Hoppa till innehåll
Hem » سنە شاری دانیشتوانی و خاکی کوردستانە نەک مڵکی کۆمەڵە و دێمۆکرات و X & Y

سنە شاری دانیشتوانی و خاکی کوردستانە نەک مڵکی کۆمەڵە و دێمۆکرات و X & Y

وێرای ڕێز و پێزانیی خۆم بەرانبەر بە هەموو تێكۆشەرانی کورد و گیانبەختکردوانیان لە هەر بوارێکا لەم ڕێگاوە وەکوو تاکێک کورد داوا لە جەماوەری سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەکەم کە بەزمەکەی باشووری کوردستان .shoresh_nasseri

واتە سەوز و زەرد و هەولێر و سلێمانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانیشا پیادە مەکەن و سنە و هەر شار و لادێکی کوردستان بە مڵکی خەڵکی ئەو شارە و خاکی کوردستان پێناسە بکەن و ڕێز لە جەماوەری کوردستان بگرن

لە چەنڕۆژی ڕابردوودا پاش لەدەسچوونی ئازیزێکی ڕێگای سوسیالیزم کە خەسارێکی گەورە بۆ هاوڕێانی بوو و پێشوازیکی گەورە لە ڕێوڕەسمی ناشتنیا کرا بەشێک لەم هەلە کەڵکیان وەرگرت و کێبەرکێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیاکانا درووس کردوە کە گوایا سنە مڵکی ئەم ڕێکخراو و ئەو حێزبە. جێگای داخە کە ئەم دیاردە کە لە چەن دەیەی ڕابردوودا جگە لە نەهامەتی و قوڕبەسەری نەبێ هیچ دەسکەوت و ئاکامێکی بۆ نەتەوەی کورد نەبووە هێشتام زیندوو ئەکرێتەوە و هەموو شتێ بە ئاسانی لەبیر ئەچێتەوە. ئەمە ئەگەڕیتەوە بۆ پەروەردەی نادروستی ئەو ناوەندە سیاسیانە و لاوازی شێوازی خەباتیان.

رۆژهەڵاتێ کە یەک بست خاکی لە دەستی کورددا نیە و ئێستاش لە بواری خەباتی سیاسیدا لە هەموو کاتەکانی لاوازترە نیازمەندی بووژاندنەوەی خەباتێکی چر و پڕ و پرۆفێسیۆنێلە نەک تەخریبی ناشیانە.

.