیش گوتیان هەموو ڕۆژێک ئەو وەختانە پاسدار دێنە ناو گوندەکەوە ، منیش بێسیمم کرد بۆ هاوڕێیان و ئاگادارم کردنەوە.

هاوڕێیان هاتن و ئێمە بەسەر ماڵەکاندا دابەشبووین. یەکەم ماڵ لە لای خوارەوەی گوند بوو و ئێمە چووین بۆ ئەو ماڵە و کەسێکمان وەکوو نیگابان دانا. تیمەکانی دیکەش چوونە نێو گوند. ئێمە چووینە ناو ماڵەکە ، خاوەنی ماڵ پیرەمێرد و پیرەژنێک بوون و سەبارەت خەبەروباس پرسیارمان لێکردن . هەردووکیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە هەموو شەوان پاسدار ئەو کاتانە دێنە ناو گوندەوە و ئەمشەویش دێن. من خەریکی قسە کردن لە گەڵ پیاوە پیرەکە بووم کە لە ناکاو پیرەژنەکە هاتە ژوورەوە و گوتی : بە تۆم نەگوت پاسدار شەوێ دێن؟! منیش گوتم چی بووە؟ !

گوتی توویۆتای پاسدارەکان لە بەر دەرکی ئێمەیە ! من لە پڕ هەستامە سەر پێ ، پیرەژنەکە ویستی بمگرێ بەڵام نەمهێشت و چووم لە ناو دەرگاکەوە بینیم راست دەکات توویۆتایەکی پاسداران لە بەر دەرگابوو و چڕای ماشێنەکەی لە دەرگای ئەو ماڵە گرتبوو کە ئێمەی تێدا بووین. لە ناکاو دەنگی تەقە هات .گوتم حەتمەن لە نیگەبانی ئێمەیان داوە.

بەڵام ئەوان نیگەبانی ئێمەیان نەبینیبوو . ئەوان کشف الدین ڕادی یان دیتبوو و تەقەیان لێ کردبوو.

naji_nu15_2

ناجی لەگەل هاوڕێکانی دا چەند ڕۆژ دوای برینداری

کاک کشف الدین لە گەل تیمی ئێمە نەبوو و لە گەڵ تیمی سیف الله بوو . ئەو شەوە نۆرەی کاک کەشفەدیین بوو کە هێستێرێک کە پێمان بوو ئاگای لێبێ و لەگەلی بێ. ئەوەی کە کشف الدین بە چ هۆیەکەوە تیمەکەی خۆی بە جێ دەهێلێت و لێیان دادەبڕی و دێت بۆ لای تیمەکەی ئێمە نازانین، بەڵام کاتێک دەگاتە لای ئەو ماڵەی ئێمە تێدا بووین لە لای نیگەبانەکەی ئێمە خەریکی بەستنەوەی هێسترەکەیە کە لە ناکاو بە هۆی گڵۆپی ماشێنی پاسدارەکان دەبینرێ و تەقەی لێدەکەن و بریندار دەبێ . ئێمەش نەمان دەزانی ئەوان تەقەیان لە کشف الدین کردووە. بەڵام نیگەبانی ئێمە ئاگاداری چۆنیەتییەکە بوو. من پێم وابوو ئەوان لە نیگەبانی ئێمە یان داوە بەڵام نیگەبان سلامەت بوو.

تیمی ئێمە شەش کەس بوون ،یەک نیگەبان بوو لە دەرێ. ئێمە پێنجەکەی دیکەش لە ژوورەوە بووین.من بێسیمم بۆ کاک سەعید گولێ کرد و لە وەزعی خۆمانم ئاگادای کردەوە. داوام لێ کرد یارمەتی مان بدەن. چوونکە ئێمە لە ژوورێ دا نەمان دەتوانی بێنیەدەرێ. ،ئێمە تەنها یەک جێگا هەبوو تەقە بکەن ئەویش دەرگای ئەو ماڵە بوو. هەر جارێ کەسێک مان دەڕویشت لە نێو دەرگاکە دا تەقەی لە پاسدارەکان دەکرد، و دەگەرایەوە. ئەوانیش چەند کەسێکیان کوژرا بوون و ئەوانی دیکەش لە حەساری مالە کە سەنگەریان لە ئێمە گرتبوو و تەقەیان لە دەرک و پەنجەرەی ئەو ماڵە دەکرد و ئێمەش لە ژوورێ تەقەمان دەکرد . بەڵام تەقەی هیچ سوودی نەبوو ،لە بەر ئەوەی کە جێگاکەمان ئێمە زۆر ناڵە بار بوو . ئەوانیش جێگایان زۆر خۆش بوو.

naji_nu15_3

 ناجی لە گەل هاوڕێیانی دا ،هەر هەمان ساڵ و دوای ساڕێژ بوونەوەی برینەکانی لە مەئمووریەت دا

ئەو ماڵە حەسار بە دەورو بەری دا کێشرا بوو و لە نێو حەسار زۆر رووناک بوو لە بەرگلۆپەکان . کەوشەکانی ئێمەش لە سەر پێلەکانی ماڵەکە بوو ن و مەجالی هێنانیان نەبوو. ئێمە نیزیکەی نیو کاتژمێر لە ژوورێدا مابووینەوە و هەر تەقەمان دەکرد و بە هیوای هاتنی هاوڕێ یان مابووینەوە . بەڵام تیمەکانی دیکەش بە هەر هۆیەک بێت بە هانامانەوە نەهاتن .

نیگەبان کە ئێمە پێمان وابوو تەقەی لێ کراوە و مومکینە شەهید ،یان بریندار بووبێت،لەناکاو هاتە بەردەرگای مالەکە و بە منی گوت: ناجی تەقە مەکەن من دێمەو ژوورەوە ! پێمگۆت مەیە ژورەوە! ئێمەش ئێستا دە هەوڵی ئەوەداین بێینەوە دەرێ . بەڵام ئەویش هاتە ژوورەوە و هەر شەش مان لە ژوورەوە گیرمان خوارد.

ئێمە بە پەلە لە ژوورێ دا کۆبوونەوەیەکی دوو سێ دەقەیمان کرد و بریارمان دا هەر چۆنێک بێت دەبێ بێینەوە دەرێ . گۆتمان دەبێ هەر جارێ یەک کەس بچێتەوە دەرێ و لە نێو دەرگای ماڵەوە تەقە بکات و دەست بداتە جووتێک لە کەوشەکانمان و خۆی لە پێلەکانەکانەوە فڕێداتەوە خوارێ و شەر بکات تا ئەوانی دیکەش دێنەوە دەرێ. کەسەکەی ئەوەڵ من بووم و چوومە نێو دەرگاکە و تەقەیەکی تووندم کردو دەستم دایە جۆتێک کەوش کەهی خۆم بوون و لە پێلەکانەکان دا خۆم فڕێدایەوە خوار و بڕێک چوومەوە نێو حەسارەکەوە. هیچ تەقە لە من نەکرا و کەوشەکانم بە دەستی ڕاستەوەم گرتبوون و کەمێکی دیکە چووم بۆ پێشەوە لە هەموو لایەک ڕاتەقەم لێکرا و گولەیەک لە باسکی ڕاستم کەوت و شکاندی . کەوشەکانیش لە دەستم بەربوونەوە و نەمزانی کەوتنە کوێ ؟

naji_nu15_4

ناجی و شەهید کشف الدین رادی

ئەوجار بە پێخواسییش مامەوە. هاوڕێیانی دیکەش هەموویان بەسلامەتی هاتنە دەرێ ، بەڵام دوو کەس لە وتیمەی ئێمە دابڕان کە یەکێکیان نیگەبانەکەی ئێمە بوو. منیش بەبرینداری گەیشتمە لای هاورێیان و بە پێشمەرگەیەکم گۆت من بریندارم و هات بە ئاغابانوو باسکی بۆ پێچامەوە.

ئێمە لەوێ قسەمان پێکەوە کرد و گۆتمان دەبێ بچینە جێگای شەرەکە و بزانین چی مان بە جێ ماوە و ئاگریش لە ماشێنەکە بەردەین. تیمێک پێشمەرگە چوون بۆ شوێنەکەو تەقەیەکیان لە ماشێنەکە کردو گەڕانەوە و نە چوونە شوێنەکە. منیش نەمدەتوانی بە برینداری بچمەوە شوێنەکەو بزانم کەسێکمان بە جماوە یان ان؟ کەوشەکانم بەجێ مابوون و من بە پێخواسی و بەبرینداری لەوێ مابووم . پاشان من ڕۆیشتم بۆ نێو ماڵەکان گۆتم بەلکو جۆتێک کەوش پەیدا بکەم.چوومەوە لە نێو خانوویەک و کەسی تێدا نە بوو ،هەموویان ڕایان کرد بوو بەڵام چەند جووت قۆندەرە لەوێ بوون هەمووشیان بچووک بوون وبۆ لاقم نەدەبوون ، بەڵام بە ناچاری جووتێکم هەڵ گرت کە بەس جێگای سەری پێم دەبوو .

کە گەرامە نێو هارێیان و ئەو جێگایە مان بە جێ هێشت ، بەرەو گەلی بەردەڕەش رێکەوتین . کە گەیشتنە پشتی گوندی هەكێ،لەوێ کۆبووینەوە و گۆتمان بزانین کێ بە جێ ماوە؟ تەماشامان کرد سێ نەفەر مان کەمن پێشتریش ئیشارەتم بە دوو نەفەر کرد، گۆتم لە ئێمە دابڕان هەرلەوێ شوانێک مان دیت گۆتی دوو نەفەری ئێوە لێرەوە دەربازس بوون و سلامەت بوون. بەڵام کەسەکەی سێهەم هیچ خەبەرێک مان لێ نەبوو کە ئەوێش کاک کشف الدین ڕادی بوو . هێسترەکەشمان بە هەموو کەڵ و پەلەوە بە جێ مابوو. کشف الدین کاتێک خەریکی بەستنەوەی هێسترەکە دەبێت کە لە نەکاو بە هۆی گڵۆپی ماشێنەوە دەبینین و تەقەی لێدەکەن و بریندار دەبێ و بەجێ دەمێنێ. بە برینداری هەتا نیزیکەی بەیانی دەمێنێ و دەیەوێت بچێتە مالێک و لە بەر سەختی برینەکەی و لە بەر خوێن رێژییەکی زۆر و نیزیکی دەرگای ماڵێک دەبێ و ویستبووی حەب بخوا کە کۆلەپشتیی دەرمانی پێبوو و خۆی کادری دەرمانیی ئەو تیمەمان بوو. حەبەکان لە نێو دەستی دامابوونەوە و بە داخەوە شەهید ببوو.

naji_nu15_7

کۆنفڕانسی ساڵی ٢٠٠٧ ی کۆمیتەی سوئێد. ناجی لە گەل کاک حەسەن شەڕەفی و عەبدولا عەبدی

کشف الدین لە هێزی ئاگری دا وەکوو کادرێکی دەرمانی کاری دەکرد و لەو ماوەیە دا زۆر دڵسۆزانە ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکرد.قەت ئەو ڕۆژەم لە بیر ناچێت کە لە پشت گوندی ئەنبێ بووین و بریار بوو بۆ شام بچینە گوندی خانەگێ ، کشف الدین کاتێک ئەم خەبەرەی زانی یەکجار دڵخۆش بوو بەو سەرمایە بە ئاوی سارد سەرو ریشی تاشی و رەخت وتفەنگی خۆی بەستبوو و لەوێ وەستابوو.

بەڵی دوای ئەو دەرگیری یە ئێمە بەرەو گەلی بەردەڕەش رێگەکەمان درێژە دا و کادری دەرمانیشمان شەهید ببوو و کۆلەپشتییدەرمانیش لە لای کشف الدین بە جێ ما بوو و منیش بریندار بووم . بێجگەلە ئاغابانوو هیچ شتێکی دیکە نە بوو برینەکەمی پێ بپێچین. کەوشەکانم بە جێ مابوون و قۆندرەیەکی بچووک لە سەر پێیەکانم دانا بوون ، هەوایەکی سارد، بارانی ، شەوێکی تاریک . لە سەر ئەرز و گیای تەڕی بهار دەڕۆشتین و قۆندرەکان هەم تەسک بوون هەم وەکو ئاوێنە لە سەر گیا دەخلیسکان. پاشان قۆندرەکانم لە گەل نایب خەلیلی گۆڕینەوە بەڵام ئەویش دەیان جار لە سەر گیاو ئەرزی تەر تا بەیانی خلیسکاو کەوتە خوارەوە . ئەوشەوە بەو وەزعەوە تا بەیانی هەر بەرێگاوە بووین و گەیشتینە گەلی بەردەرەش و دۆلە هەرچین بارانێک زۆر دەباری. پشوویەک مان داو هێندێک نان و چای مان خوارد و دوای بەرەو گوندی دێرێ کەوتینە رێگا بۆ ئێوارێ گەیشتنە نێو گوندەکە .بەڵام لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامی یەوە وێران کرا بوو کەسی تێدانە بوو .

دواتر ڕۆیشتن بۆ پاگەنک ئەویش گوندێکی تباکووری کوردستان بوو زۆر دەترسان لە بەر ئەسکەری تورکیە. نان و چامان خوارد و لەگوندە کە هاتینە دەرێ گۆتمان دەچینە گوندی کاولان و ئەو دەوروبەرە ئیدی شەو بە سەر دا هات بوو. هەوا زۆر تاریک بوو هەورێکی رەشی باراناوی ئاسمانی داپۆشیبوو . هێشتا برینەکەم دەرمان نەکرا بوو و گەیشتینە دەراوی ئالیاوا ئەویش گوندێکی باکوورە ، پردێکی لێ بوو لە سەر پردەکەی تێپەر بووین لە پێشی ئێمەش رێگایەکی تەسک هەبوو لە نێو بەردەکان دا دەبا لەوێ را تێپەر بین. بەفر و بارانی تێکەڵاو (شڵێوە)دەستی پێ کرد و ئەو گەلی یە ئەو هێندە تاریک بوو لە نێو بەردەکان دا ئاسێ بووین. لە نێو بەردەکان هەموو رێگای پێنج دەقە نابێت، کەچی ئێمە زیاتر لە دوو کاتژمێر بەو بەفرو بارانە،هەوا ساردە گیرمان کرد. گیانمان هەمووی تەر ببوو ،کەوش و لیباسەکانم بە خوێناوی و قوڕاوی. تا سەعاتی یەکی شەو لەوێ گیرمان خوارد و دوای هەواکە بڕێک خۆشتر بوو توانیمان لەوێ دەرباز بین بۆ کاتژمێر یەک و نیو گەیشتنە گوندی کەندالۆککە ئەویش دێی یەکی باکوورە. لە دەرگای چەند مالێک مان دا بە خەبەرمان هێنان لە چەند مالێک دا دابەش بووین،بەڵام خەلکی گوندەکە ئەسکەری تورکیە تەعەهودی لێوەرگرت بوون کە نابێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بێنەوە نێو گوندەکەتان و لە بەر ئەوە بوو خەلک زۆر دەترسا .

بۆ بەیانی تاهیر سۆفی بە منی گوت تۆ برینداری ، من و تۆ دەچینە مالی کەرەم بەلکو لەوێ برێک ئیستراحەت بکەی. چووین دەرکی ماڵی کەرەم مان داو چووینە ژوورێ. بەڵام ژنەکەی زۆر دەترسا ونەشیدەزانی من بریندارم .کەمێک دانیشتین نێو چاوانی ژنەکە غەزەبی لێ دەباری و هێندێک جاریش پڕتەیەکیشی دەکرد. پاشان زانی من بریندارم هاواری کرد و گوتی: بریندار یان هێناوەتە ماڵی ئێمە ! کاک تاهیریش وەختی رەفتاری ئەو ژنەی بەو شێوەیە بینی زۆر توورە بوو وپێی گۆت بریندار ئێمە یان خوارد با تۆش بخۆن! ئیدی ژنەکە مات بووە. پاشان بەرەو مەسیری خۆمان رێکەوتین و گەیشتینە دەوروبەری چیای میربەهال. بەڵام هیچ خواردنێک مان پێ نە بوو . کێوی میر بەهال و قەرەغانیش جارێ بە بەفر داپۆشرابوون. هیچ ئیمکاناتێک نەبوو . منیش لە بێ دوکتۆری و بێ دەرمانی مامەوە هەتا ئێستا و ئەو ڕووداوەش هەر لەگەلمدایەو بە دەست  ئەو برینەکانی پێشووترمەوە ئازار دەکێشم.

ئەم جارەش گەیشتینە دوای بەسەر هاتە کە تا جارێکی دیکە بە خوای گەورەتان دەسپێرم.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی