"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی سێبتامبری ٢٠١٥ی زایینی بەرانبەر ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٣ هەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ٢٦ی خەرمانان،pdki-yadi-nemer-sherefkendi-suid-20150919-0

کارەسات و ڕووداوی میکۆنووس، شەهیدان ” د. سادق شەرەفکەندی سکرتێری ئەوکاتی حدکا، فەتاح عەبدولی ئەندامی کومیتەی ناوەندی، هومایون ئەردەڵان کادری بەتوانای حیزب لە ئەڵمان و نووری دێهکوردی دۆستی نزیکی حدکا” بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی حیزب و کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید و هەروەها نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە شاری ئێسکیلستونا بەڕێوە چوو.

 

سەرەتا سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب ” و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، بەتایبەت شەهیدانی کارەساتی میکۆنووس، د. شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، دەستی پێکرد.

 

دوای بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان لەلایەن ” حەبیب بەهرامی” بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو شارە، پەیامی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە وڵاتی سوید لەلایە ” ئەنوەر کاکایی” بەرپرسی کومیتە خوێندرایەوە.

 

کاک ئەنوەر لە پەیامەکەیدا گوتی دوکتور سادقی مامۆستا و زانا لەسەر ئەو باوەڕەدا بوو کە مرۆڤی شۆڕشگێر لە پەنای هەستی شۆڕشگێریدا پێویستی بە زانست و زانیاری هەیە، سەبارەت بە بابەتە سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانیش، ڕێبەری نەمر دڵسۆزانە هەوڵی دەدا بنەماکانی شۆڕش وشۆرشگێری لە ڕووی زانستیەوە بۆ هاوسەنگەرانی شی بکاتەوە.

 

کاکایی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، گوتی دوکتور سەعید کە نازناوی ئەو ڕێبەرە بوێر و زانایە بوو، پێی وابوو کە خەبات لە پێناو رزگاری گەلێکدا تەنها لەوە دا نیە کە خاکەکەی لە دەست دوژمنەکەی رزگار بێت، بەڵکوو هاوکات لەگەل ئەوەشدا پێویستە شۆڕشگێڕ لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە پلانی ڕزگاریی گەلەکەی لە چنگ نادادپەروەری و چەوسانەوە و دابینکردنی دیموکراسی و ئازادیشدا هەبێت.

 

ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا ووتی، دوکتور سەعید یەکێک لەو کەسانە بوو کە بروایەکی قووڵی بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی وئابووری هەبوو، هەم لەڕووی سیاسی وکومەڵایەتیەوە جۆرێک لە یەکسانی لە کۆمەڵگای کوردیدا دابین بکرێت، هەم لە رووی ئابووریشەوە ژیانی مرۆڤەکان هاوسەنگیەکیان لە نێواندا هەبێت و ئاستێک لە ژیانی مامناوەندی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان مسۆگەر ببێت.

 

پاش خوێندنەوەی برووسکەکان، ڕێگادرا بە ” لوقمان ئەحمەدی” ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب لە دەرەوە، وەک کۆڕگێڕ لەو سیمینارەدا سەبارەت بە ٢٣ هەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنووس باسەکەیان پێشکەش بکەن.

ناوبرا لە سەرەتای باسەکەیدا ئاماژەی بە بەرنامە و پلانی ئاگاهانەی  ڕێبەری شەهید د. شەرەفکەندی بۆ داهاتووی گەلەکەی کرد و ووتی بۆ بەرەو پێش بردنی سیاسەت و ڕێبەرایەتی کردنی حیزب د. شەرەفکەندی تاکە کەس بووە پاش شەهید د. قاسملوو.

بەڕێز ئەحمەدی لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا، تیشکی خستەسەر وردبینی ئەو ڕێبەرە مەزنە لە خەباتی نەتەوەیی و ئاستی ڕێبەرایەتی حیزبەکەیدا.

 

کاک لوقمان لە بەڕگەیەکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە مەترسی ڕۆڵی نەگریسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی مەترسی کاریگەری ئەو پلانە ژەهراوییەدا لە باشوور و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کرد.  نابراو لە درێژەی ئەو باسەدا سیاسەتی حیزب لەو پێوەندییەدا ڕوون و ئاشکرا باسکرد.

 

لەتەوەری دیکەدا کۆڕگێڕ باسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شاخ و گرنگی بوونی پێشمەرگەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنوورەکانی دەورووبەر و ناوچەکە بە گشتی کرد و لە درێژەی ئەو باسەشدا بەڕێزیان ئاماژەی بە بەردامبوونی خەبات و بەرنامە و پلانەکانی حیزب بۆ داهاتوو کرد.

لە بەشی کۆتایی سیمینارەکەدا بەڕێز ئەحمەدی وڵاتی پرسیار و تێبینییەکانی بەشداربووانی دایەوە.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید

١٩ی سێبتامبری ٢٠١٥ی زایینی

٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی