"an independent online kurdish website

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی ئازەریەکانی نیشتەجێی شارێ ورمێ کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ئاڕاستەکرابوو و دروشمی دژی کورد و، کە ورمێ کوردستان نیە و وەك شارێکی کوردی ناناسن دەنگیان بەرزکردبوویەوە. muhamad-suleimani-
ئەوەش لە کاتێك دایە کە ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بە دەلیل و هۆکاری دیاریکراوی خۆی دەیهەوێت ئەو پیلان گێڕیە لەو شارە کوردیە بە هۆی پیاوەکانیەوە ئەنجامبدات و ناکۆکیەکان قۆڵتربکات. حکوومەت خۆی بەئاشکرا بێڕێزی بە ئاین و زمان و کەلتوری نەتەوەکانی وڵات دەکا و کاتێکێش خەڵکی وریا و ئازادیخواز بۆ دەربڕینی بێزاری و ناڕەزایەتیان بەرانبەر بەو سوکایەتیانەی کاربەدەستانی حکوومەت دێنەسەر شەقام و دەنگی نارەزایەتیان بەرزدەکەنەوە. بەداخەوە لە ڕێگای ژمارەیەك لە ئاڵقەبەگوێکانیان، ئامانجی ڕاستەقینەی خۆپێشاندانەکان بەدژی گەلی کورد و کوردستانی بوونی شاری ورمێ ئاڕاستە دەکرێت.

هەلومەرجی سیاسی و مێژووی و دیمۆگرافیەی “ورمێ” وەك شارێکی کوردستانی بەهیچ گروپ و هێزێکی فاشیستی ناگۆردرێت و، ورمێ ئەو شارەیە کە بەدرێژای حومری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە بەهێزکردن و بەرفراوانترکردنی قەڵەمڕەوی حوکمڕانی کوردیدا. کاتێك کۆماری کوردستان ڕاگەیاندرا بەشێکی بەرچاو لە پیاوماقۆڵان و کەسایەتیە سیاسی و کۆمەڵایەتی و هەزهەبیەکانی شاری ورمێ کە نوێنەرایەتی ئیرادەی خەڵکی ئەو شارەیان دەکرد، یەك ڕەنگ و یەك دەستپشتیوانی خۆیان و خەڵکی شارەکەیان بە حکوومەتی کوردستان لە مەهاباد دەربڕی و ڕۆڵی بەرچاویان لەو بوارەدا بینیوە. ئەوە جاری یەکەم نیە کۆمەڵێك “ئازەری” رەگەزپەرست و “ئۆدۆگان ئاسا” بیان هەوێت بە فشار و خۆدەرخستن گۆڕانکاری لە سنووری کوردستانی ڕۆژهەڵات دروست بکەن. کوردبوونی ورمێ وشارو ناوچەکانی دەورووبەری بە درێژای مێژووی کۆن و نوێ، و بە پشت بەستن بەبەڵگە سیاسی و نەتەوەی و مێژوویەکانیش کوردبوونی ئەو هەرێمەی کوردستان بۆ دۆست و دوژمن سەلمێنراوە.

باشە خۆناکرێت لەبەرچاوی ژمارەیەك ئاوارەی ئازەری بڵێن دەبێت ” نەغەدە” یش بخرێتە سەر ناوچە ئازەری نشینەکان، بەڵکوو ئەو خەڵکە ئازەرییەی لە کوردستان نیشتەجێن وەك کەمە نەتەوە ڕێزیان لێگیراوە و ئەو ئەسڵەش بۆ هەموو شوێنەکانی کوردستان وەك یەك دەبێت. بەڵام ئازەریەکانیش نابێت وەك ڕابردوو خۆیان بخەنە سەنگەری نەیارانی خەڵکی کوردستان و خەیانەت لە کورد بکەن. ئەو ژمارە ئازەریەش کە لە کاتی شەڕەکانی شاکانی ئێراندا، لە گەڵ وڵاتانی دەورووبەری هەڵیانگریساندبوو و بەدوای شوێنێکی ئارام و جێگیردا دەگەڕان و، بەناچاری روویان لە کوردستان کردوە و لە چەند شوێنێك گریساونەوەوە و پاش ساڵانێکی درێژ خەریکە خۆیان دەکەن بەخاوەن ماڵ و خاوەن ماڵیش دەکەن بە میوان.

دیارە ژمارەیەکیش لەو ئازەریانە کە لە ناویاندا خەڵکی بازرگان و چاوچنۆکیش بەرچاو کەوتون لە هێندێك شارو ناوچەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا نیشتەجێبوونە و ئەوانە بە پیلان گێڕی دوژمنانی گەلی کورد و مڵك و زەوی زۆریان کڕێوە و لەسەرخۆیان تاپۆکردوە. خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ورمێ و شارو ناوچەکانی دەورووبەری دەبێت زۆر بە وشیاری و بەرپرسیارانە وڵامی ئەو بیرو بۆچوونە هەڵە و چەوتیانە بدەنەوە کە دەستێکی گووماناوی بە هێمنی هەوڵی دووبەرەکی نانەوە و ئاژاوەگێڕی لە نێوان گەلی کورد و ئازەریەکانی نیشتەجێی ئەو شارەکوردیانە دەدەن. بادۆست و دوژمن ئەوە بزانێت کە پارێزگای ورمێ هەرگیز ناکرێت بە ” کەرکوك” و کە هەموولایەك خۆی بەخاون و میرات گری دابنێت. تەنیا گەلی کورد بۆی هەیە بڕیار لە سەر چارەنووسی سیاسی و ئیداری ئەو شارە بدات.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕێز لە هەموو کەمەنەتەوەکانی نیشتەجیی ئەو شارە دەگێرێت بە “تورکە” ئازەریەکانیشەوە. ئەگەر تۆزێک بۆ دواوە بڕوانین دەبینین بیری ناسیۆنالیزمی مۆدێڕنی کوردی بەڕێبەری” سمکۆی شکاك” لەو شارە سەری هەڵداوە و بەدرێژای مێژوو تێکۆشان و بەرخۆدان لەو هەرێمەدا بە شێوەی گشتی لە ئارادابووە و کاتێك گۆڕانکاری سیاسی و حوکمڕانی لە ناوەندی وڵاتدا رویداوە ، کورد بە ئاشکرا داوای مافی سیاسی و نەتەوەی خۆی لە سەر ئەساسی نەتەوەی و سنووری جوگڕافای کوردستان کردوە. ورمێش یەکێكبووە لەو شارانەی کە بەردەوام بیری نەتەوەی و کوردبوونیان زاڵتربووە لە بابەت و مەسەلەی لاوەکیتر.


12.11.2015

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی