کاتێک ڕاپه‌ڕینی ۹۱ کرا له باشوری کوردستان و خه‌ڵک ده‌ستی به سه‌ردام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانی سه‌دام حسین داگرت و ئه‌و به شه له کوردستانیان ئازادکرد،
حیزبه‌کانی باشور له تاران و که‌ره‌ج و مه‌هاباد و شاره‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆیان حاشارو مهڵۆزدابوو؟ ئه‌و بنه‌ماڵانه، ئه‌و خه‌ڵکانه که رۆڵه‌کانیان ئه‌نفالکرابوون، زینده به چاڵ کرابوون، ئیعدام کرابوون، له زینداندا ڕزیل کرابوون، شاربهدهرو ده‌ربه‌ده‌رو قهڵاچۆکرابوون، شکه‌نجه‌و فهلاقهکرابوون، که‌ڕامه‌تیان شکابوو و وڵات و خاکه‌که‌یان وێران و خاپوورکرابوو؟ چاوه‌ڕێیان ده‌کرد ئه‌و حیزبانه که گه‌ڕانه‌وه باشوری کوردستان قه‌ره‌بووی تێچوه‌کانیان بکه‌نه‌وه و خزمه‌تیان پێ بکه‌ن و هێمنی و ئاسایشیان بۆ به دیاری بێنن و له برسیه‌تی و ڕۆژڕه‌شی نه‌جاتیان دهن و وڵاته‌که‌یان به ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه.
به‌ڵام که گه‌ڕانه‌وه چ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک، عه‌کس و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه که خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت و بێ نان چاوه‌ڕێی ده‌کرد جارێ هه‌تا بۆیان کراو قودره‌تیان هه‌بوو و دڵیان ویستی رۆڵه‌ی کوردیان به ده‌ستی یه‌کتر به کوژداو خوێنه که شیان کرده‌دیاری بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان؟ پاشان که له خوێن ڕشتن هیلاک بوون، که‌وتنه دزی و پاره‌کۆکردنه‌وه و گیرفان پڕکردن، به تایبه‌ت سه‌رۆک حیزب و مه‌سئوله‌کانیان، به شێوه‌یه‌ک هه‌موویان بوون به ساحێب مڵک،باخ، ویلا،شۆقه، کاخ و کۆشک و له نیهایه‌ت دا بوون به میلیاردنێر؟هه‌روه‌ها به جێگه‌ی سه‌ریه‌ک خسته‌نه‌وه‌ی کوردستان و یهگڕێزی نه‌ته‌وه‌یی و یهگڕێزی و لێک نزیک کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک، هاتوون باشوری کوردستانیان به‌ش به‌ش کردوه به ئیزافه‌ی دانیشتووه‌کانیه‌وه و ئێستاش هه‌روه‌کو ده‌بینن لاوه‌کان وه‌ک کارتێکی فشار بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و ئامانجه حیزبیه‌کانیان و ده‌یانکه‌نه سه‌ده‌قه‌ی سه‌ری خۆیان و وه‌کو رۆژی قوربان ده‌یانکه‌نه قوربانی و خوێنهکهیهن به دار‌و دیوار‌و کۆڵان و شهقامهکهندا هه‌ڵده‌پڕژێنن؟
که‌وابوو لێره‌دایه که ده‌بێ بگوترێ حیزبه‌کانی باشور هه‌رکامیان له ویتریان خراپتره؟ هیچکامیان له‌ویتریان تاوانبارترنیه و هیچکامێکیشیان له‌ویتریان بێتاوانترنیه؟ که‌وایه ئه‌وه‌ی بۆ گه‌نجان و لاوانی باشور ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان زۆرهوشیارتربن له‌وه‌ی که‌سانێک یا حیزب و لایه‌نێک بتوانێ به لاڕێیاندا به‌رێ بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی دیاریکراوی حیزبی، چونکو گه‌نجان سه‌رمایه‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مانن و ههرئهوانیشن دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان دیاری ده‌که‌ن.بۆیه ده‌بێ رێزله ئینتیما نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بگرن و گهلو وڵاته‌که‌یان بپارێزن و ببن به هێڵی سوور له ئاست خوێن رشتن و تێگدهری و ئاژاوه‌گێڕیدا، ئه‌گه‌ر به وه‌ها ئاقارێکدا هه‌نگاوبنێن ده‌توانن به که‌مترین تێچوو گه‌وره‌ترین مافه‌کانی خۆیان وه‌ده‌ستبخه‌ن!
لاوان گه‌نجان ده‌بێ ئه‌وه بزانن که مافه‌کانیان له ناو لیژنه و رێکخراو ناوچه‌و بنکه‌و باره‌گای هیچ حیزبێک دانیه، به‌ڵکو ده‌بێ داواکاری و ده‌ستخستنی مافه‌کانیان بڕۆنه به‌رده‌رگای سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی حکومه‌ت، سه‌رۆکی پارله‌مان و دام‌و ده‌زگا حکومیه‌کانی تر، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه، شارستانیانه و دوور له ههرهکاتی تووندوو تیژی و تێکده‌رانه‌و ئاژاوه‌گێڕانه، ئه‌و کاته‌یه که گه‌نجان هه‌م به مافه‌کانیان ده‌گه‌ن و هه‌میش نابنه قوربانی و سه‌ده‌قه‌ی سه‌ری حیزبه نامهسئولهکانی باشوریش.