رووداو- هەولێر : لە رۆژی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شنگال كە بە بەشداری 7 هەزار و 500 پێشمەرگە و بە پاڵپشتی 26 فڕۆكەی هاوپەیمانان 3 رۆژ دەخایەنێت،
150 كیلۆمەتر چوارگۆشە كۆنترۆڵكرانەوە. بەپێی راگەیێندراوێكی فەرماندەیی گشتیی پێشمەرگە، چەكدارانی داعش زیاتر لە 100 تەرمیان لە بەرەكانی شەڕ جێهێشتوون و 75% ی ئۆپەراسیۆنەكە كۆتاییهاتووە.
شنگال:
– قەزایەکە لە پارێزگای نەینەوا.
– دەکەوێتە ئەوپەڕی رۆژئاوای باشووری کوردستان.
– 120 کلم لە شاری موسڵەوە دوورە و دەکەوێتە رۆژئاوای موسڵ.
– هاوسنوورە لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان، رەبیعە، عیازییە، تەلەعفەر، قەیرەوان و قەحتانییە.
– جگە لە سەنتەری شار قەزاکە سێ ناحیەی لەخۆگرتووە، کە بریتین لە :سنون، گرعزێر، بلێج.
– شنگال لە 14 ناوچە و کۆمەڵگە پێدێت لەوانە: سنونێ، گرعەزێز، گربەنات، گرقەسەب، دهولا، بورک، خانەسۆر، وردیە، دوگرێ، سیپا شێخ خدرێ، کهیل، رۆژاڤا، خەرابە بازاڕ.
– ژمارەی دانیشتووانەکەی 412 هەزار کەس بوو پێش هێرشی داعش.
– زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردی ئێزدیین 17%.
کوردی موسڵمان 19%.
عەرەب 10%.
مەسیحی ١%
– لە 3ی ئابی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعش کۆنترۆڵ کرا.
– مێژووی شەنگال بۆ ھەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە.
– بەگوێرەی سەرچاوە مێژوویەکان لە ساڵی 1057 ی زاینیدا ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 30 ھەزار کەس بوون .
– لە ساڵی 1394 زاینیدا ژمارەی خانووەکانی زیاتر لە 35 ھەزار خانوو بووە و کاتێک تەیموری لەنگ داگیریکردوە ھەر 35 ھەزار خانووەکەی روخاندووە.
– لە ساڵی 1516 لەلایەن عوسمانییەکانەوە داگیرکراوە، وەک شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان بووەتە مەیدانی ململانێی نێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکان.
– لەڕووی کارگیڕێییەوە زۆربەی کات قەزایەک بووە لە ویلایەتی موسڵ،
لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستدا بەتایبەت لە ساڵی 1947 دا 600 ماڵ بووە کە بەسەر 6 گەڕەکە سەرەکییەکەیدا دابەشبووە، کە بریتیبوون لە سەراو بورج و کەلاھی و بەرسەھی و بەربەروش .
– لەو ماوەیەدا بازاڕێکی گشتیو دوو خان و مزگەوتێکی گەورەو دوو کەنیسەو فەرمانگەیەکی حکومی و شارەوانییەکی تێدابووە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 2513 کەس بووە.
– لە نێوان ساڵانی 1947 – 1980چەند گۆڕانێکی بنەڕەتی لە بنیاتی شنگال ھێنراونەتە کایەوە و تەعریبکراوە.
– یەکێک لە ھەنگاوەکانی تەعریب بریتیبووە لە تەملیککردنی 23355 دۆنم زەوی رۆژھەڵاتی شەنگال بۆ ئەو ھۆزە عەرەبانەی کە لە دەرەوەی قەزاکە و پارێزگای نەینەواوە ھێنران.
لە رۆژئاوایەوە دەسەڵاتدارن دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە 60 ھەزار دۆنم زەوی کوردە ئێزدییەکانی ھۆزەکانی قەیران و فەقرادا.
لە باکووری شنگال ناحیەی (سنون)ی لێیە لە لایەن ھۆزە عەرەبەکانەوە دەستگیراوە بەسەر دەیان ھەزار دۆنم زەویدا.
– بەگوێرەی ئاماری ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتووانی شنگال 3204 کەس و ژمارەی خانووەکانیشی 765 خانو بووە.
– دوای شۆڕشی 1958 و ئەو گۆڕانانەی کە بەسەر سیستەمی سیاسیو کۆمەڵایەتی و ئابوریدا ھات ، گوندییەکان روویان لە شارەکان کردو بەو پێیەش بەگوێرەی ئاماری 1956 ژمارەی دانیشتووانەکی بۆ 4402 کەس زیادیکردووە.
– لە ساڵی 1970 پرۆسەی تەعریب لە ناوەندی شاری شنگالدا بەنھێنی دەستیپێکردووە و بەتایبەت دوای نسکۆی 1975.
زۆربەی زۆری گەڕەکەکانی کاولکران و خەڵکەکەی ناچارکران لە ئۆردوگای زۆرەملێدا نیشتەجێ ببن.
– لە ساڵی 1977دا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکی روویانکردە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و ئەوەشی مایەوە بەشێکی زۆریان ناچارکران نەتەوەیی خۆی بگۆڕن .
– ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 150 گوندی دەوروبەری لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەعسەوە سووتێنران.
– لەنێوان ساڵانی 1980 بۆ 2002 گەڕەکە کۆنەکانیان سووتاند و چەند ناوچەو گەڕکێکی نوێیان دروستکرد بۆ عەرەبەکان و ناسنامەی شارەکەیان گۆڕی، ئەمەش وایکرد ژمارەی دانیشتووانەکەی روو لە زیادی بکات.
– بەگوێرەی ئاماری ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتووانی ئەو قەزایە گەیشتە 8260 کەس و، لە ساڵی 1997 گەیشتووەتە 14608 کەس و ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2002 یشدا گەیشتووەتە 113159 کەس.
– ساڵ بەساڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی شنگاڵ ئەوە دەردەخات کە حکومەتەکانی عێراق بەئارەزوی خۆیان دەستکاری دیمۆگرافیای ئەو شارەیان کردووە و چۆنیان ویستووە گۆڕانکاریان تێدا کردووە.