Hoppa till innehåll
Hem » كوردستانی ڕۆژهەڵات پێویستی بە چ شێوازە خەباتێك هەیە؟، چەنگیز شکاک

كوردستانی ڕۆژهەڵات پێویستی بە چ شێوازە خەباتێك هەیە؟، چەنگیز شکاک

لــە كــەس شــاراوە نییــە كــە خەباتــی ڕاســتەقینەی گەلــی كــورد لــە كوردســتانی ڕۆژهــەڵات، لــە ماوەی دوو دەیــەی ڕابــردوودا، بــە هەنــدێ هۆكار، ئاراســتەیەكی ڕوو لە نشێوی مەترســیداری بەخــۆوە گرتــووەpm-wene-0

كــە لــە دەرەوەی ئیــرادەی خەباتكارانــی ڕۆژهەڵات بووە. بیانــووی پارتــە سیاســییەكانی كوردســتانی ڕۆژهــەڵات لەوانەیــە لە ســەرەتاكانی دوو دەیــەی ڕابــردوودا بــۆ پاراســتنی ئەزموونــی هەرێمــی كوردســتان بەرامبــەر بــە هێــرش و دەســتێوەردانی كۆمــاری ئیســامیی ئێران لە شوێنی خۆیدا بێت، چوونكە ڕۆڵی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆیان بەرامبــەر بە پاراســتن و پێشخســتنی ئەزموونــی هەرێمــی ئــازادی كوردستانیان گێڕاوە. بەڵام بەداخەوە شۆڕشــی كوردستانی ڕۆژهەڵات بەو دەســتكەوتە زۆڕانەی خۆیــەوە، بــووە قوربانیــی هەمــان هەڵوێســتی نیشــتمانی. ئێســتاكە پــاش تێپەڕبوونی دوو دەیــە، نەوەیەك پێگەیشــتوون كە پێیــان وایە بیانووی پارتەكانــی ڕۆژهــەڵات هیــچ بەهایەكــی نیشــتمانیی نەبــووە و بــە تێپەڕبوونــی زەمــەن و ڕووداوەكانــی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی ئێران لەم هەرێمەدا و هەروەها ڕەوشی ناوخۆیی كوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن كە حیزبەكانی ڕۆژهەڵات بەرامبــەر خەبــات و خەڵكەكە یــان تووشــی هەڵەیەكی ستراتیژی بوون و پێویستە بەرپرسیارانە لە بەرامبەریان دا وەڵامــدەر بــن و هەوڵی قەرەبووی ئەم . شكستە بدەنەوە بۆ خستنەڕووی ئەم هەڵە ستراتیژییە بــە كورتــی ســێ بابەتــی گرینگ و هەســتیار دەخەمــەڕوو كــە یەكێكیــان دەســتێوەردانی دەوڵەتــی ئێــران لــە ســەرجەم بــوار و جومگەكانــی دەســەڵاتەكانی باشــوورە كــە بــە درێژایــی دوو دەیــەی ڕابــردوو، بێ وەســتان بەردەوام بــووە.

دووهەمیان خەمســاردیی و بێ منەتیــی پارتــە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانە كە هیــچ تێبینییەكی سیاســی، ئابووری و كۆمەڵایەتیــان بــۆ پارتەكانــی ڕۆژهــەڵات و هــەزاران كادر و پێشــمەرگەی ئــەو پارتانــە نەبووە كە لەســەر داواكاریــی ئــەوان وازیــان لــە خەباتــی چەكــداری هێنــا و كەمــپ نشــین كــران. ســێهەم، دروســتبوونی بۆشــایی خەبــات و ڕێكخســتن لــە كوردســتانی ڕۆژهــەڵات، لەمــاوەی دوو دەیــەی رابــردوودا بــە گەورەترین شكســتی شۆڕشــی ئــەم بەشــەی كوردســتان هەژمــار دەكرێــت كــە لــە ڕاستیدا نسكۆیەكی ڕاستەقینەیە. دەستێوەردانەكانی كۆماری ئیسامیی ئێران لە هەرێمی كوردستان لــە ١٩٩١ ڕاپەڕینــی ســاڵی كوردستانی باشوور و مسۆگەربوونی بەشــێكی زۆری مافە زەوتكراوەكانی گەلی كورد لەم بەشــەی كوردســتان، هەرچەنــدە بــە دەســتكەوتێكی مەعنــەوی، سیاســی و دیپلۆماســی بۆ بەشــەكانی دیكەی كوردســتانیش هەژمــار دەكرێــت، بــەڵام ئــەو دەستكەوتانە بەدەر نەبوون لە زیانێكی پێشــبینی نەكــراو بــۆ كوردســتانی ڕۆژهەڵات.

پارتەكانــی كوردســتانی باشــوور، بەهۆی لاوازییــان بەرامبەر كۆماری ئیســامیی ئێــران و ڕكابەرایەتــی و شــەڕی نێوخۆیــی، گەورەتریــن دەرفەتیــان بە دەوڵەتی ئێران بەخشــی كە نەك هەر بە بێ بەربەســت، بەڵكوو لە هەندێ كات و حاڵەتیش دا لەســەر داوای هەندێكیــان، بــووە بەشــێكی ســەرەكی لــە هاوكێشــەكانی باشــوور و دەســەڵاتێكی سیاســی، ئەمنــی، سەربازی و ئابووری بەدەستهێنا. ئاســتی دەستڕویشــتوویی ئێــران لــە هەرێمــی كوردســتان گەیشــتە ئاســتێك كــە لایەنــە سیاســییەكانی باشــوور بە بێ ئیــرادەی ئێران ناتوانن لــە بوارگەلێكــی گرینگــی وەك بەڕێوەبــری، دابەشــكردنی دەســەڵات و هەڵوێســت وەرگرتن بەرامبەر پرســە ستراتیژییەكان، هەنگاوێك بەرەو پێش هەڵگرن. ئەم حاڵەتە پاش سەرهەڵدانی دیاردەی داعش گەیشتووەتە لووتكە و بۆخۆیان باس لە ڕۆڵی یەكاكەرەوەی ئێران بۆ چارەســەركردنی كێشــەكانیان دەكــەن. قەیرانــی ســەرۆكایەتیی هەرێــم و ڕۆڵــی قاســم ســلێمانی فەرمانــدەی هێزی قودســی ســوپای پاسداران، ســەلمێنەری ئەم ڕاستییەن كــە كۆمــاری ئیســامیی ئێــران نەك هــەر دەســتێكی بــاڵای لــە هەرێمــی كوردســتاندا هەیــە، بەڵكــوو بــووە بــە بەشــێك لــە هاوكێشــە سیاســییەكانی هەرێم.

هەمــوو ئەوانــەی لــە ســەرەوە بــاس كــران، بیانووی حیزبە سیاســییەكانی كوردســتانی ڕۆژهەڵات بۆ پێشگرتن بە دەستێوەردانی كۆماری ئیسامیی ئێــران لــە كاروبــاری نێوخۆیــی هەرێمــی كوردســتان لــە نــاوەڕۆك بەتــاڵ دەكاتــەوە. تێپەڕبوونــی زەمەن پێچەوانەكــەی لێكدانــەوە و بیانــووی ئاشــكرای ئــەو حیزبانــە بــۆ وازهێنان یــان پاشخســتنی خەباتــی چەكداری پیشــان دەدات، چوونكــە هەمــوو حیزبەكانــی كوردســتانی ڕۆژهــەڵات لەســەر بنەمــای خەباتــی چەكــداری پەروەردەكرابــوون و پــەرە بــە توانــا سیاسی و سەربازییەكانیان درابوو. بــۆ حیزبــی دێموكــرات لەوانەیــە هۆكارێكی سەرەكیی ئەو پاشەكشەیە، پەیوەندی بە دەسەڵاتی پەرەسەندووی ئێران لە باشوور و كورتهێنانی زمانی قەناعــەت پێ هێنانــە بــە پارتەكانــی باشــوور بــۆ ڕێككەوتــن و پشــت بەســتن بە خۆیان بۆ چارەســەركردنی كێشــەكانیان، نــەك هێنــان و پشــت بەستن بە دوژمنانی كورد. دوو ڕێبــەری شــەهیدی حیزبــی دێموكــرات، بەهۆی پێگەی سیاســی و كۆمەڵایەتیيانــەوە لــە نێــوان حیزبە كوردیەكانــدا و پەیوەندیــی سیاســی و دیپلۆماســی لەگــەڵ پارتــە سوسیالیســتەكانی ئورووپــا، ڕۆڵێكی گرینــگ و چارەنووسســازیان هەبوو. بۆشــایی نەبوونــی ئــەم دوو ڕێبــەرە شــەهیدە، پێویســتە لــە ڕوانینــی جیــاوازەوە شــرۆڤە بكرێــت، چوونكــە لەدەســتدانیان خســارێكی گــەورە بــۆ بزووتنــەوەی ڕزگاریخــوازی گەلــی كورد هەژمار دەكرێت. كۆمەڵــە، ئــەوكات، لە ســەرەتای دوو دەیــەی ڕابردوودا، بەهۆی شكســتی سوســیالیزم تووشــی قەیرانی پێناســە ببــوو، كاتێــك كە ئامرازی ســەرەكیی بــۆ خەبــات لەدەســت دا، قورســایی پێشــووی خــۆی بەرامبــەر دێموكرات و ڕاكێشــانی چیــن و توێــژی بەنــاو پێشــكەوتنخوازی لەدەســت دا و پــاش دەیەیــەك، زۆربەیــان وازیــان لە كۆمەڵەی دایك هێنا و لەسەر بنەمای نەتەوایەتی درێژەیان بە خەبات دا.

خەمساردیی و بێ منەتیی پارتەكانی باشوور جــەلال تاڵەبانــی ســكرتێری یەكێتــی نیشــتمانی كوردســتان لــە ســاڵی 2003 دا، پێــش هاتنــی ئەمریــكا بــۆ عێراق لە وەڵامی لێدوانێكی موحسین ڕەزایی فەرماندەی پێشــووی سوپای پاســداران ســەبارەت بــە بەڵێنیــی حیزبەكانی ڕۆژهەڵات بۆ وازهێنان لە خەباتی چەكداری بەرامبەر كۆماری ئیســامی دەڵێــت،» دێموكــرات و كۆمەڵە لەســەر داوای مــن وازیان لە خەباتی چەكداری هێناوە. ڕاســتە، دێموكــرات و كۆمەڵــە لــە ژێــر گوشــاری پارتەكانــی باشــوور، تۆپبــاران و باڵادەســتیی ئێــران، نــەك هــەر وازیــان لــە خەباتــی چەكــداری هێنــا، بەڵكو لــە ڕۆژهەڵات و ناوچە ســنوورییەكانەوە بــۆ قووڵایــی خاكی باشــوور پاشەكشــەیان پێكــرا، بــەڵام ڕاستییەكی تر لەپشت ئەم ڕاستییەوە خــۆی حەشــارداوە كــە باســكردنی بابەتی سەرەكیی ئەم نووسینە نییە. ئــەوەی كــە دەمــەوێ باســی بكــەم، خەمســاردیی و بــێ مننەتــی لایەنــە سیاســییەكانی باشــوورە بەرامبــەر پارتەكانی ڕۆژهەڵات و هەزاران كادر و پێشــمەرگەیان كــە لەســەر داوای ئــەوان وازیــان لە خەباتــی چەكداریی و ژیانی پێشــمەرگایەتی شاخ هێنا و كەمپ نشین كران.

بــە هــەزاران پێشــمەرگە كــە ناچــار كــران چەكەكانیــان لــە خەباتێكــی شۆڕشــگیرانە بەرامبــەر دوژمنێكــی هۆڤانــە دابنێــن، پێویســتیان بــە ئەمنییــەت و پێداویســتییەكانی ژیان هەبــوو، بەداخەوە لــە دەیەی یەكەمی ئــەم نســكۆیەدا، بــە ســەدان كادر و پێشــمەرگەی ڕۆژهەڵات لە باشــوور تیــرۆر كــران، هەربۆیــە ئــەو لەشــكرە قارەمانــەی ڕۆژهــەڵات تووشــی نائومێــدی بــوون، چوونكــە ژیانــی كەمپ نشــینی و نەبوونــی پــان و بەرنامەیەكــی جیــاواز لــە ســەردەمی خەباتی شــاخ، بووە هــۆی ئەوەی كە لە پێناســەی شۆڕشــگێڕانەی خۆیان بەتاڵ بكرێنەوە. پارتەكانــی ڕۆژهــەڵات بــە بیانــووی پاراســتی ئەزموونــی هەرێمــی كوردســتان، هــەر وەك چــۆن لــە ســەرەتای دوو دەیــەی ڕابــردوودا وازیــان لــە خەباتــی چەكــداری هێنــا و پاشەكشــەیان كــرد، لــە دوای ئــەم نسكۆیەش، بەداخەوە بەهۆی نەمانی زۆربــەی هــەرە زۆری فەرمانــدە و پێشــمەرگەكانیان، بەهەمــان شــیوە توانایــی ســەربازی و ئەزموونــی شەڕی چەكداریشیان لەدەست دا. وازهێنــان لــە خەباتــی چەكــداری، نسكۆی شۆڕشی ڕۆژهەڵات وازهێنانــی پارتەكانــی كوردســتانی ڕۆژهــەڵات لــە خەباتــی چەكداری، نســكۆی بەكاوەخــۆی شۆڕشــی كوردســتانی ڕۆژهــەڵات بــوو كــە بــە هــەزاران كادر و پێشــمەرگە لــە ڕۆژهــەڵات و ناوچــە شــاخاویی و ســنوورییەكانی نێــوان ڕۆژهــەڵات و باشــوور دوورخرانــەوە و لــە قووڵایــی خاكی هەرێمی كوردستان كەمپ نشین كران. بە ســەدان فەرمانــدە و هەزاران پێشمەرگەی قارەمان وازیان لە ژیانی كەمپ نشــینی هێنــا و هەندێكیــان ئــاوارەی هەنــدەران بوون و هەندێكیش بەناچــاری گەڕانەوە نێوخۆی وڵات. ئەوانــەی كــە ئێســتا لــە ڕیزەكانــی پارتەكانــی كوردســتانی رۆژهەڵاتــدا خەبــات دەكــەن، زۆربەی هەرە زۆریان لەوانــە پێكهاتــوون كــە لــە دوای پاشەكشــە و نسكۆی ڕۆژهەڵات، بە ڕیزەكانی شۆڕش پەیوەست بوونەوە و درێژە بە خەبات دەدەن. بۆ ئەوەی كە دەرفەتی نوێی شۆڕشی ڕۆژهــەڵات لــە كیــس نەچێــت و بــە شێوازێكی دیكە تووشی پاشەكشە لە خەباتی چەكداری نەكرێت، پێویســتە خوێندنەوەیەكــی ورد و هەمــە لایەنــە بۆ چوونی ئەمجارەی پێشــمەرگە بۆ ڕۆژهــەڵات و ناوچــە ســنوورییەكان بكرێــت و بناغەیەكــی تۆكمــە و سروشتی و لە ژێر ئیرادە و دەسەڵاتی خەباتكارانــی ڕۆژهــەڵات بــۆی دابڕێژێــت و ببێتــە بەشــێكی دانەبڕاو لە خەباتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان. كۆماری ئیســامیی ئێران لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە لە ژیانی سیاسیی خۆی بە پراكتیك ئەوەی پیشانداوە كە نەك باوەڕی بە مافی گەلی كورد و كەمایەتییــەكان نییــە، بەڵكوو لەســەر ئاستی گشتیی ئێرانیش دا دەرفەت بە هیچ هەناســەیەكی جیاواز نادات، كە هــەر لــە ســەركوت و لە ســێدارەدانەوە بگــرە تــا دەگاتــە خنكاندنــی دەنگی ناڕەزایەتــی، ڕووی ڕاســتەقینەی خۆی پیشانداوە. خۆپیشــاندانەكانی كــووی زانكــۆی تــاران و لایەنگرانــی مووســەوی و هەنــدێ خۆپیشــاندانی دیكــە لــە بەرامبەر كۆماری ئیســامیی ئێراندا تاقــی كرانــەوە، بــەڵام هەموویــان بــە توندترین شێوە سەركوت كران، تەنانەت هەندێكیــان لــە چوارچێــوەی خــودی سیستمی كۆماری ئیسامی دا بوون. لووتكەی توندوتیژیی و هۆڤانە بوونی ئــەم ڕێژیمــە گەیشــتووەتە ئاســتێك كــە هاوڵاتیانــی ئێــران لــە بەرامبــەر ئــەو هەمــوو گوشــار، ســووكایەتی، برســیەتی و ناڕەزایەتیــەدا ناتوانــن بە شــێوەیەكی مەدەنــی خواســتەكانیان بخەنــەڕوو و تەنانــەت ناڕازیبوونــی خۆیــان بەرامبەر سیاســەتی ئابووری و كۆمەڵایەتیش پیشان بدەن. بەرامبــەر بــە گەلی كــورد، دەوڵەتی ئێــران كە باوەڕی بە بوونی سیاســیی و نەتەوەیــی كــورد لــەم وڵاتــەدا نییە و هەر جۆرە خواســتێكی مەدەنیانەی گەلــی كــورد تەپەســەر كــردووە و هیــچ ڕێگەیەكــی دیكــەی بێجگــە لــە بەرگریــی ڕەوا بــۆ ئــەم میلەتــە نەهێشــتووەتەوە و لــە ســای مــرۆڤ كوژیــی ئــەم ڕێژیمەوە شــتێك نەماوە بەناوی خەباتی مەدەنییەوە.

ڕێژیمی ئیســلامی هەر لە ســەرەتای بەدەســەڵات گەیشــتنیەوە بــە فتــوا و لەشكركێشــی و میلیتاریــزە كردنــی كوردســتان، خــۆی بەرامبــەر گەلــی كــورد تاقیكــردەوە، كــە ئــەوە تەنیــا خەباتــی چەكــداری بــوو كــە توانــا ســەربازییەكانی ئێرانــی بــە چۆكــدا هێنا. مێــژووی خەبــات لــە ڕۆژهــەڵات و بیركردنــەوەی كۆمــاری ئیســامیی ئێــران بە پراكتیك ئەوەی ســەڵماندووە كــە تاكــە فۆرمێــك لــە خەبــات كــە دەتوانــێ ســەرانی تــاران ناچار بكات مــل بــۆ خواســتەكانی گەلــی كــورد ڕاكێشن، خەباتی چەكدارییە. هەربۆیــە ئەزمــوون وەرگرتــن لــە ڕووداوەكانــی دوو دەیــەی ڕابــردوو، پێویســتە بكرێتە بەشــێك لە خەبات و تێكۆشان كە جارێكی دیكە ڕێگە بە دووبارە بوونەوەیان نەدرێت.

 

سەرچاوە: رۆژنامەی کوردستان ژمارە 663 ، 30 رەزبەری 1394