خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئازادكردنی شنگال به‌پێی روانگه‌ی ”پارادایمی هێز”به‌كێك له خه‌ساره مه‌زنه‌كانی به‌شێك له نوخبه‌ی هزری و رۆشنبیری و ته‌نانه‌ت ئه‌كادیمی كورد ئه‌وه‌یه كه ده‌یهه‌ویت واقع و رووداوه‌كان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی تیۆرێكی دڵخوازی دیاریكراودا بخوێنێته‌وه و زۆربه‌ی كاته‌كانیش رووبه‌رووی ئاڵۆزی و خوێندنه‌وه‌ی رووكه‌شیانه‌ی ده‌بینه‌وه. 
بۆیه پێویسته ئێمه هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م واقع و رووداو و به‌گشتی گۆڕانكاریانه‌ی كوردستان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش به پێی راستییه ناوخۆیی-خۆماڵی و بابه‌تییه‌كانه‌وه به سوود وه‌رگرتن له هزر و زانست ” تیۆریزه” بكه‌ین.
ئازادكردنه‌وه‌ی ”شنگال” به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاوسه‌نگی هێزی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی گوتار، هێز و سیاسه‌تی به‌رێز سه‌رۆك بارزانی و به‌گشتی گوتاری پارتی دیموكراتی كوردستان(هه‌رچه‌نده دواتر باس له رۆڵی لاوازی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كوو بكه‌ر له‌م پارادایمه‌دا ده‌كه‌م) گۆڕی و له‌داهاتووش دا ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م رووداوه گرنگه زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌پێی تیۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت ته‌وه‌ر(ماركسیستی و پلۆرالیزمی و نوخبه‌وی و جیهانی سێهه‌م) و سیسته‌م ته‌وه‌ر(به‌تایبه‌ت سیسته‌می سیاسی) نا‌توانیین خوێندنه‌وه بۆ گرنگی گرتنه‌وه‌ی شنگال و ته‌نانه‌ت ره‌فتار و زمانی سیاسی به‌رێز بارزانی بكه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌مه‌ویت سوود له چه‌مك و تیۆری ”پارادایمی تۆماس كۆهین” له بواری فه‌لسه‌فه‌ی زانست و مێژووی زانست وه‌ربگرم، تاوه‌كوو توشی گرفتی بوونناسانه و مه‌عریفه‌ناسانه و میتۆدۆلۆژیك نه‌بین. چونكه‌به پێی روانگه‌كانی ناسنامه‌ته‌وه‌ر به تایبه‌ت ”كۆنستراكتیڤیزم” هه‌موو دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكراوی كۆمه‌ڵایه‌تین و به‌م پییه‌ش زانست، عه‌قڵانییه‌ت و ته‌نانه‌ت چه‌مكی به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندی رێژه‌یین و به پێێ پارادایمی زاڵی هه‌ر سه‌رده‌مێك مانای تایبه‌تی ده‌به‌خشێت و مانای تایبه‌ت به‌رهه‌م دێنیت، كه‌واته پێوه‌ری دروستی و تێگه‌یشتی وره‌فتار و ماناكان هه‌تاهه‌تایی نیین.
١- هه‌ر ”پاراداێمكی هێز” بۆ جیگیر بوون ودووباره‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به ”بكه‌ر و بونیاد” هه‌یه. لێره‌دا به‌رێز سه‌رۆك بارزانی وه‌كوو ”بكه‌ر”ی سه‌ره‌كی و ته‌نانه‌ت مێژووی(له‌رووی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه) ئه‌م پارادایمه ئه‌م رۆڵه ده‌بینیت و بكه‌ره‌كانی لاوه‌كی تر( حزبی پارتی و ئه‌كته‌ره‌كانی تری ناو ئه‌م پارادایمه چ وه‌كوو حزب و چ و كوو تاك و كه‌سایه‌تییه‌كان) به پێی دووری و نزیكی و رۆڵ و قورساییان ده‌كرێت وه‌كوو دامه‌زرێنه‌ر، شیكه‌ره‌وه و داكۆكیكار و ته‌نانه‌ت جێبه‌جێكه‌ری ئه‌م پارادایمه هێزه سه‌یر بكرێن.
٢- هه‌موو پارادایمیكی هێز بۆ چه‌سپاندن و جێگیركردنی خۆی له رووی عه‌ینی و هزریه‌وه پێویستی به بونیاد یاخود ستراكچه‌ر هه‌یه. لێره‌دا ده‌كریت ده‌سه‌ڵاته فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان ویاخود دامه‌زراوه و ده‌سه‌لاته حكومی و ناحكومییه‌كان له ژێرناونیشانی چوار ره‌گه‌ز ویان بونیادی سه‌ره‌كی و بنه‌ره‌تی دا پۆلین بكه‌ین:
١-كه‌ڵه‌كه‌بوون (مه‌به‌ست دیاریكردنی ئاستی رۆڵی ده‌سه‌ڵات و بازاره له ئابووری كۆمه‌ڵگادا وهه‌روه‌ها جۆری سیسته‌می په‌یوه‌ندی ئابووری و ده‌وله‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه. كه لێره‌دا مه‌به‌ست چۆنیه‌تی ده‌ستپێراگه‌یشتن و به‌ده‌ستهێنان و دابه‌شكردنی سه‌ر‌چاوه‌كانی ماددی، دارایی و سامان بۆ تاك و گروپه‌كان له كوردستان. به‌گشتی به پێی سیسته‌می تایبه‌تی ئابووری- سیاسی كوردستان و نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی، ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌ستنیشان ده‌كات ).
٢- ره‌وایه‌تی( هۆكار و بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵایه‌تی ویستراوی و دڵخوازبوون و ره‌وایه‌تی و ره‌وابونی ئه‌م پارادایمه، كه لێره‌دا له گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و مافی چاره‌ی خۆنوسین له ره‌فتاری سیاسی بارزانی دا خۆی ده‌بینیته‌وه) .
٣- (ناسنامه( پێناسه‌كردنی خود و ئه‌وه‌ی تر لێره‌دا له سنوور و چوارچێوه‌ی ناسنامه‌ی كورد و كوردستانی بوون خۆی پێناسه ده‌كات و ماناوه‌رده‌گرێت. بۆیه شنگال و ئێزیدیه‌كان وه‌كوو سیمبۆل و بنه‌مای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی ناسنامه‌یی له گوتاری بارزانی دا گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
٤- (هێژمۆنی( ده‌ستنیشان كردنی هێزه‌كانی زاڵی دیاریكه‌ری مانا و ره‌فتاره‌كانه كه لێره‌دا ئه‌م هێزانه له چوارچێوه‌ی گوتار و سیاسه‌تی بارزانی و پاشان هاوپه‌یمان و لایه‌نگرانی دا ده‌ستنیشان ده‌كرێن و ئه‌وانه‌ی تر به پێی مه‌ودایان له‌م مانا و ره‌فتارانه ده‌كه‌ونه خانه‌ی نه‌یار و ته‌نانه‌ت دوژمن و ئه‌وه‌ی تری ناسنامه‌یی.
…….
٣- به‌گشتی ئه‌م چوار ره‌گه‌زه‌ی سه‌روه كه ئاماژه‌مان پێدا وه‌كوو كاكڵ و ناوه‌رۆكی ره‌قی پارادایمی هێز پێناسه ده‌كرێن و به‌رده‌وام بكه‌ری سه‌ره‌كی و بكه‌ره‌لاوه‌كییه‌كان و له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌یارانی ئه‌م پارادایمه له‌سه‌ر پاراستن و به‌رده‌وامی یاخود گۆرانی ئه‌م پارادایمه‌هیزه له كێبركی و ململانیدان، بۆنمونه زمان و گوتاری بارزانی و لایه‌نگرانی له‌لایه‌ك و زمان و گوتاری نه‌یارانی له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌م ململانییه شاراوه بێت و له چوارلاچێوه‌ی كێبركی دا خۆی به‌رجه‌سته بكات.
٤- لێره‌وه هه‌ر پارادایمێكی هێز بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامی خۆی سیسته‌مێكی مه‌عریفی و هزری تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنیت كه لێره‌دا گرتنه‌وه‌ی شنگال و پێشكه‌شكردنی وته‌ی بارزانی له‌سه‌ر چیای شنگاڵ له رۆژی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال و جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی كورده‌ئێزیدیه‌كان و كوردستانی بوونی شنگال و هه‌روه‌ها رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌م چوارچیوه‌یه‌دا ده‌خوێندریته‌وه و مانا وه‌رده‌گریت و ره‌فتاره‌كانی ئێستا و دواتریش ئاراسته و دیاری ده‌كات. لێره‌وه هێله‌كانی وه‌فاداری و لایه‌نگری له‌لایه‌ك و هێله‌كانی نه‌یاری و ته‌نانه‌ت دوژمنایه‌تی(ناوخۆیی و ده‌ره‌كی) به‌رجه‌سته و روون ده‌بیته‌وه.
٥- لێره‌دایه كه رۆڵی زمان له دروستكردنی بونیادی هزری و زه‌ینی پارادایمی هێز به‌رجه‌سته ده‌بێت و گه‌رانه‌وه بۆ وته‌كانی بارزانی له رابردوو و ئێستا له‌سه‌ر چیای شنگال له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه و قورسایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رووداو و كاره‌ساتی جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان و …هتد، ئه‌مه به‌روونی ئاشكرا ده‌كات.
٦- به‌تێپه‌ربوونی كات ئه‌م زمان و زهنیه‌ت و ئه‌زموونه مێژووی و تاكه‌كه‌سیانه ده‌بنه بنه‌مایه‌كی ره‌فتاری و نوخبه سیاسیه‌كان و تاكه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و دروستكه‌رانی بڕیار ناتوانن لێی لابده‌ن و دژایه‌تی بكه‌ن، دژایه‌تی پێكهاته و بونیاده‌كانی پارادایمی هێزی بارزانی له‌م قۆناغه‌دا زۆر ئاسان نییه چونكه هه‌م ره‌وایه‌تی له ئاستی كۆمه‌ڵگا و نێونه‌ته‌وه‌یی دا هه‌یه و هه‌م گوتاری بارزانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زه‌كانی ناسنامه‌ییه و ماناشی لێوه‌رده‌گرێت و ماناشی بۆ سازده‌كات و به‌م پێیه‌ش هیژموونی هه‌یه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بونیادی كه‌ڵه‌كه‌بوونی(وه‌كوو خاڵێكی جه‌وهه‌ری) ئه‌م پارادایمه له‌ده‌ست دامه‌زراوه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی بارزانی دایه .
٧- لێره‌وه‌یه كه ده‌توانین په‌راوێزكه‌وتنی گوتاری ”گۆران” و نوخبه سیاسیه‌كانی له ئێستای كوردستان دا (سه‌ره‌ڕای خاڵه به‌هیز و ره‌واكانی بۆ نمونه له رووی هاتنه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ری، پرۆسه‌ی چاكسازی له حكومه‌ت وپرۆسه‌ی دیمۆكراتیزاسیۆن له كوردستان) خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین و هۆكاره‌كانی بۆمان ئاشكرا بێت.
٨- هه‌ر پارادایمیكی هێز له‌رێگه‌ی گوتاری تایبه‌ت به خۆی كه هه‌ڵیگرتووه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و سیسته‌مه جێگیر و به‌ڵێنپێدراوه ویستراو و دڵخوازه‌ی كه هه‌یه‌تی سیسته‌می یاسایی و ته‌نانه‌ت سیاسیی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات. به‌گشتی لادان ویان گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه یاسایی و سیاسییه زۆر ئه‌سته‌مه و وه‌كوو روخاندن و شۆرش هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌لایه‌كی تره‌وه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا ره‌وایه‌تی وه‌رناگریت و تووشی شكست ده‌بیت. لێره‌وه‌یه كه هۆكاره‌كانی شكستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ڕه‌فتار و هه‌وڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان( سه‌ره‌رای سه‌رنجراكێش بوونی بۆ به‌شێك له تاك و هێزه سیاسییه‌كان) چ له رووی سیاسی و چ له‌رووی یاساییه‌وه ئاشكرا ده‌بیت. باشترین نمونه‌ش هه‌وڵی گۆڕان له پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بێ به‌شداری پێكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان یاخود هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی گوشاری جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و كاردانه‌وه‌ی پارتی به هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌ت دا.
٩- بۆ گۆڕینی هه‌ر پارادایمێكی هێز پێویسته چ له‌رووی بكه‌رایه‌تییه‌وه و چ له رووی بونیادییه‌وه جێگره‌وه یان ئه‌لته‌رناتیف گونجاو و ویستراو و به‌هێز هه‌بێت و پارادایمی هێزی جێگیر تووشی قه‌یرانی عه‌ینی و مانایی بێت، و پارادایمی زال نه‌توانێت چیتر هه‌ژموونی هه‌بێت و ره‌گه‌زه بونیادییه‌كانی چیتر وڵامده‌ری داواكاری و ویستی كۆمه‌ڵگای كوردستان نه‌بێت. كه ئه‌مه( سه‌ره‌رای ره‌خنه‌ی تاكه‌كانی كوردستان له ئه‌دای حكومه‌ت و پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار و قه‌یرانی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) له ئێستا دا زۆر لاوازه و گرتنه‌وه‌ی شنگال(به هۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی و هێژمۆنی وهه‌روه‌ها به‌هێزتركردنی ره‌گه‌زه ناسنامه‌ییه‌كان) ئه‌گه‌ره‌كانی لاوازتر كرد و بۆیه وه‌كوو له سه‌ره‌تادا وه‌كوو گریمانه‌یه‌ك خستمه‌روو و ئاماژه‌م پێدا، هاوسه‌نگی هێزی له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆك بارزانی گۆڕیی و لێره‌وه‌یه كه خاڵه به‌هیزه‌كانی سیاسه‌ت و گوتاری بارزانی به‌دیارده‌كه‌وێت.
١٠- به‌م پییه ئه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌بێت سه‌ره‌رای له‌ژێرده‌ست بوونی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له كوردستان خاڵی لاوازی پارادایمی هێزی بارزانی خودی ”پارتی دیموكراتی كوردستان”ه چونكه پارتی وه‌كوو حزب خۆی، به‌م مانایه كه له‌لایه‌ك ئه‌وه‌ی هۆكار و خاڵی جێگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه‌ی تاكه‌كانی كوردستانه ره‌فتاری بكه‌ر بچووكه‌كانی ئه‌م پارادایمه‌یه (وه‌كوو بكه‌ری حكومی و حزبی) هه‌ر له بوونی نادادپه‌روه‌ری سیسته‌می تاوه‌كو بوونی گه‌نده‌ڵی به‌رفراوان و به‌فێرۆدانی سامان و ده‌ستێوه‌ردانی حزبی و…هتد، كه بۆته خاڵی به‌هێزی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پارادایمی هیزی لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر. له‌لایه‌كی تره‌وه خودی ئه‌م بكه‌رانه(حزبی و حكومی) ته‌نیا ”به‌كاربه‌ری ئامرازی” ئه‌م پارادایمه هێزه‌ی بارزانین به ئاراسته‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و گروپی نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌م مانایه كه ناتوانن یارمه‌تیده‌ری چه‌سپاندن و جێگیربوونی ئه‌م پارادایمه هیزه بن، به‌ڵكوو خۆیان هۆكاری لاوازی پارادایمه‌كه و به‌هێزتر كردنی پارادایمی جیگره‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ترن و كاریگه‌ری نه‌رێنی(سلبی)یان هه‌یه له‌سه‌ر چه‌سپاندن و جێگیركردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی بونیادی ”ره‌وایه‌تی” و ”هێژمۆنی” و ”ناسنامه”یی پارادایمی هێزی بارزانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خویندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت ئه‌م بكه‌رانه به‌ته‌نیا هه‌وڵی قۆرخكردن و كۆنترۆڵكردنی ره‌گه‌زی ”كه‌ڵه‌كه‌بوون”ی بونیادی ئه‌م پارادایمه هێزه‌ی بارزانی ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش هه‌مدیس له زیانی به‌هیزی پارادایمه‌كه‌ی بارزانییه و سوودی پارادایمه‌كانی تره. لێره‌وه كه سه‌رۆك بارزانی وه‌كوو سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاترین زیان له هه‌ر ره‌فتارێكی دژه ره‌گه‌زه‌كانی پارادایمی بكه‌ره‌كانی ناو پارتی و وه‌كوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له بكه‌ره‌كانی ناو حكومه‌ت ده‌بینیت، ته‌نانه‌ت هه‌ڵكردنی ئاڵایه‌كی حزبی له به‌ره‌كانی جه‌نگ و یاخود بۆ نمونه ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له ساته‌وه‌ختی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال كه چه‌ند وێنه‌یه‌كیش له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه(به‌مه‌به‌ست یان بی مه‌به‌ست )پێشاندرا.
له كۆتایی دا ده‌توانین بڵێین روانگه‌ی ”پارادایمی هێز” ده‌توانێت رووداوه‌كانی ئێستای كوردستان باشتر تیۆریزه بكات و هه‌روه‌ها له‌م روانگه‌یه‌وه خوێندنه‌وه بۆ گۆڕانكاریه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه بكه‌ین. هه‌ر به‌م پێیه‌ش ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال ره‌وایه‌تی زیاتر ده‌داته گوتاری ناسنامه‌ته‌وه‌ری بارزانی و هێژمۆنی ئه‌م گوتاره زیاتر ده‌كات و به‌گشتی هاوسه‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی پارادایمی هێزی بارزانی له هاوكێشه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان دا ده‌گۆرێت.
سەرچاوە” لاپەرەی فەیسبۆکی په‌رویز رحیم
كۆلێژی یاسا و زانسته‌سیاسییه‌كان- زانكۆی سه‌لاحه‌دین